• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٣ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٠٢ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان ماڵئاویی لە ژیان کرد

زایینی: ٠٢-٠٢-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٥/١١/١٤ - ١٧:١٥ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان ماڵئاویی لە ژیان کرد
کوردستان میدیا: دایە "ئەستێ ڕۆستەمی" دایکی شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری ورمێ کۆچی داویی کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕێ کوردستان میدیا، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٣ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی، دایە "ئەستی ڕۆستەمی" دایکی شەهید "جەلال زەندی" له یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ورمێ لە تەمەنی ٧٥ ساڵیدا به‌ هوێ جەڵتەی مێشک کۆچی دوایی کرد.

دایە ئەستێ کەسێکی نیشتمانپەروەر و دڵسۆز بوو و تەرمی ناوبراو لە نێو ئاپۆرای خزم و دۆستانی بە خاک سپێردرا.

شەهید جەلال زەندی ساڵی ١٣٤٩ی هەتاوی له گوندی "بایزاوێ" سەر بە شاری نەغەدە لەدایک بووە و لە ساڵی ١٣٦٨ی هەتاوی لە گوندی خەرپاپی لە دۆڵی زەویان، سەر بە ناوچەی پیرانشار، بە برینداری دەکەوێتە دەستی دۆژمن و پاشان هەر لەو شوێنە و بە برینداری بە دەستی بەکڕێگیراوانی دژی گەل، شەهید دەکرێت.

گڵکۆی شەهید جەلال لە گوندی "قاڕنێ"ی سەر به شاری نەغەدەیە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.

بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ بوومەلەرزەی سیاسی
ــ لە خەبات دژ بە ئەپارتایدەوە بۆ ڕاسان
ــ ئەمن چی بكەم، خۆتان دروستی بكەنەوە
ــ دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک