کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکییەکانی ٢ی ڕێبەندان بەردەوامە

17:04 - 3 رێبەندان 2716

کوردستان میدیا: ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە لایەن ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە شێوەیەکی بەرین بەڕێوە دەچێت.

خەڵکی تێکۆشەر و قارەمانی کوردستان بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان بە جۆش و خرۆشێکی بێ‌وێنەوە ٢ی ڕێبەندان یادی دامەزرانی کۆماری کوردستان بەرز ڕادەگرن و چالاکیی جۆراوجۆری تەبلیغی بەڕێوە دەبەن.

ڕۆڵەکانی دێموکرات لە شاری کامیاران بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لەدەبیرستانی ڕازی،دەبیرستانی مۆعەلیم،دەبیرستانی ئوستاد شەهریار، دەبیرستانی کچانەی کەوسەر،دەبیرستانی کچانەی فاتمەی زەهرا،دەبیرستانی ڕەجایی، هونەرستانیخوارزمی، دەبیرستانی ڕەستگاران، کۆڵانەکانی دەورووبەری نەخۆشخانەی سینا، کۆڵانەکانی کامیارانه کۆن، دەوروبەری مزگەوتی خومەینی،شارەکی بێعسەت، دەوروبەری ئاپارتمانی شارەکی بێعسەت، ١٢میتریی تەوحید، کۆڵانەکانی دەوروبەری١٢ میتریی تەوحید و لەکۆڵان به ‌کۆڵانی کامیاران تراکت و پۆستێری تایبەت بەو ڕۆژەیان بڵاو کردووەتەوە.

قارەمانانی دێموکرات لە شاری مەریوان، لەگوڵچیر و سەردۆش، تراکت و پۆستێری تایبەت بەم‌بۆنەیان چاپ وبڵاوکردەوە و هەروەها شێرە کچانی شاری سنەی قارەمانیش ڕێزیان لە ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان گرت.

لاوانی شۆڕشگێڕی کرماشان بۆ چەندمین جار لە شاری کرماشان یادی کۆماری کوردستانیان بەرز ڕاگرت و لە تاقوەسان، پارکی کوهستان و شارەکی زەفەر چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

هەروها تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری سەقز بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان شەوی پێنجشەممە لە سەر هەینی لە قشڵاقی پرد چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.