کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێوڕەسمی ڕیزگرتن لە ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە تۆرێنتۆ بەڕێوە چوو

20:28 - 6 رێبەندان 2716

کوردستان میدیا: ڕێوڕەسمێک بە بۆنەی ٧١ـەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی لە شاری تۆرێنتۆی کانادا بە بەشداری نوێنەری حیزب و ڕێکخراوە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان وهەروەها ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەڕێوە چوو.

سەرەتای بەرنامەکە بە خوێندنەوەی سروودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب و ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزلێنان لە گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد.

پاشان پەیامی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە ڕۆژهەڵاتی کانادا بەم بۆنەیەوە لە لایەن تەها حەسەنیانی پێشکەش کرا.

حەسەنیانی وێڕای بەرز و پیرۆز ڕاگرتنی ئەم ڕۆژە مێژوویە دەسکەوتەکانی کۆماری کوردستانی بەرز نرخاند و هیوای بەدیهاتنی ئاواتەکانی ئەم کۆمارەی خواست.

پاشان پەیامی حیزبه سیاسییە کوردستانی و ئێرانییەکان لە لایەن نوێنەرەکانیانەوە خوێندرانەوە کە بریتی بوون لە:
ـ پەیامی پارتی دێموکراتی کوردستان
ـ یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان
ـ پەیامی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
ـ فەداییانی خەلقی ئێران- زۆرینه

لەم ڕێوڕەسمەدا لەوحی ڕێزلێنان لە لایەن کۆمیتەی حیزبی دێموکرات له ڕۆژهەڵاتی کانادا پێشکێش بە هونەرمەندان عەلی زەندی و شەهروز ئەحمەدی کرا.

ئەم ڕێوڕەسمە بە شایی و هەڵپەڕکێی بەشداربووان کۆتایی پێهات.