• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٨ی مارسی ٢٠١٧ی زایینی - ٠٨ی خاکەلێوەی ١٣٩٦ی هەتاوی  

بوودجەی پێشنیاریی ئێران و چەند سەرنجێک

زایینی: ٢٠-٠١-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٥/١١/٠١ - ١١:٢٧ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
بوودجەی پێشنیاریی ئێران و چەند سەرنجێک
شەماڵ تەرغیبی

نەدانی چەندین مانگ مووچە و حەقدەستی وەدواکەوتوو هەنووکە یەکێک لە سەرەکیترین کێشە و لەمپەڕەکانی بەردەم ژیانی مووچەخۆرانی ئێرانە؛ کرێکارانی شارەداریی "کۆزەران" سەر بە پارێزگای کرماشان، کرێکارانی ناوەندی پیشەیی کشت و سەنعەتی شاری مەهاباد، کرێکارانی پەیمانکاری شارەداریی دێزفوول، پەرەستارەکانی میناب، مووچەخۆرانی سندووقی خانەنشین کراوانی سەنعەتی پۆڵا و چەندین توێژی دیکە لە دوو حەوتووی ڕابردوودا بۆ ئێعتراز بە نەدانی مووچەکانیان کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان وەڕێخست.

بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵانە لە کاتێکدان کە گەورە بەرپرسانی ڕێژیم بەردەوام حاشا لە بوونی کێشە و گرفتی ئابووریی دەکەن و تەنانەت بە چەشنێک لێدوان دەدەن وەک بڵێی باری دارایی و گوزەرانی خەڵک و دۆخی ئابووریی ئێران "زۆر باشە" و هەموو ئەو کێشانە کە خەڵک بە شەو و بە ڕۆژ لەگەڵی بەرەوڕوون هی وڵاتێکی دیکەیە و بەسەر خەڵکی ئێراندا داسەپێندراوە! تەنانەت لە بوودجەی پیشنیاریی دەوڵەتیش بۆ ساڵی داهاتوو، شێوازی باس کردن لە دۆخی ئێستا و هیواداربوون بۆ "باشتر کردنی دۆخەکە" زۆر زەق و بەرچاوە؛ خاڵێکی جێگەی سەرنج لەم گەڵاڵە پێشنیارییەی دەوڵەت کە لە سەرماوەزی ئەمساڵدا لەلایەن حەسەن ڕۆحانییەوە ڕەوانەی مەجلیس کرا، ئەوەیە کە پێداگرییەکی زۆر لەسەر "باج" کراوە. واتە بەپێچەوانەی بوودجەی ساڵانی ڕابردوو، بوودجەی ٩٦ زیاتر لەوەیکە بیر لە سەرچاوەیەکی جێگەی متمانەی داهات بکاتەوە، پشتی بە وەرگرتنی باج لە هاووڵاتیان و یەکە ئابوورییەکان بەستووە! بەڵام بەڕاستی بوودجەی ساڵی ٩٦ دەتوانێ ئێران لەو قەیرانە هەنووکەییە ڕزگار بکات؟

ئیسماعیل سەعیدی زادە کە بۆخۆی یەکێک لە فەرماندە پلەبەرزەکانی سپای پاسدارانە لەمبارەوە دەڵێ: بارودۆخی ئابووریی وڵات بەچەشنێکە کە زیاتر لە ٨٠%ی بوودجەی ساڵانەی وڵات تەنیا بۆ کاروباری تێچووە ڕۆژانەکان سەرف دەکرێت؛ ئەمەش لە کاتێکدایە کە دەوڵەت تەنانەت ناتوانێ قەرزە زۆر و زەوەندەکانی خۆی بە سندووقەکانی پاشەکەوت و خانەنشینی و سیستمی بانکی بداتەوە؛ بۆ وێنە تەنیا قەرزی دەوڵەت بۆ دەزگای دابین کردنی کۆمەڵایەتی زیاتر لە ١٢٠ هەزار میلیارد تمەنە!
بە لەبەرچاوگرتنی ئەم کەتوارە کە لە زاری یەکێک لە فەرماندە دوگمەکانی ڕێژیمەوە دەدرکێ، دەتوانین بڵێین بە بوودجەی ٩٦ ناکرێ کۆتایی بە کێشەگەلێک وەکوو داتەپینی ئابووری و مایەپووچبوونی یەکە ئابوورییەکان بهێنرێت؛ کەواتە نەتەنیا دابین کردنی داهاتە ماڵیاتییەکان چەشنێک لە خەون و خەیاڵە، بەڵکوو زیادکردنی باج (وەک ئەوەی لە بودجەی ٩٦ دا پێشنیاری بۆ کراوە) دەتوانێ خەسارێکی کوشندە بێت بۆ بەژنی لاواز و نەخۆشی ئابووریی ئێران، ئەمەش بەوهۆیەوە کە هیچکام لە جەمسەرە ئابوورییەکانی ئیران (بازاڕ، بەرهەمهێنەران و کەرتی خزمەتگوزاری) ناتوانن ماڵیاتی (باج) پێشنیاریی لە گەڵاڵەی بودجە بۆ ساڵی داهاتوو ڕادەستی حکومەت بکەن.

خاڵێکی دیکەی جێگەی سەرنج لەم باسەدا دەتوانێ تێچووە قورسەکانی دەوڵەت بێت کە بەتەواوەتی بەسەر شان و ملی بودجەی گشتییەوە پان بووەتەوە؛ بەپێی بەرنامەکانی گەشەپێدانی چوارەم و پێنجەم (ساڵەکانی ١٣٨٤ تاکوو ١٣٩٤) دەوڵەت ئەرکدار بوو کە هەموو ساڵێک ٢٠%ی ڕێژەی مووچەخۆر و کارمەندەکانی خۆی کەم بکاتەوە، تاکوو بەمشێوەیە بەرەبەرە تێچووەکانی دەوڵەت کەم بکەنەوە، بەڵام نەتەنیا لەم ماوە زەمەنییەدا ئامانجەکانی ئەم بەرنامە نەپێکران، بەڵکوو بەپێچەوانەوە ڕێژەی مووچەخۆران ٢قات زیادیان کرد! (ئێران خاوەنی زیاتر لە ٤٥٠ هەزار بەڕێوەبەری دەوڵەتییە لە حاڵێکدا کە ژاپۆن کە حەشیمەتەکەی ٥/١ قات زیاتر لە ئیرانە، تەنیا ٣٠٠ هەزار بەڕێوەبەری دەوڵەتیی هەیە)
لە گەڵاڵەی پێشنیاریی ڕۆحانیدا، بوودجەی گشتیی وڵات بۆ ساڵی داهاتوو نیزیک بە ٣٢٠ هەزار میلیارد تمەن دیاری کراوە، کە بەم پێیە دەبێ یەک لەسەر سێی بوودجەی گشتیی ساڵی داهاتوو(نیزیک بە ١٠٠ هەزار میلیارد تمەن) بۆ دانی مووچەی کارمەندەکانی دەوڵەت (٤میلیۆن کەس) تەرخان بکرێت، کە ئەم ڕێژەیە بە بەراورد لەگەڵ بوودجەی ئاوەدان کردنەوەی وڵات (٦٠ هەزار میلیارد تمەن) گەلێک زۆرترە. تراژیک بوونی ئەم بارودۆخە کە بۆخۆی سەلمێنەری گەندەڵییەکی سیستماتیکی بەیاسایی کراوە و بە گەورەترین بەڵگە لەمەر خەیاڵیی بوونی بوودجەی پێشنیاریی ٩٦ دەزانرێت، ئەو کاتە زیاتر خۆی دەنوێنێ کە بزانین لانی زۆری مووچەی دیاریکراو بۆ بەڕێوەبەرانی دەوڵەتی ١٢ میلیۆن و ٥٠٠ هەزار تمەنە، کە ٢قات زیاتر لە ڕێژەی مووچەی بەڕێوەبەران لە "یاسای بەڕێوەبەریی خزمەتگوزارییەکانی وڵات" و ١٠ قات زیاتر لە مووچەی دیاریکراو بۆ کرێکارانە لە ساڵی داهاتوو.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٦٩٧ لەم ژمارەیەدا:

ــ پەیامی نەورۆزیی سکرتێری گشتیی حیزب
ــ بۆ ناتوانین خۆمان به خۆمان بناسێنین
ــ نەورۆز، ڕسکانەوە و ڕاسان
ــ پانۆرامای ڕاسان
  • داهاتووى کورد لە پەنجەرەى نەورۆزەوە داهاتووى کورد لە پەنجەرەى نەورۆزەوە
    مێتولۆژیش وەک میژوو لە هەگبەى بیرەورىی هەر نەتەوەیەکدا جێگەى تایبەتی خۆى هەیە، تەنانەت بەشێک لەوانە بوونەتە بەشێکى دانەبڕاو لە پێناسەى نەتەوەکان. وەک هەر دابێکى دیکە کە لە ژیانى ڕۆژانەدا دووبارە دەبنەوە و فەرامۆش ناکرێن و پەرەیان پێ دەدرێن.
  • شان به شانی یەک بەرەو داهاتوویەکی ڕوون شان به شانی یەک بەرەو داهاتوویەکی ڕوون
    باشووری زاگرۆس له درێژەی یەک ساڵی ڕابردوودا، بیست و چوارەمین ژمارەی خۆی خستووەتە بەر ڕاو بووچۆنی خوێنەرانی بەڕێز و بیست و پێنجەمین ژمارە‌ی خۆیشی پێشکەشی هەموو ئەو کەسانە دەکات کە تەنانەت بە یەک ڕستەش له جێبەجێ کردنی ئەرکی ئەم لاپەڕەیەدا هاوبەش و هاوکار بوونه. بێ‌شک به بێ یارمەتیی ئەو بەڕێزانه لاپەڕەی باشووری زاگرۆس قەت نەیدەتوانی پێ بنێتە دووهەمین ساڵی چالاکیی خۆی و درێژه به ئەرکه نەتەوەییه‌کەی خۆی بدات.
  • بۆ ناتوانین خۆمان به خۆمان بناسێنین بۆ ناتوانین خۆمان به خۆمان بناسێنین
    هەڵبەت دەبێ ئاماژه بکرێت که؛ ئەمه تەنیا کێشەی چالاکی کرماشانی نیه، بەڵکوو به‌داخەوه به هۆی نەبوونی مێژوویەکی نووسراو، خەڵکانی ئەو ناوچانەش لەو فکره‌دان که له کرماشان و ئیلام بزاڤی کوردیمان نەبووه و شۆڕش لەوێ ڕنگ و بۆنی نەبووه، ڕاستییەک که نیشاندەری نامۆیی کورد له کورد و مێژووی خۆیەتی، پرسێک که تاڵیەکەی ئەوەندەیه که بووەته هۆی گەشه‌نەسەندنی بزاڤی ڕزگاریخوازانەی کوردستان له بست به بستی وڵاتەکەمان.
  • پانۆرامای ڕاسان (٢) پانۆرامای ڕاسان (٢)
    ٣ی ڕەزبەر: یەكیەتیی خوێندكارانی دێموكراتی كوردستانی ئێران داوای لە خوێندكاران كرد پشتگیریی لە ڕاسان بكەن.
  • پانۆرامای ڕاسان (١) پانۆرامای ڕاسان (١)
    ٢٨ی ڕەشەمەی ١٣٩٤: لە ڕێوڕەسمێكی پڕشكۆی نەورۆزیدا لە سنوورەكانی كوردستانی ڕوژهەڵات، بە ئامادەبوونی ئەندامانی ڕێبەری، كادر، پێشمەرگە و ئەندامانی ئاشكرا و ژمارەیەك لە ئەندامانی نهێنیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران و هەواڵنێرانی چەندین دەزگای میدیایی و تەلەڤیزیۆنی كوردی، بەڕێز مستەفا هیجری، سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكرات دەستپێكی قۆناغێكی نوێی لە خەباتی خەڵكی كورد لە كوردستانی ڕوژهەڵات ڕاگەیاند كە دواتر بە "ڕاسان" ناوی دەركرد.
  • نەورۆز، ڕسکانەوە و ڕاسان نەورۆز، ڕسکانەوە و ڕاسان
    سروشت لە دیاردە دژبەر و پێکناکۆکەکاندا دەناسرێتەوە، ئەو کاتەی تاریکی و ڕووناکی، شین بوونەوە و وشکاندن، تینی هەتاو و سەهۆڵبەندان و سەرما، ڕەشەبا و شاخ، جووڵە و ڕاوەستان و .... لەبەرانبەر یەکدا ڕادەوەستن و پێکەوە و لە پێکهاتەیەکی پڕ لە داهێنان و نوێبوونەوەدا بە هەزاران سیماوە دەردەکەونەوە و ژیان دەنەخشێنن.
  • زانکۆ، یەکلاکەرەوی رەوتی سیاسی له کرماشان زانکۆ، یەکلاکەرەوی رەوتی سیاسی له کرماشان
    به بێ ناسینی سایکۆلۆژیای سیاسی‌-کۆمەڵایەتیی هەر کۆمەڵگایەک نه دەتوانین پلان و بەرنامەمان بۆی هەبێ، نه هیچ پلانێکی داڕێژراویش لەوێ سەردەکەوێ، ئەمه ئەسلێکی موتلەقه. ئێمەیش دەبێ ئەو ئەسله بۆ بەڕێوە بردنی چالاکییەکانمان و گەیشتن به ئامانجی دیاریکراومان لەبەرچاو بگرین و ڕەچاوی بکەین.
  • نیزامی پیاوسالار و پرسی ژن نیزامی پیاوسالار و پرسی ژن
    ئەوەی لە نووسراوە مێژووییەكاندا لەهەمبەر بابەتی فیمینیستیەوە بەرچاو دەكەوێ ‌‌و هەروەهاش لە قسە ‌و باسە فیمینیزمییەكاندا هەموو كاتێك بە شێوەیەكی جیدی ئاوڕی لێدەدرێتەوە، پێویستیی فێركردن ‌و بارهێنانی بوارە جۆراوجۆرەكان بۆ ژنان ‌و كچانە. مافی خوێندنیش گرینگترین مژار بووە ‌و ئیستاكەش هەر بەردەوامە.
  • مستەفا هیجری: با بیر بكه‌ینه‌وه‌ بۆ داهاتوومان مستەفا هیجری: با بیر بكه‌ینه‌وه‌ بۆ داهاتوومان
    دیاره‌ ئه‌وانه‌ باسێكی دوور و درێژن و ده‌كرێ كتێبیان له‌سه‌ر بنووسرێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ كورتی باسی بكه‌ین، ڕێكخستنی نوێ، به‌و واتایه‌ی كه‌ ئه‌و خه‌ڵكه‌ وه‌كوو هێزی تاك، تاكی ڕۆژهه‌ڵات، بتوانین كۆیان بكه‌ینه‌وه‌ و بیانكه‌ین به‌ هێزی شوێندانه‌ر. ئه‌وه‌ به‌ ڕێكخستن، ئه‌رك پێ ئه‌سپاردن، لێپرسینه‌وه‌ و زانیاری پێدانی ڕۆژ به‌ ڕۆژ ده‌چێته‌ پێشێ. ئه‌وه‌ ئه‌ركی بنه‌ڕه‌تیی حیزبی ئێمه‌ ده‌بێ.
  • ڕاسان، مۆتەكەی كۆماری ئیسلامیی ئێران! ڕاسان، مۆتەكەی كۆماری ئیسلامیی ئێران!
    واتە ئەگەر ئاژاوەنانەوەی ڕێژیم لە دەرەوە بۆ پاراستن و مانەوە و ئەمنییەتی ڕێژیم "تێز" بێت، ئەوە ڕاسان "ئانتی تێز"ە! لە پێكدادانی نێوان ئەم دوانەدا "سەنتێز" دێتە ئاراوە كە هەمان ڕزگاریی نەتەوەییە!
  • نیشانەناسیی ڕاسان وەک شەڕی نوێ نیشانەناسیی ڕاسان وەک شەڕی نوێ
    زمان وەک شتێکی دۆزراوە هەمان ئەمری بابەتێکی کۆمەڵایەتییە و زمانناسیی ڕاسان لە شەڕ "ساختارزدایی" (Deconstruit) لە خۆی دەکات و ئەو "ساختارزدایی"ە زمان ناسییە کە ئێمە بە نۆبەی خۆمان ئەوە وەک نیشانەشناسیی هەستانەوە دەزانین.
  • خورافە، ڕێگاخۆشکەرێک بۆ دواکەوتوویی کۆمەڵگا خورافە، ڕێگاخۆشکەرێک بۆ دواکەوتوویی کۆمەڵگا
    منداڵە ساواکەت لەسەر تاق دامەنێ شوومە و باش نییە! شەوان چاو لە ئاوێنە مەکە، تەمەنت لە غەریبی دەبەیتە سەر! شەوان بنێشت مەجاوە، شوومە و باش نییە! و....هتد.
  • ئەرکی تاکی کورد لە دژی خیانەت و جاشایەتی ئەرکی تاکی کورد لە دژی خیانەت و جاشایەتی
    خیانەت بە وڵات یانی خیانەت لە سەبەخۆیی و پاراستنی وڵات. خیانەت لە کاتی شەڕدا، یانی هاوکاری و بەشداری کردن لە گەڵ دوژمن لە کاتی شەڕدا.
  • مەرگی براکوژی مەرگی براکوژی
    بەڵام لەم سەردەمە نوێیەدا دۆخ و هەلومەرجی سیاسی و تێگەیشتنی کۆمەڵگا گەیشتۆتە ئاستێک کە چیدیکە ئەو جۆرە کردەوانە قبووڵ ناکا و هەرجۆرە پەنابردنە بەر شەڕێکی خۆکوژی مەحکووم دەکا.