کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامی چالاکییەکان بەبۆنەی ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان

16:47 - 2 رێبەندان 2716

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شار و گوندەکانی ڕۆژهەڵات یادی کۆماری کوردستان بەرز ڕادەگرن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری شنۆ، بە بۆنەی ٧١ـەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوەبرد.

لە شوێنەکانی وەک مزگەوتوقوتابخانەیئاڵیاوێ هەوڵکەوتوو لە سەر جاددەیشنۆ ـنەغەدە، هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەسەربانیمزگەوتی ئاڵیاوێ، هەڵکردنی ئاڵای کوردستان له جێگای ئاڵای ڕێژیم له قوتابخانەی ئەو گوندە، شاخەکانی دەورووبەری ئاڵیاوێ، شاخی ئاسنبەر، نێو گوند، دەورووبەری جاددەی شنۆ ـ نەغەدە، چالاکیی بەرینی تەبلیغی بەڕێوەچوون.

تێکۆشەرانی دێموکرات هەروەها لە چەند شوێنی دیکەی نێو گوند ئاڵای کوردستانیان بە بۆنەی ساڵڕۆژی کۆماری کوردستان هەڵکردووە و دروشمی پەیوەندیداریان لە سەر دیوار و کۆڵانەکان نووسیوەتەوە.

ڕۆڵە نەبەزەکانی دێموکرات لە ئاویەری سنەش بە بۆنەی ڕۆژی ٢ی ڕێبەندان، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردو یادی کۆماری کوردستانیان بەرز ڕاگرت.

ئەویندارانی ڕێگای دێموکرات لە دزەی مەرگەوەڕ بۆ چەندمین جار بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی یادی دامەزرانی کۆماری کوردستانیان بەرز ڕاگرت، و وێنە وتراکتی تایبەت بەو ڕۆژەیان بڵاو کردەوە و دروشمی تایبەت بەو ڕۆژەیان نووسیوە.

هەروەها لە سەر ڕێگای شنۆ، پردی ڕێگای گیسیان و ڕێگای ورمێ، یوبیلی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان هەڵکردبوو.

هەروەها لە شاری مەهابادی پایتەختی کۆماری کوردستانیش بە بۆنەی ٢ی ڕێبەندانەوە لەسەر گڵکۆی ئەدیبان و شاعیرانی ئەو شارە چالاکیی تەبلیغی بەڕێوەچووە.

لە شاری مەهاباد له ناو شار،مەیدانی محەممەد قازی، مەقبەرەتولشۆعەرا، سارم بەگ، گوندی قەرە قشڵاق، جاددەی سەردەشت ـ مەهاباد چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.

قارەمانانی دێموکرات لە گوندی سەردۆشی مەریوان بە بۆنەی ٢ی ڕێبەندان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.