کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکرات لە پیرانشار کۆچی دوایی کرد

16:34 - 12 رێبەندان 2716

کوردستان میدیا: کاک جەبار گاگەشی ناسراو بە سەید جەعفەر گاگەشی باوکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١١ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی، کاک جەبار گاگەشی ناسراو بە سەید جەعفەر گاگەشی باوکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری پیرانشار ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

کاک جەعفەر ساڵی ١٣٢٦ی هەتاوی لە شاری مەهاباد لە دایک بووە و لە تەمەنی ٧٠ ساڵیدا لە پیرانشار کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و جێگای متمانەی خەڵک بوو و کوڕێکی کاک جەعفەر بە ناوی سامان گاگەشی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراته و چەکی بەرگریی لە نیشتمانی هەڵگرتووە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەس و کاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.