کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوردستان بەردەوام ڕێز لە ٢ی ڕێبەندان دەگرێت

20:46 - 7 رێبەندان 2716

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕۆژهەڵات بەردەوام ڕێز لە ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان دەگرن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، تێکۆشەرانی دێموکرات له شار و گوندەکانی کوردستان بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی بەردەوام ڕێز لە ٢ی ڕێبەندان دەگرن و ئەو ڕۆژه مێژووییە پیرۆز دەکەن.

دڵسۆزانی دێموکرات لە باڵانیش، سەر بە پارێزگای ورمێ بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستانیان بەرز ڕاگرت.

قارەمانانی دێموکرات لە شاری بۆکان بۆ چەندمین جار به بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد و ئاڵای کوردستانیان وەک یەکێک لە سەمبۆلەکانی کۆماری کوردستان، هەڵکرد.

هەروەها تێکۆشەرانی دێموکرات لە نێو شاری بۆكان، بە بۆنەی ٢ی ڕێبەندان بە تەقەی خۆشی و نووسینی دروشم ڕێزیان لە ٢ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی كۆماری كوردستان گرت و بەڵێنیان لەگەڵ ئامانجەكانی كۆماری كوردستان و بەردەوامبوونی ڕاسان دووپات كردەوە.

تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری مەهاباد، بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان بە بڵاوكردنەوەی تراكت و سی‌دیی حیزبی لە گوندەكانی سنجاخ، خاتونباخ، قەمتەرێ و حاجی عەڵی كەند، بەری شیلانان، شەقامی دەنگ و ڕەنگی مەهاباد و كتیبخانەی شیخ شڵتوت چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.