کوردستان میدیا: خەڵکی ئێران لەژێر هێڵی هەژاریدا دەژین و ئەوەش لە کاتێک دایە کە بەرپرسانی ئەو ڕێژیمه بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی هەژاری تەنیا دروشم دەدەن.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاو کراوەکان لە شاری ئابدانان سەر بە پارێزگای ئیلام بنەماڵەیەکی ٦ کەسی به هۆی هەژاری و دەست کورتیەوە لەژێر خێوەتدا دەژین و بەرپرسانی ڕێژیمی ئێرانیش هیچ هەوڵێک بۆ چارەسەریی کێشەی ئەو بنەماڵەیە نادەن.
ئەو بنەماڵەیە سەرەڕای ئەویکە پێوەندییان بە بنکە پێوەندییدارەکانی ڕێژیمەوە گرتووە هیچ وڵامێکیان پێ نەدراونەتەوە و تەنانەت یارمەتییەکانی وەک کۆمیتەی یارمەتیی خومەینیان لێ بڕیون.
دیاردەی هەژاری لە وڵاتی ئێراندا لەژێر سێبەری دەسەڵاتدارانی ڕێژیمی ئێراندا هێڵی هەژاری بەزاندووە و بەرپرسانی ئەو ڕێژیمە باس لەو دەکەن کە لە داهاتوودا لەو وڵاتە نیوەی حەشیمەتی ئێران دەڕۆنه ژێر هێڵی هەژاریەوە.
ئامار و هەواڵەکانی پێوەندیدار سەبارەت بە هەژاری لە ئێراندا جێگای سەرسووڕمانە و بەرپرسانی ئەو ڕێژیمەش تەنیا دروشم دەدەن.
ئامارە فەرمییەکان سەرەڕای هەموو سانسۆر و دەسکارییەکان، باس لەوە دەکەن کە هەژاری لە ئێران لەو پەڕی خۆیدایە و بەرپرسانی ڕێژیمیش ئەو ڕاستییە ناشارنەوە.
ماوەیەک پێش ئێستا حوسێن ڕاغفەر، ئابووریناس و لێکۆڵەری بیاڤی هەژاری، لە لێکۆڵینەوەیەکی گرووپیدا، پێوەندی نێوان هەژاری و گەشەی ئابووری لە چوار بەرنامەی پەرەسەندنی ئابووری هێنایە بەر باس و ئاشکرای کرد کە لە سەدا ٤٠ی خەڵکی ئێران لەژێر هێڵی هەژاری دا دەژین.
ساڵی ڕابردووش بەرپرسی کۆمیتەی ئیمدادی خومەینی باسی لەوە کردبوو کە ڕێژەی هەژاری و لێقەوماوی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە ئێران لە حاڵی بەرزبوونەوە دایە و دەوڵەتە یەک لە دوای یەکەکان نەیانتوانیوە ئەو کێشەیە چارەسەر بکەن.
بە باوەڕی کارناسان گەمارۆ ئابوورییەکانی وڵاتانی رۆژئاوا بۆ سەر ئێران، داخرانی زۆربەی یەکە پیشەییەکان و کۆتایی هێنان بە وەبەرهێنان لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا لە هۆکارە سەرەکییەکانی دروست بوونی قەیرانی ئابووری و نەمانی هەلی کار لە ئێران دێنە ئەژمار.
ژمارەیەک کارناسی دیکەش دەڵێن: هۆکاری پەرەسەندنی هەژاریی لە ئێران دەگەڕێتەوە بۆ یارمەتییە ماڵییەکانی ئێران بە رێژیمی بەشار ئەسەد، میلیشیاکانی حیزبوڵڵا، حوسییەکان و ژمارەیەک لە گرووپە میلیشیاکانی عێراق.