کوردستان میدیا: هه‌یئه‌تێکی بزووتنه‌وه‌ی دێمۆکراتیکی گه‌لی کوردستان، سه‌ردانی بنکه‌ی پێوه‌ندییه‌کانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانیان کرد و له‌لایه‌ن شاندێکی حیزبه‌وه پێشوازییان لێ‌کرا.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی ١٩ی خه‌رمانانی ١٣٩١ی هه‌تاوی، به‌ڕێز مام خدر رووسی سکرتێری بزووتنه‌وه‌ی دێمۆکراتی گه‌لی کوردستان و شاندێکی هاوڕێی، سه‌ردانی بنکه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانیان له شاری هه‌ولێر کرد و له‌لایه‌ن هه‌یئه‌تی حیزبه‌وه به سه‌رپه‌رستیی به‌ڕێز مسته‌فا هیجری سکرتێری گشتی، پێشوازییان لێ‌کرا.
به‌ڕێز کاک مسته‌فا له‌سه‌ر ره‌وشی سیاسیی ئێران و کوردستانی ئێران و بارودۆخی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و رێککه‌وتننامه‌ی نێوان حیزب و کۆمه‌ڵه باسێکی پێشکه‌ش کرد.
دواتر به‌ڕێز مام خدر به‌بۆنه‌ی ئه‌و رێککه‌وتنه‌ی حیزب و کۆمه‌ڵه پیرۆزبایی له سکرتێری گشتیی حیزب کرد و له‌سه‌ر پرسه جۆراوجۆره سیاسییه‌کانی بیر و بۆچوونه‌کانی خۆی ده‌ربڕی.