ئیسماعیل زوورمه‌ند
له دوای مردنی هاشمی ره‌فسه‌نجانی باوکی تێرۆریسمی کۆماری ئیسلامی ئێران و دارێژه‌ری پلانه جۆراوجۆره‌کانی تێرۆری دژبه‌رانی رژیم له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئێران، و به دوای دانانی پرسه بۆ ئه‌م جه‌نایه‌تکاره له کۆنسوولخانه‌ی رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران له هه‌ولێر و سه‌ردانی به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان بۆ ئه‌م کۆنسولخانه‌یه به مه‌به‌ستی سه‌ره‌خۆشی له رژیم، ناڕه‌زایه‌تی کوردانی کوردستانی ئێرانی به هه‌موو چین و توێژه‌کان، به تایبه‌ت چالاکانی سیاسی و ئه‌ندامانی حیزبه رۆژهه‌لایه‌تییه‌کانی کوردستانی له تۆره کۆمه‌لایه‌تییه‌کان لێکه‌وته‌وه و له سه‌ردانی به‌رپرسانی هه‌رێم کوردستانی عێراق بۆ کونسولخانه‌ی رژیمی کۆماری ئیسلامی و هه‌روه‌ها له شێوه‌ی ئاخافتنیان به‌رامبه‌ر به مردنی باوکی تێرۆر تووره و ناره‌حه‌ت بوون.
ئه‌م جۆره ناره‌زایه‌تی و تووڕه‌بوونه له به‌رپرسانی باشووری کوردستان شتێکی تازه نییه و له ڕابردوش دا و له گرینگترینان دا به‌رامبه‌ر به وه‌ڤدێکی به‌رپرسانی رژیمی کۆماری ئیسلامی که له‌وێدا سه‌حراروودی قاتڵێشه‌هید د.قاسملوو له‌م سه‌ردانه به‌رچاو ده‌که‌وت بوونی هه‌بووه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وە، پاراستنی باشووری کوردستان هه‌م له لایه‌ن زۆرینه‌ی حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به تایبه‌ت حیزبه نه‌ته‌وه‌یه‌کان و هه‌م زۆربه‌ی چالاکانی سیاسی به ده‌سکه‌وتێکی نه‌ته‌وه‌یی ناوبردراوه و باس له‌وه ده‌که‌ن که ئێمه ده‌بێ ئه‌و ده‌سکه‌وته بپارێزین و پشتیوانیی لێبه‌که‌ین، ئه‌و روانگه‌یه زۆر جار هێرشی کراوه‌ته سه‌ر و حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به تایبه‌ت حیزبه نه‌ته‌وه‌یه‌کان به پاشکۆی حیزبه‌کانی باشووری کوردستان ناوبردووه.
چه‌ند پرسیاری بنه‌ڕه‌تی که لێره‌دا دێته پێش ئه‌وه‌یه که: بۆچی پاراستنی هه‌رێمی کوردستانی باشوور بۆته به‌شێک له ئامانجی حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان؟ ئایا به‌رگری‌کردن و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی به‌شێک له خاکی پیرۆزی کوردستان ده‌چێته بازنه‌ی پاشکۆبوونی حیزبێکی سیاسی باشووری کوردستان؟ ئایا جێگیربوونی هێزه‌کانی حیزبه رۆژهه‌لاتییه‌کان له سنووره‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و گرتنه‌به‌ری قۆناغێکی دیکه له خه‌بات، مه‌ترسیه بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان؟
ئاوردانه‌یه‌کی کورت به مێژووی دوو ده‌یه‌ی رابردووی حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵات و یه‌ک له‌وان حیزبی دێموکرات وه‌ک حیزبێکی نه‌ته‌وه‌یی، بۆمان ده‌رده‌خا که کشانه‌وه‌ی هێزه چه‌کداره‌کانی ئه‌و حیزبانه له قه‌ندیله‌وه بۆ قوڵایی باشووری کوردستان به‌شێکی به هۆی باروودۆخی هه‌رێمی کوردستان و بوونی ناوچه‌یه‌کی خودمختار له‌و هه‌رێمه بووه، که پێشتر حیزبی دێموکرات ئستراتژی حیزبه‌که‌ی بۆ کوردستانی ئێران له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه دانابوو و له ئاکام دا بینیمان ئه‌و ئیستراتژییه له کوردستانی ئێران سه‌رنه‌که‌وت، به‌ڵام له باشووری کوردستان به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌کگرتووکان دانی پێدانرا و مه‌دارێکیان بۆ دیاری کرد.
ئیستراتژی خودمختاری باشووری کوردستان له دوای هێرشی سه‌ربازی وڵاتانی رۆژئاوا به سه‌رۆکایه‌تی ولایه‌ته یه‌کگرتووکانی ئامریکا له ساڵی ٢٠٠٣ دا گه‌یشته لوتکه و به دامه‌زراندنی سیستمێکی دێموکرات و فێدرال له عیراق، ناوچه‌ی خودمختاری باشووری کوردستان وه‌ک هه‌رێمی کوردستانی عێراق به ره‌سمی دانی پێدانرا و ئه‌ورۆکه ده‌بینین زۆربه‌ی وڵاته به‌هێز و پێشکه‌وتووکان کونسوول و نوێنه‌ریان له باشووری کوردستان هه‌یه و به فه‌رمی پێوه‌ندی سیاسی و ئابووری و هتد له گه‌ڵ ئه‌و هه‌ریمه‌ی کوردستان هه‌یه.
به‌و ئاماژه کورته‌ی که له سه‌رێ باسمان کرد لێره‌دا به کورتی ئاماژه به هۆکاره‌کانی پاراستنی هه‌رێمی کوردستان له لایه‌ن حیزبه رۆژههلایهتیهکان به تایبه‌ت حیزبه نه‌ته‌وه‌یه‌کان ده‌که‌ین که بریتین له:
- هه‌ره‌ک هه‌موومان ئاگادارین کورد له ناو چوار وڵات دا وه‌ک ئێران، عێراق، سووریه و تورکیه دابه‌ش بووه و ته‌نیا له به‌شێک له خاکی کوردستان (باشوووری کوردستان) به زۆربه‌ی مافه‌کانی گه‌یشتووه و ئه‌وه بۆته هۆی ئه‌وه که حیزبه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان بۆ دوارۆژی پرسی کورد له پارچه‌کانی‌تری کوردستان ئه‌و ئه‌زموونه تا گه‌یشتن به هه‌موو ده‌سکه‌وت و ئامانجه‌کانی بپارێزن و پشتگیری لێبکه‌ن، هه‌ر وه‌ک ئه‌ورۆ هه‌موومان ده‌یبینین.
- دوای به فه‌رمی‌ناسینی باشووری کوردستان وه‌ک هه‌رێمێک له کۆماری فێدراڵێ عیراق، ئاڵا، سروود نه‌ته‌وه‌یی و ناوی پیرۆزی پێشمه‌رگه، سێ پێناسه‌ی سه‌ره‌کی نه‌ته‌وه‌ی کورد بوون که به فه‌رمی دانیان پێدانرا و بوون به هێمای گه‌لی کورد له باشووری کوردستان. هه‌ر وه‌ک ئاگادارین ئاڵا (به هێندێک ئاڵ‌وگۆر له پارلمانی کوردستان)، سروود نه‌ته‌وه‌یی و پیشمه‌رگه ئه‌و سێ هێمایه‌ی نه‌ته‌وی کورد بوون که ٧١ ساڵ له‌و پێش و له ٢ی رێبه‌ندانی ١٣٢٤ هه‌تاوی له مه‌هاباد ناوه‌ندی کۆماری کوردستان به سه‌رۆکایه‌تی پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د و به به‌شداری که‌سایه‌تی و حیزب و خه‌لکی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان دانی پێدانرا و به فه‌رمی ناسرا. به‌فه‌رمی‌ناسینی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له لایه‌ن وڵاتانی بیانی و به تایبه‌ت وڵاته داگیرکه‌ره‌کانی به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان وه‌ک تورکیه، سووریه و ئێران دان‌پێنانه به ئاڵا، سروود و ناوی پێشمه‌رگه و سه‌رجه‌م هێماکانی دیکه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌م به‌شه‌ی کوردستان که ئه‌و وڵاته داگیرکه‌رانه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌ره‌رۆی خۆیان به ته‌واوی نکۆڵی له ماف و نه‌ته‌وه‌بوونی کورد ده‌که‌ن. بۆ وێنه لێره‌دا ئاماژه به سیاسه‌ت و روانگه‌کانی رژیمی سه‌ره‌رۆی کۆماری ئیسلامی له هه‌مبه‌ر دۆزی نه‌ته‌وه‌ی کورد له کوردستانی ئێران ده‌که‌ین. رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران و به‌کرێگیراوانی به‌رده‌وام له ماوه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌و رژیمه، نکۆڵیان له مافی کورد له کوردستانی ئێران کردووه و کوردیان وه‌ک نه‌ته‌وه هیج کات قه‌بوول نه‌بووه. زۆر جار له شرۆڤه و لێدوانه‌کانیان له هه‌مبه‌ر کۆماری کوردستان به ناوه‌ندی مه‌هاباد، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته به ده‌سه‌ڵاتێکی پوشاڵی و جووڵه‌یه‌کی قه‌ومی ناو ده‌به‌ن و بێ‌بایخی ده‌که‌ن. به‌ڵام هێستاکه و دوای تێپه‌ڕینی ٧١ ساڵ له دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان له مه‌هاباد ئه‌ورۆکه له هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان رێز له‌و رۆژه ده‌گرن و هێماکانی نه‌ته‌وه‌یی‌بوونی کورد که له‌و کۆماره دا سه‌رچاوه‌ی گرت، ئه‌ورۆکه له باشووری کوردستان و له لایه‌ن زۆربه‌ی هه‌ر زۆری وڵاتانی بیانی و داگیرکه‌ره‌کانی پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان یه‌ک له‌وان کۆماری ئیسلامی ئێران به‌فه‌رمی ناسراوه.
- هه‌روه‌ک حیزبێکی سیاسی له سه‌ره‌ده‌می خه‌باتی چه‌کداری پێویستی به پشت‌جبهه‌یه‌ک بۆ درێژه‌دان به خه‌بات هه‌یه له سه‌رده‌می خه‌باتی سیایسی - ته‌شکیلاتیش پێویستی به پشت‌جبهه‌یه هه‌یه که هه‌ریمی کوردستان سه‌ره‌ڕای که‌مترخه‌می له پاراستنی ئه‌منی کادر و پێشمه‌رگه‌کانی حیزبه سیاسیه‌کانی رۆژهه‌ڵات به تایبه‌ت له سه‌رتا‌ی ده‌یه‌ی ئه‌وه‌ڵی نیشته‌جێبوون، تا راده‌یه‌ک زۆر توانیومانه وه‌ک پشت‌جبهه‌یه‌ک بۆ کار و باری سیاسی – ته‌شکیلاتی له بورای جۆراوجۆر دا (که لێره‌دا جێگای ئاماژه‌ی نییه) که‌ڵکی لێوه‌رگرین و لێمان‌وه‌رگرتووه و له که‌ش و هه‌وا و خاکی ئه‌م به‌شه له کوردستانی رزگارکراو، ده‌نگی زۆڵاڵی درێژه‌ده‌رانی رێگای پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د، شه‌هید د.قاسملو و شه‌هید د.سادق شه‌ره‌فکه‌ندی به دنیای ده‌ره‌وه و ناوخۆی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان گه‌یشتووه و هه‌نووکه‌ش درێژه‌ی هه‌یه.
- پاراستنی هه‌رێمی کوردستان بۆ به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان و یه‌ک له‌وان رۆژهه‌ڵات له‌و کاته دا که، حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران دوای جوله‌ی به‌شێک له هێزه‌کانی خۆی بۆ قه‌ندیل و جێگیرکردنیان له سنووری نێوان رۆژهه‌لات و باشوور و دوای بانگه‌وازیی رێبه‌رایه‌تی ئه‌و حیزبه بۆ گریدانی خه‌باتی شاخ و شار و هاندانی چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگای رۆژهه‌ڵات کوردستان به خه‌بات دژی کۆماری ئیسلامی ئیران به تایبه‌ت گه‌نجان بۆ نێو ریزه‌کانی ئه‌و حیزبه، زیاتر خۆی ده‌رخه‌ست و بێ ئه‌وه‌ی که له جێگیرکردنی هێزی پێشمه‌رگه له شاخ و ناردنه‌وه‌ی ئه‌و هێزه بۆ نێو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له رۆژهه‌ڵات به‌رگریمان لێبکه‌ن و پێشمان پێبگرن. ئه‌و پشتیوانییه کاتێک زیاتر خۆی ده‌رخست که ماوه‌یه‌ک له‌وه پێش مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له دیمانه‌یه‌ک دا له گه‌ڵ بی‌بی‌سی فارسی به ئاشکرا باسی له‌وه کرد که ئیمه ته‌داخول له کار و باری سیاسی حدکا دا ناکه‌ین و ئه‌وان خۆیان بریار ئه‌ده‌ن چ سیاسه‌تێک و چ شێوازێک له خه‌بات بگرنه پێش.
- له دوای جێگیربوونی هێزه‌کانی حیزبی دێموکرات له سنووره‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و هێنانه‌گۆرێی تاکتیکێکی دیکه له خه‌بات به ناوی گرێدانی خه‌باتی شاخ و شارئه‌و پرسیاره هاته ئاراوه که ئه‌م تاکتیکه‌ی حدکا مه‌ترسیه بۆ سه‌ر باشووری کوردستان یا نا؟ له‌م باره‌وه رێبه‌رایه‌تی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران چه‌ند جارێک پێداگری و باسی له سه‌ر ئه‌وه کردووه که ئێمه ماوه‌ی ٢٠ ساڵه له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و به‌شه له کوردستان کشاوینه‌ته‌وه قوڵایی باشووری کوردستان و چه‌که‌کانمان بێده‌نگ کردووه و هێستاکه هه‌رێمی کوردستان قوناغی بوون و ناساندنی خۆی به دنیا تیپه‌ڕانوو که به بۆچوونی من روانگه‌یه‌کی درووست و واقع‌بینانه‌یه و له لایه‌کی دیکه دوای ئه‌و دوو ده‌یه نیشته‌جێ‌بوونی حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له باشوور، رێکخراوه‌یه‌کی ناسه‌ربه‌خۆ و سه‌ر به هێزێکی باکووری کوردستان له قه‌ندیل جێگیر بوو و جار و بار ئه‌ندام و هێزه‌کانیان له ناو خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان حزووریان ده‌بێ، له‌به‌رچی بۆ ئه‌وان ره‌وایه له سنووره‌کانی نێوان رۆژهه‌ڵات و باشوور جێگیربن به‌ڵام بۆ حیزبی دێمۆکرات به درێژایی پتر له حه‌وت ده‌یه خه‌بات و نزیک به دوو ده‌یه خه‌باتی چه‌کداری به دژی رژیمی کۆماری ئیسلامی ره‌وا نییه له قه‌ندیل جێگیر بێ و کادر و پێشمه‌رگه‌کانیان له ناو خه‌ڵک حزووریان بێت. هه‌ر به‌و پێیه، بوونی هێزی حیزبی دێموکرات له قه‌ندیل نه‌ته‌نیا مه‌ترسی نییه بۆ سه‌ر هه‌ریمی کوردستان به‌ڵکوو به سرنج‌دان به ئه‌وه‌ی که له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو کێشه‌گه‌لێکی زۆر به‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی گرتۆته‌وه و به‌رپرسانی باڵای ئه‌و هه‌ریمه باس له سه‌ربه‌خۆیی باشووری کوردستان ده‌که‌ن و له‌و نێوه دا رژیمی کۆماری ئیسلامی یه‌کێک له نه‌یاره سه‌ره‌کی و ئه‌سڵییه‌کانی سه‌ربه‌خۆیی باشووری کوردستان بووه و به ئاشکرا دژایه‌تی خۆی له باره‌وه ڕاگه‌یاندووه له‌م قۆناغه دا بوونی هێزه‌کانی حیزبی دیموکرات له قه‌ندیل ده‌توانێ به قازانجی دۆزی کورد له باشووری کوردستان و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان بێت.
دوا وته‌ی ئه‌م بابه‌ته ئه‌وه‌یه که هه‌رێمی کوردستانی عێراق مافی سیاسی، ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی خۆیه‌تی له گه‌ڵ هه‌ر وڵاتێک چ بیانی و چ هاوسێکانی که رژیمه داگیرکه‌ره‌کانی به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستانن، پێوه‌ندیان هه‌بێ. هه‌رچه‌ند رژیمه داگیرکه‌ره‌کانی هێستای کوردستان (تورکیه، سووریه و رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران) به شێوه‌ی جۆراوجۆر حه‌وڵی توانه‌وه و له ناوچوونی ئیمه‌یان له رابردوودا داوه و هێستاش به‌رده‌وامن، به‌ڵام رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران یه‌کێک له نه‌یاره دڕنده‌کانی گه‌ڵی کورده که راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ ده‌ستی له ترۆری رێبه‌ران و کادر و پێشمه‌رگه‌کانی حیزبه‌کانی کوردستانی ئێران دا هه‌بووه و به ئاشکرا ده‌ستێوه‌ردان له کاروباری ئه‌حزابی باشووری کوردستان و به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان ده‌کا بۆ ئه‌وه‌ی که کورد به گژ کورددا بکا و ناته‌بایی و دووبه‌ره‌کیمان له نێوان دا ساز بکا.
له لایه‌که‌وه به سرنج‌دان به ماهییه‌ته‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران و ئه‌وه‌ی که زۆربه‌ی حیزب و هێزه چه‌کدار و ئه‌ندامی حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان هێستاکه له باشووری کوردستان نیشته‌جێن، ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستان ده‌بێ زۆر وشیارانه و ئاگاهانه له گه‌ڵ ئه‌و رژیمه له پێوه‌ندی دابێ و هه‌ڵسووکه‌ت بکا. بۆ وێنه کۆماری ئیسلامی ئێران به ئه‌نقه‌ست بکوژ و قاتڵی شه‌هید دوکتور قاسملوو له چوارچێوه‌ی وه‌ڤدێک دا دێنێته باشووری کوردستان تا هه‌ستی ئێمه کورد به‌رامبه‌ر به یه‌ک خدشه‌دار بکا و به گژ یه‌کمان دا بکا، یا ئه‌ورۆکه که‌م که‌س هه‌یه به کاروباری سیاسی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سه‌رقاڵ بێت و ئاگاداری و زانیاری له کاره‌ساتی میکۆنۆس که تێدا سکرتێری ئه‌وکاتی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئیران و هاورێیانی به فه‌رمانی راسته‌وخۆی به‌رپرسانی باڵای رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران یه‌ک له‌وان هاشمی ره‌فسه‌نجانی تیرۆر کران نه‌بێت. بینیمان دوای مردنی ره‌فسه‌نجانی و به‌ڕێوه‌چوونی پرسه‌ی ئه‌و باوکی تیرۆره له کونسولخانه‌ی رژیمی کۆماری ئیسلامی له هه‌ولێر لێدوانی هێندێک له به‌رپرسانی باشووری کوردستان چاوه‌رواننه‌کرا بوو.
له لایه‌کی دیکه‌وه به بۆچوونی من ئه‌رکی سه‌رجه‌م چالاکانی سیاسی و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به تایبه‌ت حیزبی دیموکرات ئه‌وه‌یه به سرنج‌دان به ئه‌وه‌ی که خه‌بات له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ره‌به‌ره پێناوه‌ته قۆناغێکی‌تر و به‌شێک له هێزه‌کانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران به فه‌رمی له سنووره‌کانی رۆژهه‌ڵات جێگیر بوون ده‌بێ زۆرتر له جاران به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی کوردستان هه‌ست به به‌رپرسیاره‌تی بکه‌ین و له هێرشی ناره‌وا چ بۆ سه‌ر ئه‌و هه‌ریمه و چ بۆ سه‌ر ئه‌حزابی ئه‌و هه‌ریمه خۆ بپاریزین و نه‌که‌وینه داوی رژیمی کۆماری ئیسلامی ئیران. گه‌رچی شایه‌د ئاواتی هه‌موو کورده‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له به‌رپرسانی باشووری کوردستان ئه‌وه بێت له روانگه‌ی حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بروانه رژیمی کۆماری ئیسلامی ئیران به‌ڵام سیاست به حه‌ز و ئاوات ناکرێ و به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان کاروباری خۆیان ده‌که‌ن و گرینگ ئه‌وه‌یه هه‌رێمی کوردستانیش کۆسپ نه‌خاته سه‌ر رێگای خه‌باتی ئێمه به دژی رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران.
ناوەڕۆکی ئەم بابەتە را و تێبینیی نووسەرە و ماڵپەڕی کوردستان میدیا لێی بەرپرسیار نییە.