• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٥ی مەیی ٢٠١٧ی زایینی - ٠٤ی جۆزەردانی ١٣٩٦ی هەتاوی  

ئادەم گەوەری: گۆڕینی سیستەم بە قازانجی تاکڕەوی و دیکتاتۆرییەت، بە دوایین هەناسەی دێموکراسی تورکیە دەزانم

زایینی: ٢٠-٠١-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٥/١١/٠١ - ١١:٢٠ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
ئادەم گەوەری: گۆڕینی سیستەم بە قازانجی تاکڕەوی و دیکتاتۆرییەت، بە دوایین هەناسەی دێموکراسی تورکیە دەزانم
لە پێوەندی لە گەل دۆخی باکووری کوردستان و شەپۆلی گرتنی هاوسەرۆک و ئەندامانی هەدەپە و هەوڵەکانی ئاکەپە بۆ گۆڕینی سیستەمی تورکیا، بەرێز ئادەم گەوەری، پارلێمانتێری هەدەپە وڵامی چەند پرسیارێکی رۆژنامەی کوردستانی داوەتەوە کە سەرنجتانی بۆ ڕادەکێشین:

وتۆوێژ: سەلیم زەنجیری

سەرەتا بفەرموون کە ئیستا باکوری کوردستان لە چ دۆخ و رەوشێک دایە؟

لە دوای هەڵبژاردنی ٧ی حوزەیرانی تورکییە دا کە هەدەپە (پارتی دێمۆکراتیکی گەلان) وەکوو ئوپۆزیسیۆنێکی دێمۆکراتیک سەرکەوتنی بەدەست هێنا، هاوسەنگییەکانی ناو تورکیەش تێک چوون. چونکە حکومەتی تاکلایەنەی ئاکەپەش تێکچوو و زەمینەی چارەسەریی ئاشتییانەی پرسی کوردیش تێک چوو. بە داخەوە لەو کاتەوە تا ئێستا سێبەری شەڕ، خوێنڕشتن، ئالۆزی، دەربەدەری، گرتن و کوشتن لە لایەن دەولەتەوە بە سەر تورکیا و باکووری کوردستان دا بەردەوامە و کورد ئامادەیە بۆ گەیشتن بە مافەکانی، لەوە زیاتر باج بدا و خۆڕاگر بێت.

بە داخەوە کەس باوەری نەدەکرد کە دۆخی تورکییەش هاوشێوەی سوریە و ئێران و عێراقی لێ بێت، هەموو کەس هیوادار بوو کە بە گۆڕانە دێمۆکراتیکەکان، یاسا، ئاشتی، دێمۆکراسی و ماف سەردەست و مافی گەلی کوردیش مسۆگەر دەبێت، بەڵام بە داخەوە ئەو دۆخەی ئێستا و ئەو رووداوانەی کە لە تورکییە دا روو دەدەن، تەواوی ئەو دەسکەوتانەی کە بە ناوی دێمۆکراسی و مافی مرۆڤەوە بەدەست هاتبوون، لەناو برد و دیسان تورکیەی بۆ دەیان ساڵ پێش گەڕاندەوە. لە ئەنجامی ئەو شەڕ و تێکهەڵچوونانەی ئەم دواییانەی کوردستان وهەروەها هەوڵی کودەتا و دواتریش ڕاگەیاندنی رەوشی ئاوارتە و دەرخستنی یاسا دژە دێمۆکراتیکەکان دا، تورکیە وێران کراوە، زۆر کەس گیراوە، زۆر کەس لە سەرکار لادراون و زۆر کەس دەربەدەر و ناچار بە جێهشتنی ولات کران و ..هتد. بەڵام دوایین زەربە لە دێمۆکراسی تورکیا، لەم چەند رۆژانەی رابردوودا لە مەجلیسی تورکیە دا لێیدرا کە بڕیار درا سیستەمی وڵات بە قازانجی تاکڕەوی، دیکتاتۆرییەت و توتالیتارییەت بگۆڕدرێت، و ئەمە بە دوایین هەناسەی دێمۆکراسی دەزانم، تاکوو لەمەو بەدواوە ئیتر کەس نەتوانێت باسی دێمۆکراسی، سیاسەت و موخالیفەت لە تورکیا دا بکات، و بەداخەوە ڕەنگە لەمەوبەدا رەوشی تورکییە بە ئاراستەی توندوتێژی، شەڕ،تەقینەوە و ئالۆزی زیاتر دا بچێت.

هەڵوێستی ئێوە وەکوو هەدەپە لە بەرانبەر ئەو گٶڕانە یاساییانەی دەستوور لە مەجلیسی تورکییەدا چییە؟

ئێمە وەکوو هەدەپە چ لە پارلەمان و چ لە دەرەوەی پارلەمانیش دا لە دژی ئەو گۆڕانە یاساییانەین کە ئاکەپە بە هاوکاری مەهەپە دەیکات و بە ڕای ئێمە نادێمۆکراتیکن و دەبێتە هۆی لەناوچوونی دێمۆکراسی تورکیە و مومکین نیە کە بتواندرێت لەو سیستەمە دا کێشەی کورد و کەمەنەتەوەکان بە ئاشتییانە چارەسەر بکرێت. موخالیفەتی جەهەپە (پارتی کۆماری گەل)ش تەنیا لە پێناو پاراستنی ئەو دەسکەوتانە دایە کە تا ئێستا بە ناوی کەمالیزمەوە بەدەستی هێناون، ئەوان لە دژی گۆڕینی سیستەم نین، بەڵکوو لە دژی دەسکەوتەکانی ئاکەپە و ئەردۆغانن. ئێستا سەرەڕای موخالیفەتی ئێمە و جەهەپەش، ئاکەپە ئەو گۆڕانکارییانەی دەستووری لە مەجلیس دا پەسەند دەکات و دواتر دەخرێتە بەر راێ گشتی بۆ دەنگدان. لێرەدا تەنیا گەل دەتوانێت لە ریفراندۆم دا پێشی پێ بگرێت و "نا"ی پێ بلێت.

پێت وایە وێرای ئەو هەموو ئالۆزییانە و هەروەها نارەزایەتیانەی خەلکی تورکیە و تەنانەت لە ناو ئاکەپەشدا، ئەم سیستەم و دەستوورە لە ریفراندۆم دا دەنگ بهێنێت؟

ئێستا لە تورکیە زەمینەی گۆڕینی دەستوور لەبار نیە، لەبەر ئەوەیکە شەڕ، تێکهەڵچوون و رەوشی ئاوارتە هەیە و دوای کودەتا، دەوڵەت هەموو هەولەکانی خۆی بۆ سنووردارکردنی ئازادی، ماف و بەها مرۆییەکان دا خستووەتە گەڕ و ئێمە ناتوانین بە پێی ئەو دۆخەی ئێستا لە ناو گەل و ڕای گشتیدا موناقشەی ئەو یاسا و دەستوورە بکەین و بە باشی هەڵیسەنگێنین و نرخاندنی لە سەر بکەین. بۆیە ئەگەر ریفراندومیش بکرێت، لە سەر ئەساس و بناغەیەکی دێمۆکراتیک نیە، چونکە گەل ناتوانێ بە ئازادی ڕای خۆی لە سەر دەرببڕێت، لەبەر ئەوەیکە میدیا چەوسێندراوەتەوە، زۆر لایەنی مەدەنی بێدەنگ کراون، زۆرێک لە رێکخراوە مەدەنیەکان داخراون، ئاکادێمیسیەنەکان گیراون و لە سەرلادراون، گوشار لە سەر سیاسییەکان دروست کراوە و زۆرێک لەوان دەستبەسەر کراون و ...هتد، لە دۆخ و فەزایەکی وەها دا ئاکەپە دەیەوێت بە ترس و خۆف ئەم سیستەمە لە سەر گەل فەرز بکات، گەلیش ناچارە بێدەنگ بێت، یان بە ترس ئەو یاسایە لە سەر سندۆقەکان ئەرێ بکات و ئاکەپە بگاتە ئامانجەکانی.

ئێستا مقۆمقۆی هەڵبژاردنی پێشوەختە هەیە، ئێوە وەکوو هەدەپە چۆنی لێ دەڕوانن و ئایا ئیمکانی هەیە؟

بەڵێ راستە. ئێمە وەکوو هەدەپە بە چاوی پڕنسیپەوە تەماشای ئەو مەسەلەی دەکەین. باوەڕییەکی قوولمان بە دەنگ و ئیرادەی خەلک هەیە و دەتوانین لە هەر کات و سات دا خۆمان بخەینە بەر لێپرسینەوە و ویژدانی گەل. بەڵام جەهەپە و مەهەپە و ئاکەپە ئەو مەسەلەیە وەکوو هەڕەشە و کارت لە بەرانبەر یەکتر دا بەکار دێنن و لە لایەک خەلکی پێ چاوترسێن دەکەن و لە لایەکی تریشەوە بەرژەوەندییەکانی خۆیان پێ دابین و دەپارێزن، دەنا هیچ یەک لەوان لەو بوارەدا بە سەمیمی و نیەتپاک نابینم.

بە نەزەری من واقعییەت شتێکی دیکەیە و دۆخی ئێستای تورکییە لە بواری سیاسی، ئابووری و جڤاکی دا توانایی و ئامادەیی ئەوەی تێدا نیە کە بتوانێت هەڵبژاردنی پێشوەختە بەڕێوە ببات، هەر بۆیە من ئەو هەولەی ئەوان وەکوو چەواشەکاری دەبینم. بەڵام ئەگەر ئەو دەستورەی کە ئاکەپە ئێستا دەیەوێت بە زۆر بسەپێنێت، لە ریفراندۆم دا دەنگ نەهێنێت، ئاکەپە و ئەردۆغان بۆ زیادکردنی ڕێژەی پارلەمانتێرانی خۆی لە پێناو گەیشتن بە خەونی دا، حەتمەن هەڵبژاردنی پێش وەخت دەیهێنێتە رۆژەڤەوە.

دەکرێت ئامارێکی راست و دروست لە سەر گیراوانی هەدەپە پێمان بدەیت؟

ئێستا ١١ پارلەمانتاری ئێمە گیراون، سێ پارلەمانتاری تری هەدەپەش لە دەرەوەن کە حوکمی گرتنیان لە سەرە، هەروەها ١٠ پارلەمانتاری دیکەمان دەستبەسەر و دواتر ئازاد کران. بۆ زانیاریتان لە دژی ٥٥ پارلەمانتاری هەدەپە دۆز کراوەتەوە کە منیش یەک لەوانم. هەروەها زیاتر لە ٦٠ سەرۆک شارەوانیمان گیراون، بە شێوەیەکی گشتی لە ماوەیەدا ٤٧٠٠ کەس لە سیاسەتمەدار، هاوسەرۆک، پارلەمانتێر، سەرۆک شارەداری و نوێنەرانی ئێمە گیراون و لە زینداندان و چاودێری و چاوسۆریش لە ئێمە و ئەندامانمان هەر بەردەوامە.

جیا لە سیاسەتی سەرکوت و زولم و زۆردارییانەی دەولەتی تورکیە وەکوو لایەنێکی کێشەکە، ئێوە وەکوو کوردێک و پارلەمانتارێکی هەدەپە، هەڵەکانی لایەنی کوردی بە تایبەتی هەدەپە لە چیدا دەبینن لەو ماوەیەدا، پێتان وایە کە دەکرا چیتان بکردبایە کە بتوانن پێش لەو ئالۆزییانە بگرن بەڵام نەتانکردووە؟

لە سەر هەموو سیاسی و پارلەمانتارێک فەرزە کە حیسابی کار و سیاسەت و پراتیکی بە گەلی خۆی بدات، بۆیە کەیفخۆشین لەو رەخنانەی کە گەل لە ئێمە دەگرێت، بەڵام کێشەی کورد و سەپاندنی شەڕ و ئالۆزی لە باکوور، ناگەرێتەوە سەر کەم و کۆڕی یان هەڵەکانی ئێمە، بەڵکوو لە ئەساس دا دەگەرێتەوە سەر هشمەندی دەوڵەت. چونکە دەوڵەتی تورکیش وەکوو هەموو دەوڵەتانی داگیرکەر، لە بەرانبەر گەلی کورددا سیاسەتی ئینکار بەرێوە دەبات و نایەوێت گەلی کورد بە ماف و ئازادییەکانی بگات و لە سەر خاکی خۆی ببێتە خاوەن ستاتوو و ناسنامەیەک. بە داخەوە ئێستا کورد لە بواری سیاسی، چاندی، ئابووری و کۆمەلایەتییەوە لە باردۆخێکی زۆر خراب دایە، لە رەوشێکی وەها دا ئێمەش ناتوانین سیاسەتێکی ئازاد و دێمۆکراتیک پێش بخەین و وڵامدەربین، بۆیە لە زۆر لاوە ئێمەش وەکوو هەدەپە دەکەوینە نیو کێشە و تەنگاسییەوە و ناتوانین وڵامدەری ئەو هەموو کێشە و ئالۆزییانە بین.

ناخۆشتر لەمەش ناتوانین گەلەکەمان لە بەرانبەر ئەو هەموو زولم و زۆردارییانە دا بپارێزین و بەرگرییان لێ بکەین. بۆیە رەخنەمان لە سەرە و گازەندەشمان لێ کراوە و ئاگاشمان لێ هەیە، بەڵام بۆ ئەوەی بتوانین سیاسەتێکی باش پەیرەو بکەین، دەبێت سەرەتا هەوڵ بۆ رزگاری گەلەکەمان لەو بندەستییە بدەین و ئازاد بکەین و چارەسەری ئاشتییانە بدۆزینەوە. دواتر بە پەیرەوکردنی سیاسەتێکی فرەڕەنگی و فرە دەنگی بە یەکەوە بتوانین ولامدەری ئەو هەموو کەمو کۆڕی و ئالۆزییانە بین.

ئەگەر هەدەپە بەشداری لە حکوومەتی ئاکەپەی دا کردبا، پێت وایە دەگەیشتە ئەو دۆخە نالەبارەی ئێستا؟

بەلێ، هەر دەگەیشتە ئەو دۆخە. چونکە مومکین نەبوو هەدەپە توانیبوایە لەو حکوومەتەی هاوبەشەی ئاکەپەدا جێ بگرێت و دەوام بێنێت، بۆ ئاگاداریتان ئاکەپەش ئەوەی نەدەویست و لە دڵەوە نەیدەویست هاوپەیمانێتی لە گەل کورد دا هەبێت. بەڵام خۆزگە هەدەپەش پێشنیاری بەشداریکردن لە حکومەت دا رەت نەکردبا، منیش وەکوو ئێوە ئەو هەڵوێستەی پارتەکەی خۆم رەخنە دەکەم. بە باوەڕی من، مومکین نەبوو کە ئاکەپە ئەو هاوپەیمانییەتەی لە گەل ئیرادەی گەلی کورددا پێک بێنێت، تەنانەت ئەگەر هەدەپە قبوولیشی کردبوایە، چەند رۆژ و مانگێک زیاتر دەوامی نەدەهێنا و ئاکەپە هاوپەیمانێتییەکەی تێکی دەدا. چونکە ئەردۆغان پێویستی بەوە هەبوو کە تاکلایەنە ببێتە دەسەلاتدار، بۆ گەیشتن بەم ئامانجەش شەڕ و ئالۆزی هێنایە ئاراوە و هێرشی کردە سەر گەلی کورد و ناوچەکانی.

بەڵام لە لایەکی تریشەوە، ئەو ئیمکانە هەبوو کە حەرەکەتی گەلی کورد وڵامی ئەو شەڕە نەداتەوە و بە ئیرادەی خۆی پێش بەم سیاسەت و کونسێپتی ئەردۆغانی بگرتبوایە و ئەوکات هەدەپەش نەدەکەوتە ناو وەها دۆخ و تەنگاسییەک دا و ئێمەش دەمانتوانی لە هەڵبژاردنی پێشوەختە کە لە ١ی مژدار دا بەرێوە چوو، زیاتر لە دەنگەکانی خۆمان بە دەست ‌بهێنین و وڵامێکی باش بەو کونسێپتە شەڕەی ئاکەپە و ئەردۆغان بدەینەوە، بەڵام سەد حەیف و مخابن نەمانتوانی پێش بەو شەڕە بگرین و ئەوەش جێی رەخنەیە. چونکە ئەگەر بمانتوانیبا پێش بە شەڕ بگرین، ئیمکانی تێکدانی ئەو پیلانەی ئاکەپە و ئەردۆغانمان دەبوو.

هاوسەرۆک و زۆرێک لە پارلەمانتێرانی هەدەپە گیراون و چاودێرییەکی توند خراوەتە سەر ئێوە، پلان و پرۆژەی ئێوە بۆ لەمەوبەدوا چی دەبێت؟

بەردەوامی بەو سیاسەتەی خۆمان دەدەین کە لە سەر بناغەی سیاسەتێکی سڤیل و دێمۆکراتیک دامەزراوە و یەک میلیمێتریش لە سەر خواست و داخوازییەکانمان پاشەکشە ناکەین. چەند لە ئیمە بگرن و زیندانی بکەن، لە هێزی ئێمە کەم نابێتەوە و هەر سەردەکەوین. هەلبەت ئەوە هونەری هەدەپە نیە، بەڵکوو ئیرادەی گەلی کوردە کە وشیار بووەتەوە و خاوەندارێتی لە ماف و ئازادییەکانی دەکات و ئەگەر پێویست بکات، گیانی خۆیشی لە سەر دادەنێت تاکوو بوونی خۆی بسەلمێنێت. من دڵنیام کە سەردەکەوین، بەڵام پێم وایە رەوشەکە هێشتا دژوارتر دەبێت و ئیتر تورکیە گەیەنراوەتە نوقتەیەک کە دەرفەتی سیاسەت و خەباتی سڤیل - دێمۆکراتیک لە ژێر حوکمی ئاکەپە و ئەردۆغان نەماوە و هیوادارم کە ناچار نەبین کە رێی دیکە بگرینە بەر بۆ خەبات.

مەسەلەن چ رێیەکی دیکە دەگرنە بەر؟

رێگای ئاشتییانە و سڤیل زۆرن، بەڵام رەنگە ئەنجامەکەی گرتن و زیندانی کردن بێت هاوشێوەی هاوسەرۆک و ئەندامانی ئێمە. ڕەنگە ناچار بکرێین بە شێوەی ژێرزەمینی و شاراوە خەباتی خۆمان درێژە پێ بدەین، بەڵام رێی دیکەش هەیە کە نامەوێت بە راحەتی ناوی بێنم و دەزانین کە بە دەیان ساڵە لە کوردستان و لە سەر چیاکانی کوردستان شەڕ و بەرخۆدانێکی چەکداری هەیە و ئەگەر سیستەمێکی دیکتاتۆری هاتە ئاراوە، گەلی کورد بێ ئالتەرناتیڤ نیە و نابێت و بۆ ئەوەی کە بوونی خۆی و ئیرادەی خۆی بە قەبوولکردن بدات و مافەکانیشی دەستبەڕ بکات، ئامادەیە گیانی خۆیشی بەخت بکات.

بەم سیاسەتە ئاکەپە دەتوانێ تورکیا بگەیەنێتە کەنارێک ئارام؟

نەخێر. من پێشداوەری ناکەم، بەڵام ئەگەر شەیتان و نەیاریش ببێتە سەبەبی خێر و خۆشی و ئارامی و چارەسەری بۆ تورکیە، ئێمە وەکوو کورد قەبوولی دەکەین، و ئەگەر ئاکەپەش بتوانێ ببێتە هۆکاری ئاشتی و ئازدی و چارەسەری، یەکەم جارمن پشتیوانی خۆمی لێ دەکەم و ئەوکات داوای لێبوردنیش دەکەم، بەڵام زیهنییەت و مێنتالیتەی ئاکەپە و ئەردۆغانی تەکڕەو و پاوانخواز و ئینکارکەر، هەڵگری ئەوە نیە کە بتوانێ سیستەمێکی دێمۆکراتیک بەرهەم بێنێت و تورکیا بگەیەنێتە کەناری ئارام.

وەکوو دوایین پرسیار،هەر یەک لە پارچەکانی کوردستان بە شێوەیەک لە خەبات و تێکۆشان دان بۆ ماف و ئازادییەکانیان، لە رۆژهەلاتی کوردستانیش لاپەڕەیەکی نوێ لە خەبات بە نێوی ڕاسان هەڵدراوەتەوە. پێم خۆشە بزانم ئێوە لە باکوور چۆن تەماشای ئەو خەباتە دەکەن؟

بەلێ ئێمە ئاگاداری خەبات و بەربەرەکانێی هەموو پارچەکانی کوردستانین لە پێناو وەدەست هێنانی ماف و ئازادییەکانیان دا و بە چاوی رێز و حورمەتەوە تەماشیان دەکەین، بەڵام بە دروستی نازانم کە لە جیاتی ئەوان بڕیار بدەم کە چ شێوە لە خەبات لە پێش بگرن. بە تایبەتی لە رۆژهەڵات لەمدواییاندا هەواڵی شەڕ و شەهیدبوونمان بیست، لێرەوە سەری رێز بۆ شەهیدەکان دادەنوێنم و شەهیدبوونیان لێ پیرۆز دەکەم.

بەڵام ئەگەر ئیمکان هەبێت کە رۆژهەلات بە شێوەی ئاشتییانە بتوانێت مافەکانی دەستەبەڕ بکات زۆر باشترە لەو شەڕەی کە ئێستا لە باکوور دەگوزەرێت، هەر چەندە کە ئەوە داگیرکەرانن بە زیهنییەتی دیکتاتۆری و پاوانخوازی خۆیانەوە شێوەی خەبات و بەرخۆدان بە سەر ئێمە دا تەحمیل دەکەن، ئێرانیش ئامادە نیە کە کێشەی کورد چارەسەر بکات، بۆیە من رێز لە خەبات و تێکۆشانی رۆژهەڵات و پارچەکانی دیکە دەگرم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ بە ئاوات دەخوازم و پێیان دەلێم کە دڵمان لە گەلتانە.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧٠١ لەم ژمارەیەدا:

ــ کورتە وەڵامێک بۆ ئەو کەسە ئاکادمییانەی بەلارێ‌دا چوون
ــ لە دیکتاتۆری‌دا پەروەردە کەرەستەیەکە بۆ ژێردەستەیی
ــ ئابووری چەکی دەستی بەربژێرەکان بۆ فریودانی خەڵک
ــ ژێستی سیاسی و خەباتکاری
  • هەڵبژاردن لە ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی، ئەزموونێكی ئەزموون كراو هەڵبژاردن لە ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی، ئەزموونێكی ئەزموون كراو
    یەكەم: ئەوەی كە كۆڵەكە ڕووخاوەكانی ئابووری و سیاسی نۆژن كەنەوە تا شانۆگەریی هەڵبژاردنێكی هێمن و بێ‌كێشە وە پشت سەر بنێن.
  • کورد فاکتەرى یەکلاکەرەوە لە ئاڵۆزییەکانى ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاست کورد فاکتەرى یەکلاکەرەوە لە ئاڵۆزییەکانى ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاست
    لەبەرچاوگرتنى ئەو هەنگاوانە بۆ دەستەبەرکردنى مافى کورد پێویستە و زۆر ڕوونە ئەگەر خۆمان پێشقەدەم نەبین لە کار کردن لە ئاراستەى ئەو ستراتیژییە، سەرکەوتنى کاتى یا بانگەشەى ڕاگەیاندن ناتوانن داهاتوویەکى ڕوون بۆ کورد دابین بکەن.
  • پەرویز ڕەحیم قادر: ڕاسان، پێویستی به‌ هاتنه‌ئارای عه‌قڵیه‌تێكی فره‌ڕه‌هه‌ند و نوێ و مۆدێڕنه‌ پەرویز ڕەحیم قادر: ڕاسان، پێویستی به‌ هاتنه‌ئارای عه‌قڵیه‌تێكی فره‌ڕه‌هه‌ند و نوێ و مۆدێڕنه‌
    یه‌كێك له‌ كێشه‌كانی كورد نه‌بوونی یه‌كگرتووییه‌كی عه‌ینی له‌ چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵات، دامه‌زراوه‌ یاخود ڕێكخراوێكی سه‌راسه‌ری بووه‌. له‌ ڕاستیدا ئه‌مه‌ش بۆ نه‌بوونی ڕه‌گه‌زه‌ مۆدێڕنه‌ ناسنامه‌ییه‌كان(مادی و نامادی) ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ له‌و سه‌رده‌مه‌دا كه‌ درێژكراوه‌ی میژووی سیاسی-كولتووری و كۆمه‌ڵایه‌تی بارودۆخی كورد/كوردستان بووه‌ له‌ هه‌موو به‌شه‌كاندا، به‌تایبه‌ت له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
  • سەرۆک کۆمارێکی کۆیلە یان تەداروکاتچی؟ بە چ نرخێک؟ سەرۆک کۆمارێکی کۆیلە یان تەداروکاتچی؟ بە چ نرخێک؟
    ڕۆمییەکان لە نیوان کۆیلەکان و بەکرێگیراواندا جیاوازی دادەنێن و بە گوێرەی بیر و باوەڕی ئەوان، کۆیلە کە کەرەستەیەکە، لە نووسینی وەسیەتنامە بێ‌بەشە و ناتوانێ وەک شاهێد لە دۆسیەیەکدا شاهێدی بدات یان سکاڵا تۆمار بکات، بەڵام ئەگەر سەرپێچییەک بکات یان یاسایەک بخاتە ژێ پێ، دەبێ سزا بدرێ.
  • ئابووری چەکی دەستی بەربژێرەکان بۆ فریودانی خەڵک ئابووری چەکی دەستی بەربژێرەکان بۆ فریودانی خەڵک
    ڕۆژنامەی کەیهان لە ژمارەی چەند ڕۆژ پێشی خۆیدا ڕایگەیاند؛ کەسانێک لە گوند و شار و شارۆچکە بێبەش کراوەکانی ئێراندا، هەڕەشەیان لە خەڵکی بێ‌دەرەتان و کەم‌داهات و هەژار کردووە کە ئەگەر دەنگ بە ڕۆحانی نەدەن بوودجە و یارانەکانتان لێ دەبڕین.
  • کۆماری ئیسلامی – حەتمیەتی لە ناوچوون کۆماری ئیسلامی – حەتمیەتی لە ناوچوون
    ستراتیژی ئیدارەدانی نێوخۆییان بۆ جڵەوگیرکردنی کۆمەڵگا لەسەر دوو بنەمای سەرەکی خۆی دەبینێتەوە، یەکەم : سیاسەتی زەبر و زەنگ و تێرۆری دەوڵەتی. دووەم : کارکردن لەسەر ستراتیژێکی پەروەردەیی زەمینەساز بۆ بێ‌ئاگاکردن و جڵەوگیرکردن و دەستەمۆکردنی کۆمەڵگا لەڕێگای خستنەگەڕی فاکتەرە فەرهەنگی و ئابوورییەکان.
  • لە دیکتاتۆری‌دا پەروەردە کەرەستەیەکە بۆ ژێردەستەیی لە دیکتاتۆری‌دا پەروەردە کەرەستەیەکە بۆ ژێردەستەیی
    لە کۆماری ئیسلامی‌دا بەناو "پەروەردەی ئیسلامی"یان بەرز کردوەتەوە، هەموو شتێکیان بەستووەتەوە بەو تەوەرە لە بەر ئەوەی تەنیا بە خەڵکی بسەلمێن کە "وەلی فەقیهـ"، نوێنەری خودایە لە سەر زەوی.
  • کورتە وەڵامێک بۆ ئەو کەسە ئاکادمییانە کە بە لارێ‌دا چوون کورتە وەڵامێک بۆ ئەو کەسە ئاکادمییانە کە بە لارێ‌دا چوون
    ڕەنگە بەئەنجام گەیشتنی ئەم پڕۆسە ماوەیەکی زەمەنیی زۆری پێویست بێت کە بە ئاکام گەیشتنی زۆر ئەستەم دەبێت، بەڵام لە ئاکامدا بیر و هزری داگیرکەر تووشی ڕەپاڵدان (فرافکنی) دەبێت کە تەنانەت خۆیشی لە تەنیایی خۆیدا ناتوانێت کارە ناڕەواکەی ڕۆژی یەکەمی خۆی بە ناڕەوا بزانێت!!!
  • ژێستی سیاسی و خەباتکاری ژێستی سیاسی و خەباتکاری
    ئەم جۆرە سیمایانە کە ڕەنگە لێرە و لەوێ نموونەیان پەیدا ببێ، دەیانەوێ هەم لە ئاسوودەیی کایەکردن لە چوارچێوەی ڕێژیم بەشدار بن و هەم سیمای خەباتکارییان هەبێ، کە لە ڕاستیدا بوونەوەرێکن کە سیمای خەباتیان پێ ناشیرین دەکرێ و لە کاتی هەڵهاتنی هەتاوی ئازادی‌دا دۆڕاوییان زیاتر دەردەکەوێ.
  • ‌ئامانجی ئێمە ‌ئامانجی ئێمە
    ئەم قەڵایە کە حیزبی دێموکراتی کوردستان دایمەزراند و بناغەی دانا، ٧٠ ساڵە کە بەپێوەیە و نەک مەترسیی ڕووخانی لەسەر نیە، بەڵکوو لەگەڵ تێپەڕینی ڕۆژ و مانگ و ساڵدا، پتەوتر و قایمتر لە جاران، دەبێ بە قەڵای بەرخۆدانی ڕووناکبیری و هزری و چاوی وشیار و تیژی کۆمەڵگای کوردستان.
  • ئەمریکای ترامپ و دیکتاتۆرەکانی سەردەم ئەمریکای ترامپ و دیکتاتۆرەکانی سەردەم
    سەرەڕای تێپه‌ڕبوونی ماوەیەکى کورت لە ده‌سه‌ڵاتداریی ترامپ، پەیوەندیی نێوان ئەمریکا و دیکتاتۆرەکانی سەردەم زۆر ئاڵۆز بووە و تەنانەت زۆر لایەن كاتژمێری سفری ده‌ستپێكی شەڕی جیهانی کە لایەکی ئەمریکا بێت، ڕادەگەینن. ئەو جیاوازییەکی زۆری لەگەڵ حکوومەتی پێشووی ئۆباما هەیە کە خه‌ڵاتی نۆبێلی ئاشتیی وه‌رگرتبوو، بەڵام زۆر کێشەی چارەسه‌ر نەکراوی لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا بەجێهشت.
  • تاوتوێ کردنی هەڵبژاردن لە چەند پرسیاردا تاوتوێ کردنی هەڵبژاردن لە چەند پرسیاردا
    بابەتی هەڵبژاردن وەک چەمکێک کە لە دەسەڵاتێکی دێموکراتیکەوە، چۆتە نێو کۆماری ئیسلامی و هەر وەها بوونی دوو باڵی جیاواز لە پێكهاتەی سیاسی ڕێژیمدا، وای کردووە، کە لە ئێراندا هەم کۆمەڵگا و هەم لایەنە سیاسییەکانی دەرەوەی پێکهاتەی ڕێژیم لە هەڵوێست گرتن، لەسەر هەڵبژاردن تووشی جۆرێک دڕدۆنگی و ڕاڕایی بێن، و دەرئەنجامی ئەو ڕاڕا بوونەش، دەبێتە ئاوێک و دەچێتە ئاشێ کۆماری ئیسلامییەوە.
  • ڕۆستەم جەهانگیری: کورد بە بێ پارێزگاکانی ورمێ، کرماشان و ئیلام جەستەیەکی كه‌مئه‌ندامه‌ ڕۆستەم جەهانگیری: کورد بە بێ پارێزگاکانی ورمێ، کرماشان و ئیلام جەستەیەکی كه‌مئه‌ندامه‌
    کاتێک ئێمه باسی "ستەمی نەتەوەیی" دەکەین، ئاماژه به مێژوویەکی زۆرتر له ٢٥٠٠ساڵ لێوانلێو له داگیرکاری، ژینۆساید، ئاسمیلاسیۆن، داگیرکەر،چەوساندنەوه، هەڵداشتن، زیندان و له‌نێوبردنی ژینگەی نه‌ته‌وه‌یه‌ك دەکەین که وێڕای ئەو هەموو جینایەته، مێژوویه‌کی لێوانلێو له بەرخۆدان و شۆڕشی بۆ مانەوە و به‌دەستهێنانی ژیانێکی ئینسانی و سەروەریی سیاسی له بازنەی جوگرافیای خۆیدا تۆمار کردووه.
  • دەنگ‌دان بۆ بەردەوامیی ڕاووڕووت و جینایەت؟ دەنگ‌دان بۆ بەردەوامیی ڕاووڕووت و جینایەت؟
    بۆ شی کردنەوەی وەڵامی ئەو دوو پرسیارە سەرەکییە، پێویستە کە لە پێشدا بە کورتی لە سەر مانای هەندێک کۆنسێپتی سەرەکی کە لەو وتارەدا بە کار دەبردرێن، ڕاوەستین؛ بۆ نموونە: دێموکراسی، هەڵبژاردن، بەشداری کردن، سیستمی تەواویەتخواز، تێۆلۆژی.