کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

داوای دیاریکردنی خەڵات بۆ دەسبەسەرکردنی قاسم سلێمانی دەکرێ

15:07 - 7 رێبەندان 2716

کوردستان میدیا: قاسم سلێمانی فەرماندەی سپای قۆدس، لقی دەرەوەی سپای پاسدارانی ڕێژیمی تێرۆریستی ئێران داوای دیاریکردنی خەڵات بۆ دەستبەسەرکرانی کرا.

مایکێل ڕۆبین، یەکیک لە کارناسانی دامەزراوەی ئەمریکن ئینتێر پرایز لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە کە قاسم سلێمانی بڕفێنن و ناوبراو داوای لە دەوڵەتی تازەی ئامریکا، بە سەرکۆماریی دۆناڵد ترامپ کردووە، کە بۆ ڕفاندن و دەستبەسەرکرانی ناوبرا خەڵات دیاری بکات.

لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە ناوبراو لە ڕێگای ماڵپەڕەکانەوە ویدیۆ و وێنەی خۆی بڵاو دەکاتەوە و ئەوەش دەرخەری ئەوەیە کە ناوبراو خۆی زۆر زیرەک دەبینێت و کایە و گاڵتە بە ئامریکا دەکات.

ڕۆبین لە بەشێکی دیکەی ئەو ڕاپۆرتەدا نووسیویەتی کە قاسم سلێمانی هیچ بایەخێک بە گەمارۆکانی ئامریکا نادات و سپای قۆدسیش سەدان ئامریکایی بە فەرماندەهی ناوبراو لە دوو وڵاتی ئەفغانستان و عێراقدا کوشتووە و تەنانەت پلانی هێرش بۆ سەر واشنگتۆن دی سی داڕشتووە.

ئەو کارناسە باسی لەوەش کردووە کە باراک ئۆباما و جان کێری سەبارەت بە ڕێککەوتنی ناوکی لەگەڵ ڕێژیمی ئێران چاوپۆشیان لە ڕابردووی ڕێژیمی ئێران کردووە.

نابراو لە بەشێکی ئەو ڕاپۆرتەدا نوسیویەتی کە ئەگەر ئامریکا خۆی بە بەرپرسیاری پاراستنی گیان و ماڵی خەڵکی ئامریکا دەزانێت، دەبێ هەزینەیەک بۆ دەستبەسەرکرانی قاسم سلێمانی تەرخان بکات.

قاسم سولەیمانی، تێرۆریستی بەناوبانگی ڕێژیمی ئێرانی ڕۆڵێکی کارای لە ڕێکخستنی چەکدارە شەڕفرۆشەکانی حەشدی شەعبی و باقی تێرۆریستەکانی ناوچە بەتایبەت لە عێراق و سووریە هەیە.