کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سێ سێناتۆرەکانی ئامریکا گەڵاڵەیەکیان دژی رژیمی ئێران نووسی

15:20 - 7 رێبەندان 2716

کوردستان میدیا: سێ سێناتۆری کۆماریخواز ی ئامریکا، گەڵاڵەیەکی نوێیان دژی ئێران، سەبارەت بە سیاسەتەکانی ئێران لەمەڕ پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و بەرنامەی ناوکی و پشتیوانی لە تێرۆریزم پێشکەش بە سێنای ئامریکا کرد.

بەپێی هەواڵە بڵاو کراوەکان، مارک ڕۆبیۆ، تاد یانگ و جان کۆرتین سێ سێناتۆری کۆماریخوازی ئامریکا، داوای گەمارۆی نوێ بۆ سەر ئێران لە بواری ماڵی و ئابووری دەکەن.

گەڵاڵەی ئەو سێ سێناتۆرە لە بوارەکانی چالاکییە ناناوەکییەکان، وەکوو دروستکردنی مووشکی بالستیک، پێشێلکردنی مافی مرۆڤ، پشتیوانی لە تێرۆریزمی نێودەوڵەتی لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە بوون.

ئەو سێ سێناتۆرە کۆماریخوازە، گوتوویانە گەڵاڵەی پێشنیارکراو دەبێ ئەنجامێکی بەرچاوی هەبێ و دژی ئێران پەسند بکرێت.

هەروەها ئەو گەڵاڵەیە ئەوەش ڕوون دەکاتەوە کە جارێکی دیکە چالاکیی تێرۆریستی و مووشەکیی ئێران کە لە لایەن دەوڵەتی واشنگتۆنەوە لەبەرچاو نەگیراوە، کاتی تێپەڕیوە.

جان کۆرتین دەڵێت: ئێڕان یەکەمین دەوڵەتی پشتیوانی تێرۆریزمە لە جیهان و هەروەها ناوبراو ئێرانی بە گەورەترین هێزی تێکدەر لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست ناوزەد کرد.

بە وتەی ئەو سێناتۆرە، کاتی ئەوە هاتووە کە دەوڵەتی نوێی ئامریکا لەگەڵ کۆنگرەی ئەو وڵاتە گەمارۆی زیاتر دژی ئێران پەسەند بکات هەتا نیشانی بدات کە ئامریکا بە جیددی دژی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و چالاکیی تێرۆریستی لە ئاستی جیهان و پەرەپێدانی مووشکی بالستیکە لە لایەن ئێرانەوە.

بەپێی ئەو گەڵاڵەیە، ئەو کەس و دامەزراوانەی کە هاوکاریی بەرنامەی مووشەکە بالستیکەکان و هەوڵە تێرۆریستییەکان دەکەن، گەمارۆی ئابووری دەیانگرێتەوە.

بەپێی بڕیارنامەی ١٩٢١ی شووڕای ئەمنیەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئێران مافی کەڵک وەرگرتن لە مووشەکی بالستیک کە توانایی هەڵگرتنی کڵاوەی ناوکیی هەبێ نیە و وڵاتانی دیکەش دەبێت لە فرۆشتنی کەلوپەلی نیزامیی و پارچەکانی چەک‏وچۆڵ بە ئێران خۆ بپارێزن.