کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بزووتنەوەی گۆڕان و حیزبی دێموکرات دیداریان کرد

21:12 - 7 رێبەندان 2716

کوردستان میدیا: ڕەوشی سیاسیی ئێران، عێراق و هەرێمی کوردستان لە نێوان حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بزووتنەوەی گۆڕان‌دا تاوتوێ کرا.

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٧ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی، هەیئەتێکی بزووتنەوەی گۆڕان بە سەرپەرەستیی دوکتور شۆڕش حاجی، ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان سەردانی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد و لە لایەن هەیئەتێکی ڕێبەری حیزب بە سەرپەرەستی مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات پێشوازییان لێکرا.

لەو سەردانە باسێکی سیاسی لە سەر ڕەوشی ئێران، عێراق و هەرێمی کوردستانی باشوور کرا و لەم باسە سیاسییەدا هەر دوولا لەو باوەڕەدا بوون بزووتنەوەی نیشتمانی و مافخوازیی کورد لەمبارودۆخە هەستیارەدا پێویستی بە یەکیەتی و یەکگرتوویی هەیە.

لە درێژەدا باسیان لەوە کرد کە سەرکردایەتی سیاسیی کورد پێویستە بەو خوێندنەوە هانگاوی مێژوویی بۆ لابردنی ئاستەنگەکانی سەر ڕێگای خەباتی کورد بۆ گەیشتن بە ئامانجە سیاسی و نەتەوەییەکان هەڵگڕێت.

لە کۆتایی ئەم دیدارەدا دوولایەن لەسەر پێوەندییەکان جەختیان کردوە.