کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات بەشداریی لە ڕێوڕەسمی یادی ٢٥ ساڵەی شەهید عومەر دەبابەدا کرد

16:30 - 11 رێبەندان 2716

کوردستان میدیا: هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستیی محەممەدنەزیف قادری ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکرات، بەشداریی لە ڕێوڕەسمی یادی ٢٥ ساڵەی شەهیدکرانی عومەر دەبابەدا کرد.

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٠ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی، لەسەر بانگهێشتی فەرمیی لێژنەی باڵای بەڕێوەبەریی یادی ٢٥ ساڵەی شەهیدکرانی عومەر دەبابە، و مەڵبەندی ١٤ی ڕێکخستنی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری کۆیه، هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستیی محەممەدنەزیف قادری ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکرات بەشدارییان لەو ڕێوڕەسمەدا کرد.

ئەم ڕێوڕسمە لە هۆڵی سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیە بەڕێوە چوو.

سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد.

پاشان ئەم وتارانە لە لایەن حیزب و ڕێکخراوەکانی بەشدار لەو ڕێوڕەسمەدا پێشکەش کرا:

ـ وتاری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ـ وتاری مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی (ی ن ک)
ـ وتاری پارتی دێموکراتی کوردستان
ـ وتاری حیزبی شیوعی کوردستان
ـ وتاری مەڵبەندی یەکیەتیی لە کۆیه
ـ وتاری بنەماڵەی شەهید عومەر دەبابە

لەم ڕێوڕەسمەدا فیلمێکی دێکیۆمێنتاری تایبەت بە کۆچی دوایی شەهید عومەر دەبابە کە تێدا بەڕێز مام جەلال تاڵەبانی لەسەر کەسایەتی کۆچکردوو قسە دەکات پیشان درا.

هەروەها لەو مەڕاسمەدا ئاماژە بە پایەمی هاوخەمیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کرا و دواتر تاجەگوڵینەیان لە سەر گڵکۆی ناوبراو دانا.