کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی ناسراوی کرماشان کۆچی دوایی کرد

15:56 - 15 رێبەندان 2716

کوردستان میدیا: کوێخا بارام ئەلیاسی کەسایەتی ناسراوی ناوچەی سەرپێڵی زەهاو سەر بە پارێزگای کرماشان کۆچی دوایی کرد.

کوێخا بارام ئەلیاسی کەسایەتی کاریگەر و ناسراوی ناوچەی سەرپێڵی زەهاو و داڵاهۆ سەر بە پارێزگای کرماشان، چەند ڕۆژ پێش ئێستا ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

کوێخا بارام ئەلیاسی کەسێکی نیشتمانپەروەر و خۆشناوی ناوچەکە بوو و لە نێو خەڵكدا جێگای ڕێز و متمانە بوو.

ناوبراو هەردەم بەئاواتەوە بوو کە بگەڕێتەوە زێدی باب و باپیرانی و بۆ گوندی ئەلیاسی ئەحمەد، واتە شوێنی لەدایکبوونی.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.