کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ترامپ: ئێمە \"گۆزینەی نیزامی\" دەخەینە بواری جێبەجێ کردنەوە

15:00 - 8 رێبەندان 2716

کوردستان میدیا: دۆناڵد تڕامپ لە یەکەم چاوپێکەوتنی تەلەفزیۆنی خۆیدا ڕوو لە کۆماری ئیسلامی وتی: ئێمە باس لە گۆزینەی نیزامی ناکەین بەڵکوو بە کردەیی دەکەین.

ڕێکەوتی ٦ی ڕێبەندان بۆ یەکەمجار و پاش سوێندخواردنی سەرکۆماری، دۆناڵد تڕامپ چاوپێکەوتنی ئەنجام دا و لە وتووێژ لەگەل کاناڵی تەلەفزیۆنی ئەی بی سی ئامریکادا پڕژایە سەر کێشەکانی ئێران و وتی: هۆکاری سەرەکی قەیرانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین کۆماری ئیسلامی ئێرانە.

ناوبراو بە هەواڵنێری ئەی بی سی وتووە: من هیچ کات لەسەر گۆزینەی سەربازیقسە ناکەم بەڵکوو ئەگەر بڕیار بدەم بەکردەیی دەکەم.

یەکێک لە گوشارەکان لە دەوڵەتی پێشووی ئامریکا بەرامبەر بە ئێران گۆزینەی نیزامی بوو کە هەمیشە دەیانگووت هەروا لە سەر مێزە واتە ئەگەر ئێران وەڵامی کۆمەڵگای جیهانی نەداتەوە باسی لیوە دەکەن بەڵام تڕامپ بەپێچەوانەی ئیدارەی پێشوو دەڵێ من هەر کات بمهەوێ کەڵکی لێوەرگرم بەکردەییشی دەکەم.

چەند ڕۆژ پیش ئێستاش هەواڵدەرییەکانی ڕۆیتێرز و ئاسۆشیتێدپرێس بڵاویان کردەوە؛دۆناڵد تڕامپ یاسایەکی کاتی واژۆ کرد کە بەهۆیەوە تاکوو کاتی تاوتوێ و پێداچوونەوە بەسەر یاساکانی پێوەندیدار بە وەرگرتنی پەنابەر ویزا بە هاووڵاتییانی ئێرانی و چەند وڵاتێکی دیکە نادرێت.

دۆناڵد تڕامپ لە کاتی بانگەشەکانی پێش لە هەڵبژاردن سەبارەت بە ڕێککەوتنی ناوکی و ڕۆڵی ئێران لە ناوچە و جیهان بەفەرمی ڕایگەیاندبوو کە ئێران هۆکاری بشێوی و قەیرانەکانە و بەرجامی وەک پەڵەیەکی ڕەش ناوبردبوو کە دەبێ هەڵبوەشێندرێتەوە.