• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٢ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٠١ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

باوکی شەهیدێکی حیزبی دێموکرات لە پیرانشار کۆچی دوایی کرد

زایینی: ٠٤-٠٢-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٥/١١/١٦ - ١٧:١١ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
باوکی شەهیدێکی حیزبی دێموکرات لە پیرانشار کۆچی دوایی کرد
کوردستان میدیا: مام "عەلی کیانی‌زادە" باوکی شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری پیرانشار ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو به ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٥ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی، مام "عەلی کیانی‌زادە" باوکی شەهید "محەممەدئەمین کیانی‌زادە" لە شاری پیرانشار ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

مام "عەلی کیانی‌زادە" لە گوندی "حاجی غەڵدە" لە تەمەنی ٧٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

مام عەلی کەسێکی دڵسۆز و خۆشەویستی خەڵکی ناوچەکە بوو. تەرمی ناوبراو لە نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک سپێردرا.

شەهید محەممەد ئەمین کیانی زادە لە ساڵی ١٣٧١ی هەتاوی لە شەڕێکی قارەمانانەی دژی داگیرکەرانی کوردستاندا شەهید بوو.

شەهید محەممەد ئەمین ماوەی ۷ ساڵ پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.

بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ بوومەلەرزەی سیاسی
ــ لە خەبات دژ بە ئەپارتایدەوە بۆ ڕاسان
ــ ئەمن چی بكەم، خۆتان دروستی بكەنەوە
ــ دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک