• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٥ی مەیی ٢٠١٧ی زایینی - ٠٤ی جۆزەردانی ١٣٩٦ی هەتاوی  

نیشانەناسیی ڕاسان وەک شەڕی نوێ

زایینی: ٠٤-٠٢-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٥/١١/١٦ - ١٩:٥٥ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
نیشانەناسیی ڕاسان وەک شەڕی نوێ
دووبارە پێناسەکردنی مانای ڕاسان

ن: دیاکۆ مورادی

و: جەماڵ ڕەسوڵ دنخه


ڕاسان وەک ڕووناکیی هومێد، وەک هۆکارێکی ڕووناکبیرانە، وێنای مرۆیی خۆی وەک پێوەندییەکی بابەتی ڕاستی و بنیاتنەر دەخاتە ڕوو. ڕاسان بە سەرنجدان بە شرۆڤەی مانای هێز، کۆی گشتیی پێکهاتەکەی بە ئاستێکی جیاواز لە هۆکارێکی پێکهاتەهێنەر دابەش دەکات کە لە بنەڕەتدا ئەو دابەشکردنە، وێنایەک لە ئیدئۆلۆژی لە قاڵبی حەقیقەت و باتڵ‌دا دێنێتە بەر باس. پشکی جیاواز و زەقی ڕاسان لە بەیانی ئامانجە درێژماوەکانی، بە شێوەی گشتی، ئەو کارکردەی دەبێت کە لە بابەتی بەرهەست و تاکەکان، ڕەخنەیەک درووست بکات کە بە کەڵک‌وەرگرتن لە "آماس فرنچ تئوریک" ڕەنێوهانین و هەمدیس ڕەنێوهانین (تولید و بازتولید) بیردۆزیی کۆمەڵەناسی، بە تایبەت مرۆڤ‌ناسیی سیاسی پێشکەوتن بدات. تێگەیشتنی ڕاسان لە هەربوونی (جاودانگی) ژیانی مرۆڤ، جێگایەک لە نێو مێژوو دایە و هەر ئەو بوون لە ناو مێژوویەدا، بەرهەمی بابەت لە ڕێگای ئیدئۆلۆژی لا دەبات.

ڕاستی ئەوەیە کە ئێمە، لێکۆڵینەوەکانی خۆمان بە ئاشکرابوون و ڕسکانی نیشانەناسیی (تکوین نشانە شناسی) شەڕ گرێ داوەتەوە تا بەرهەمی خوێندنەوەکانمان دوور لە هێزە نامۆکانی مۆدێرنیته، پێشکەش بە بارەگای دەسەڵاتی زانستی سیاسی و ناسین و پتەوبوونێکی ڕێکخراو بکەین.

ڕاسان بەردەوام لە یادی‌دا هەیە کە شانازی، بۆ هەر کەسێک نیه، بەڵام شادی و خۆشی بۆچی! ئەو هەستانەوە دووبارەیە بە سەرنجدان بە پێکهاتەی نوێی زانستییەکی، لە هەوڵی ئەوە دایە که زانستە مرۆییەکان بەهێزتر بکات. ئەوە هەمان پێوەندیی سۆزداری و یەکگرتوویی بیری ڕاسانە. ئەمڕۆ بەڵام شادیی ئێمە لە چەشنێکی دیکە. شادی لە قوولایی ناخ و لە هەمان کاتدا بەرپرسیانەتر.

بوتیقای هێز بە ڕوانگەیەکی ئێنتۆلۆژیک:

پلانی ئێمە، پلانێک لە هێز، لە دەرەوەی هێز، بۆ شانازیی پێکەوەژیانی شادتر لەگەڵ مرۆڤەکانە، لە دەرەوەی زۆنی هێز، بۆ دابەشکردنی عادڵانەی پشکی ژیان و شادی!

کەوابوو هەوڵی ئێمە لەم دۆخە چوار دەور گیراوەدا، نە قازی بوونی دەوێت و نە هەڵبژاردەگەر، بەڵکوو کەماڵ بەخشین بە یەکیەتییەکە کە قانی ناعادڵانە لە لایەک وێران و لە لایەکی دیکەوە مەیل و حەزە شۆڕشگێرەکان بە شێوەیەکی عەقڵانی هاوڕێ لەگەڵ هیدایەت‌کردنی "برون متنی" تا سەر حەدی سەرنیا کردنەوە ئامادە دەکات. بەڵام ئەوەش باس دەکەم کە گفتوگۆی نوێی ئێمە، جیا قەید و بەندی نەهادینەگی، کردەوەیەک نیە کە ئیدعای مەودا لە "کمپلکس لیبدوی" دەسەڵات و هێزی هەبێت. چۆنکە ڕاسان بەردەوام پرسیار لە خۆی دەکات کە کە چە دۆخێکدا وەدوای شەڕ دەکەوێت کە لە گێژاوی هەر جۆرە کەڵکاژۆیەک لە ئەماندا بمێنێتەوە؟ ئەمڕۆ ئەگەر بمانهەوێت شرۆڤەیەکی غەیری ئابووری لە هێز بکێشینەوە پێویستیمان بە کام کەرەستەکانی ڕەخنە هەیە؟

بە لە بەرچاوگرتنی کەم‌وکوڕتیی کەرەستەەکان، ئێمە وێنایەکی ئیجابی دەدۆزینەوە کە هێز نە دراوە، نە دەستاودەست دەکرێت و تەنانەت وەبەر دەهێنرێتەوە؛ بەڵکوو تەنیا و تەنیا ئیعمال دەکرێت. هەستانەوەی دووبارەی ئێمە ئیدعای ئەوە دەکات کە ئەو هێزه، لە بنەڕەتدا پاراستن و سەرلەنوێ بەرهەمهێنانی پێوەندییە ئابوورییەکان نیە؛ بەڵکوو پێش هەموو شتێک جۆرێک پێوەندیی نەدواندنه (قهر). بۆیە ئەم پرسیارە دێتە گۆڕێ کە ئەگەر هێز بەکار دەهێنرێت، کام جۆر هێز دەبێت؟ ڕێو و شوێنەکانی کامەنەن؟ وڵامێکی دەستبەجێ هەیە کە هێز لە ئەسەڵدا ئەو شتەیە کە سەرکوت دەکرێت؟ جۆری بەڕۆژبوونەوەی زانستیی ڕاسان، بەردەوام پێداگری دەکات کە ئەگەر مانای هێز بە مانای واقیعیی وشە(چۆنیەتیی بەکارهێنانی پێوەندی نەدواندن تا خۆدەرخستنی تەجەللی عەینی) لە نەزەر بگرین یا ئەوی بە واتایەکی دیکە، شرۆڤەیەک بەپێی پێدان (واگذاری)، قەرارداد، یا دان (تفویض) و یا لە مانای جۆرێک کە کارکردی لە پاراستنی پێوەندییەکانی بەرهەم بێت بزانین، نابێ هێز بەپێی خەبات، ململانێ و شەڕ شرۆڤه بکەین؟

بەڵێ، وڵامێكی ڕاسته، هێز، گریمانەیەکی دووهەمی شەڕ و شەڕ هەمان درێژەی سیاسەتی نیزامی کۆماری ئیسلامیی بە جۆرەکانی دیکە بۆ درێژەی مانەوەی خۆیەتی.

ئەمڕۆکە ئێمە لەگەڵ پاکیەکی مۆدێڕن ڕووبەڕووین کە لە هێز، بە چەشنێک بوونی یەکپارچەیی قسە دێنێتە سەر زمان. لەم سەرەی هێزدا، خاون هێزەکانن و لە سەری دیکەدا، دەستە کورەتەکان لە هێز. هەر بەم جۆرەی کە ''هایدیگێر"، بە نموونەی پێکهاتەشکێنی خۆی، بڵاوبوونەی هێزی دژی مرۆڤ‌تەوەری دەزانی، ڕاسان لە دەستبەرکردنی ئامانجە نوێیەکانی خۆی بە کەڵک وەرگرتن لە نموونەی پێکهاتەشکێنی هایدیگێر "Deconstruction" هێزی نە تەنیا وەک شتێکی سیاسیی نموونەوار، بەڵکوو هێزی بوونێکی چەند بەش دەزانێت کە "بن مایەهای "Gemeinschaft" کۆمەڵگا و نەتەوە بنیات دەنێت.

لەوانەیە پرسیارێکی گرینگ وەک خۆی بە هێز مابێتەوە کە ئەگەر هێز، بوونێکی چەندجۆری هەبێت؟ ئیدعای ئەو دەبێ چ لێ بکەی؟ هێنانەگۆڕی ئەم مەسەلەیە، پێویستیی کردەوەیەکە کە مەنتقی ڕەوایی گوتاری هێزی ڕەها(مطلق) بکێشێتە بنەوە.

کردەوەیەک کە فام ئاکامی کۆنبوون و پەستی نەزانێت و ئامادە بێت کە نە هەرای غرور بنێتەوە و نە هەرای لەخۆبایی بوون. درووست هەر وەک ڕێژیمی ئێستا کە بە خۆ وەسف‌کردنی گەورە و ناڕەخنەگرانەی، تەواو لە سەر بنەمای سەرکوتی پێداویستی هەقیقییەکانی تاکەکان شرۆڤه کراوه.

لە هەر لاوە، لە هەموو ڕەهەندەکانەوە، لە بەرپرسان و دەزگا و کۆمەڵانەوە بگره تا هەموو بەشەکان و گرووپەکانی سەرکوت و گوشار لەژێر ئاڵای ئینتێرناسیۆناڵ، دەنگی مەجازی ئیزنیان هەیە کە ئێمە هێزمان بە دووبارە خولقاندنی گفتوگۆی ئیدئۆلۆژیک، جیاواز لە نموونەی ڕەخنە لە دەست‌دا هەیە. بەم چەشنە دەزانین کە هێز لە هەموو ڕێوشوێنەکان، تەنانەت له بچوکترین ڕێوشوێنەکانی ئاڵووێری کۆمەڵایەتی ئەمڕۆی ئێمەدا ڕێشەی هەیە. نە تەنیا دەوڵەت، چین و گرووپەکان، بەڵکوو هەروەها لە بیچمە سەرزەنشتکارانەی "سانتی مانتالیسم"، باوەڕە باوەکان، نمایش‌نامەکان، گەمە وەرزشییەکان، ئیتلاعات، پێوەندیی بنەماڵەیی و تایبەت و تەنانەت ڕاپەڕێنە ئازادیخوازەکان کە گوتاری هێز له دوای سەرکوتی ئەوە.

مەبەستی ئێمە له گوتاری هێز، گوتارێکه کە هەستی تاوان بە هەڵە لە تاک‌دا دروست بکات. دەسپێکەری هێز، هەمان درووستکردنی ئەو هەسته بە گوناحه. شەڕی ئێمە، شەڕێکی سەخت دژی هەموو هێزەکانە و ئەو شەڕە، وەرگیراو لە زات جەوهەریی کردەوە و پێکهاتەشکەنیی دەبێت.

چونکه هێز، لە فەزای کۆمەڵایەتیدا، ڕۆڵێکی کاریگەری هەیە و لە ڕەهەندی مێژوویی، بوونی دایمی و وێکچوو دەبێت. لە هەر جێگایەک هێز ڕابگیرێت، لە جێگایەکی دیکەوە سەر دەر دەخات و هەرگیز لەناو ناچێت: شۆڕش دەکەین تا ڕیشەکەی وشک بکەین، بەڵام بەدوای ئەو دا خۆد پەیدا دەکاتەوە و لە شوێنێکی نوێوە چرۆ دەکات.

هۆکاری ئەم سەرسەختی و بوونی هەمە لایەنە دەگەڕێتەوە بۆ ناوەڕۆکی کردەوەی "انگل‌وار" هێز لە پێوەندی لەگەڵ ژیانی ژیانەکانی "Existanse" کۆمەڵایەتی و بان کۆمەڵایەتیی مرۆڤ لە هەمووی مێژوودا و نە تەنیا مێژووی سیاسیی ڕاسان، ڕووحی هێژمۆنیی "پساساختگرا" بە هاندەری مانا لە خزمەتی هێز کەمڕەنگتر دەکات.

پۆزیتیسویسمی مەنتقیی زمانناسیی ڕاسان

زمان، قەرارداد و داتایەکە کە لە ناخی مرۆڤ‌دا، ڕیشەی داکوتاوە. توانایی قسەکردن، لە حوکمی یاساداڕێژیه "Legislation" کە زمان ڕەمزەکانی ئەوە. ئێمە توانای دیتنی هێزی شاراوە لە زماندا نین. ڕاسان باوەڕی وایه کە هەر زمانێک یەک جۆر پۆلێن بەندییە و هەر پۆلێن‌بەندیەکیش، سەرکوتکەرە.

"یاکوبسن" پیشان دەدات کە یەک وشه، زیاتر لەوەیکه لەگەڵ مانای خۆی تاریف بکرێت، لەگەڵ ئەو شتەی کە ئێمە وادار بە قسەکردن دەکات، هەڵدەسنگێندرێت. نموونەی حەرەکەتی زمانی دێموکراتیزەی ڕاسان، بە جێگرتن لە شوێنی بابەتیانە، تەنیا کردەوە بەوی نیسبەت دەدات، کردەوەیەک کە مەقامی زمان لە هێز لابدات و لایەنی وابەستەکراوی گشتیی بە باتڵ دەزانێت. چونکە دێموکراتیزەکردنی زمانی ئێمە هەوڵ دەدات لە نێوئاخی پێکهاتەی خۆیدا، سەپاندنی پێوەندیی جەبری لە خۆدی بێگانەساز لە بەرنامەی زمانی حەزف دەکات.

زمانی سیستەمی توتالیتەری ئێرانی لەگەڵ دواکەوتوویی و چەقبەستوویی بێگانە نیه. نیشانەناسیی زمانی هایدیگر، تێگەیشتنی ڕاسان لە زمانی شەڕ، بۆ ئاقارێک دەبات کە شێوەی سانترالیزمەکەی، یەقینی هەبێت کە زمان بە پەیام بێ توانا ناکرێت. واتا بەقای زمان، سەربەخۆ لە پەیامه و لە دەنگدانەوەیەکی ڕەوشەن‌دا، شتێکی دەڵێت کە پەیام لە بەیانکردنی ئەو کورته. بە واتایەکی دیکە، زمانی ڕاسان لە سەر دەنگدانەوەی ئاگاهانە و عەقڵانییەکەی، بابەتی دەنگێک بەکار دێنێت کە یەکسەره لەگەڵ لە ناکۆکی دایه.

دەنگی زاڵ، سەرسەخت و نەبەز کە هەڵقووڵاو لە دڵی پێکهاتەی زمانه. هەمان چوارچێوەی کە بە زمان قسەی پێ دەکەن. چونکە زمانی ڕاسان لە ژینگەیەکی عەقڵانیدا گەورە بووە، بۆیه پەیڤی ژێرکەوتەی عەقڵانیەتی سیاسیی دەزانێت. لەو ڕوانگەیەوە ئێمە باوەڕمان هەیە. ئەو عەقڵانیەتە، ڕێگە بە زمانە نادێموکراتیکەکان نادات. ئەو لە حاڵێک دایە کە زمانە نادێموکراتیکەکان، نه تەنیا چەقبەستوو و پێشڕەو نیین، بەڵکوو تەواو فاشیستین. زمانی فاشیزم، بەرەبەستی گوتن یا بەستنی پەیڤ نیه، بەڵکوو تەنیا ئیجبارکردن بە گوتنه. هەر ئەم جۆرە کە دەبینین زمانی فاشیستیی کۆماری ئیسلامیی جیا لە دەنگی ناخۆشی، تەنانەت لە ناخی هەڵکەوتە دۆستانەکان لە بابەتێکدا لە چوارچێوەی دەسەڵاتدا جێی دەبێتەوە. بەم شێوەیە، زمانی زانستیی ڕاسان، لە هەوڵ دایه، گەلانی جیهان بە ئیجبار لەگەڵ دوو هونەر(موتیف) بەرەوڕوو بکات.

یەکەم، توانایی و ‌هێزی ڕستە ئەرێنییەکان و کۆکردنەوە "Gregarite". زمان لە لایەکەوە، بە بێ هیچ نێوبژیوانێک، ئەرێنیه. نەفی، شەک و هەڵپەساردن لە داوەری، ئەو بکەرانەن کە گەمەی شاراوەی زمانیی تایبەت بە خۆیان هەیە. لایەنێک لە زمان‌ناسی ئەو وەک بڕیار و نەزمێک دەزانێت، هەمان نیشانە کە نیزامی سەپێنەری(سلطه گر) کۆماری ئیسلامی یەک زمانی تەکمیل‌کەر وەک نموونەیەک لە پێکهاتەی نیوە دێسانتراڵی خۆی هەڵدەبژێرێت تا وەکوو کەرستەیەکی یارمەتیدەر هەوڵ بدات کە لە باری چاولێکردن کەم بکاتەوە. نموونەی ئەویش دەتوانین لە دوایین شەڕی سیستەم لە سووریه، بە تایبەت شاری حەلەب بە ڕوونی ببینین.

شەڕێک کە ڕاسان لە سەر پیرۆزبوونی مافەکەی پێداگری دەکات، زمانی شەڕێکە کە نیشانەکانی درووستکردنی ئەو زمانه، تەنیا تا شوێنێکی تایبەت، بازشناسی نەکرێت. لە ئاکامدا (فوسیس) "سروشت" و هێزی بوونی ئێمە لەم جۆرە زمان‌ناسییە، قسەیەک سەرووتر لە کەڵک وەرگرتن لە ماناکانی "پیشی گیرندە" لە زمان دایە.

هەر بۆیە لە نێو زماندا، بەندەگی و هێز، هاوژینی یەکترین و ئەگەر باس لە ئازادی دەکەن، هێزی ئەوەمان هەیە کە هێزی سەرپێ ئەسپێردارو بە دەسەڵات بە پێچەوانەی ئەو بەکار دێنین و هەر ئەوەش، شوێنی دەسەڵاتداریی زانستیی ڕاسان لە بیاڤی خۆڕاگریی نوێی سیاسی دەر دەخات. ئێمە لە بیاڤی بونیادین و جیهانیی نیشانەناسیی زمانی شەڕ، سەرنج و بیرمان لە سەر بواری دەرەکیی توانینی بێژەری پاڵی داوەتەوە و جلی دواکەوتوانەی دیوار زمان ئیسلاح و پێداچوونەوە دەکەین. بواری ناولێنانی ئەویش، هەمان گەوەریی خەباتی حەفتا و چەند ساڵەی ئێمە کە بە بەشی خۆی ئەمڕۆ ناوی ئەدەبیاتی ڕاسان‌مان لە سەر داناوە.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧٠١ لەم ژمارەیەدا:

ــ کورتە وەڵامێک بۆ ئەو کەسە ئاکادمییانەی بەلارێ‌دا چوون
ــ لە دیکتاتۆری‌دا پەروەردە کەرەستەیەکە بۆ ژێردەستەیی
ــ ئابووری چەکی دەستی بەربژێرەکان بۆ فریودانی خەڵک
ــ ژێستی سیاسی و خەباتکاری
  • هەڵبژاردن لە ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی، ئەزموونێكی ئەزموون كراو هەڵبژاردن لە ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی، ئەزموونێكی ئەزموون كراو
    یەكەم: ئەوەی كە كۆڵەكە ڕووخاوەكانی ئابووری و سیاسی نۆژن كەنەوە تا شانۆگەریی هەڵبژاردنێكی هێمن و بێ‌كێشە وە پشت سەر بنێن.
  • کورد فاکتەرى یەکلاکەرەوە لە ئاڵۆزییەکانى ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاست کورد فاکتەرى یەکلاکەرەوە لە ئاڵۆزییەکانى ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاست
    لەبەرچاوگرتنى ئەو هەنگاوانە بۆ دەستەبەرکردنى مافى کورد پێویستە و زۆر ڕوونە ئەگەر خۆمان پێشقەدەم نەبین لە کار کردن لە ئاراستەى ئەو ستراتیژییە، سەرکەوتنى کاتى یا بانگەشەى ڕاگەیاندن ناتوانن داهاتوویەکى ڕوون بۆ کورد دابین بکەن.
  • پەرویز ڕەحیم قادر: ڕاسان، پێویستی به‌ هاتنه‌ئارای عه‌قڵیه‌تێكی فره‌ڕه‌هه‌ند و نوێ و مۆدێڕنه‌ پەرویز ڕەحیم قادر: ڕاسان، پێویستی به‌ هاتنه‌ئارای عه‌قڵیه‌تێكی فره‌ڕه‌هه‌ند و نوێ و مۆدێڕنه‌
    یه‌كێك له‌ كێشه‌كانی كورد نه‌بوونی یه‌كگرتووییه‌كی عه‌ینی له‌ چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵات، دامه‌زراوه‌ یاخود ڕێكخراوێكی سه‌راسه‌ری بووه‌. له‌ ڕاستیدا ئه‌مه‌ش بۆ نه‌بوونی ڕه‌گه‌زه‌ مۆدێڕنه‌ ناسنامه‌ییه‌كان(مادی و نامادی) ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ له‌و سه‌رده‌مه‌دا كه‌ درێژكراوه‌ی میژووی سیاسی-كولتووری و كۆمه‌ڵایه‌تی بارودۆخی كورد/كوردستان بووه‌ له‌ هه‌موو به‌شه‌كاندا، به‌تایبه‌ت له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
  • سەرۆک کۆمارێکی کۆیلە یان تەداروکاتچی؟ بە چ نرخێک؟ سەرۆک کۆمارێکی کۆیلە یان تەداروکاتچی؟ بە چ نرخێک؟
    ڕۆمییەکان لە نیوان کۆیلەکان و بەکرێگیراواندا جیاوازی دادەنێن و بە گوێرەی بیر و باوەڕی ئەوان، کۆیلە کە کەرەستەیەکە، لە نووسینی وەسیەتنامە بێ‌بەشە و ناتوانێ وەک شاهێد لە دۆسیەیەکدا شاهێدی بدات یان سکاڵا تۆمار بکات، بەڵام ئەگەر سەرپێچییەک بکات یان یاسایەک بخاتە ژێ پێ، دەبێ سزا بدرێ.
  • ئابووری چەکی دەستی بەربژێرەکان بۆ فریودانی خەڵک ئابووری چەکی دەستی بەربژێرەکان بۆ فریودانی خەڵک
    ڕۆژنامەی کەیهان لە ژمارەی چەند ڕۆژ پێشی خۆیدا ڕایگەیاند؛ کەسانێک لە گوند و شار و شارۆچکە بێبەش کراوەکانی ئێراندا، هەڕەشەیان لە خەڵکی بێ‌دەرەتان و کەم‌داهات و هەژار کردووە کە ئەگەر دەنگ بە ڕۆحانی نەدەن بوودجە و یارانەکانتان لێ دەبڕین.
  • کۆماری ئیسلامی – حەتمیەتی لە ناوچوون کۆماری ئیسلامی – حەتمیەتی لە ناوچوون
    ستراتیژی ئیدارەدانی نێوخۆییان بۆ جڵەوگیرکردنی کۆمەڵگا لەسەر دوو بنەمای سەرەکی خۆی دەبینێتەوە، یەکەم : سیاسەتی زەبر و زەنگ و تێرۆری دەوڵەتی. دووەم : کارکردن لەسەر ستراتیژێکی پەروەردەیی زەمینەساز بۆ بێ‌ئاگاکردن و جڵەوگیرکردن و دەستەمۆکردنی کۆمەڵگا لەڕێگای خستنەگەڕی فاکتەرە فەرهەنگی و ئابوورییەکان.
  • لە دیکتاتۆری‌دا پەروەردە کەرەستەیەکە بۆ ژێردەستەیی لە دیکتاتۆری‌دا پەروەردە کەرەستەیەکە بۆ ژێردەستەیی
    لە کۆماری ئیسلامی‌دا بەناو "پەروەردەی ئیسلامی"یان بەرز کردوەتەوە، هەموو شتێکیان بەستووەتەوە بەو تەوەرە لە بەر ئەوەی تەنیا بە خەڵکی بسەلمێن کە "وەلی فەقیهـ"، نوێنەری خودایە لە سەر زەوی.
  • کورتە وەڵامێک بۆ ئەو کەسە ئاکادمییانە کە بە لارێ‌دا چوون کورتە وەڵامێک بۆ ئەو کەسە ئاکادمییانە کە بە لارێ‌دا چوون
    ڕەنگە بەئەنجام گەیشتنی ئەم پڕۆسە ماوەیەکی زەمەنیی زۆری پێویست بێت کە بە ئاکام گەیشتنی زۆر ئەستەم دەبێت، بەڵام لە ئاکامدا بیر و هزری داگیرکەر تووشی ڕەپاڵدان (فرافکنی) دەبێت کە تەنانەت خۆیشی لە تەنیایی خۆیدا ناتوانێت کارە ناڕەواکەی ڕۆژی یەکەمی خۆی بە ناڕەوا بزانێت!!!
  • ژێستی سیاسی و خەباتکاری ژێستی سیاسی و خەباتکاری
    ئەم جۆرە سیمایانە کە ڕەنگە لێرە و لەوێ نموونەیان پەیدا ببێ، دەیانەوێ هەم لە ئاسوودەیی کایەکردن لە چوارچێوەی ڕێژیم بەشدار بن و هەم سیمای خەباتکارییان هەبێ، کە لە ڕاستیدا بوونەوەرێکن کە سیمای خەباتیان پێ ناشیرین دەکرێ و لە کاتی هەڵهاتنی هەتاوی ئازادی‌دا دۆڕاوییان زیاتر دەردەکەوێ.
  • ‌ئامانجی ئێمە ‌ئامانجی ئێمە
    ئەم قەڵایە کە حیزبی دێموکراتی کوردستان دایمەزراند و بناغەی دانا، ٧٠ ساڵە کە بەپێوەیە و نەک مەترسیی ڕووخانی لەسەر نیە، بەڵکوو لەگەڵ تێپەڕینی ڕۆژ و مانگ و ساڵدا، پتەوتر و قایمتر لە جاران، دەبێ بە قەڵای بەرخۆدانی ڕووناکبیری و هزری و چاوی وشیار و تیژی کۆمەڵگای کوردستان.
  • ئەمریکای ترامپ و دیکتاتۆرەکانی سەردەم ئەمریکای ترامپ و دیکتاتۆرەکانی سەردەم
    سەرەڕای تێپه‌ڕبوونی ماوەیەکى کورت لە ده‌سه‌ڵاتداریی ترامپ، پەیوەندیی نێوان ئەمریکا و دیکتاتۆرەکانی سەردەم زۆر ئاڵۆز بووە و تەنانەت زۆر لایەن كاتژمێری سفری ده‌ستپێكی شەڕی جیهانی کە لایەکی ئەمریکا بێت، ڕادەگەینن. ئەو جیاوازییەکی زۆری لەگەڵ حکوومەتی پێشووی ئۆباما هەیە کە خه‌ڵاتی نۆبێلی ئاشتیی وه‌رگرتبوو، بەڵام زۆر کێشەی چارەسه‌ر نەکراوی لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا بەجێهشت.
  • تاوتوێ کردنی هەڵبژاردن لە چەند پرسیاردا تاوتوێ کردنی هەڵبژاردن لە چەند پرسیاردا
    بابەتی هەڵبژاردن وەک چەمکێک کە لە دەسەڵاتێکی دێموکراتیکەوە، چۆتە نێو کۆماری ئیسلامی و هەر وەها بوونی دوو باڵی جیاواز لە پێكهاتەی سیاسی ڕێژیمدا، وای کردووە، کە لە ئێراندا هەم کۆمەڵگا و هەم لایەنە سیاسییەکانی دەرەوەی پێکهاتەی ڕێژیم لە هەڵوێست گرتن، لەسەر هەڵبژاردن تووشی جۆرێک دڕدۆنگی و ڕاڕایی بێن، و دەرئەنجامی ئەو ڕاڕا بوونەش، دەبێتە ئاوێک و دەچێتە ئاشێ کۆماری ئیسلامییەوە.
  • ڕۆستەم جەهانگیری: کورد بە بێ پارێزگاکانی ورمێ، کرماشان و ئیلام جەستەیەکی كه‌مئه‌ندامه‌ ڕۆستەم جەهانگیری: کورد بە بێ پارێزگاکانی ورمێ، کرماشان و ئیلام جەستەیەکی كه‌مئه‌ندامه‌
    کاتێک ئێمه باسی "ستەمی نەتەوەیی" دەکەین، ئاماژه به مێژوویەکی زۆرتر له ٢٥٠٠ساڵ لێوانلێو له داگیرکاری، ژینۆساید، ئاسمیلاسیۆن، داگیرکەر،چەوساندنەوه، هەڵداشتن، زیندان و له‌نێوبردنی ژینگەی نه‌ته‌وه‌یه‌ك دەکەین که وێڕای ئەو هەموو جینایەته، مێژوویه‌کی لێوانلێو له بەرخۆدان و شۆڕشی بۆ مانەوە و به‌دەستهێنانی ژیانێکی ئینسانی و سەروەریی سیاسی له بازنەی جوگرافیای خۆیدا تۆمار کردووه.
  • دەنگ‌دان بۆ بەردەوامیی ڕاووڕووت و جینایەت؟ دەنگ‌دان بۆ بەردەوامیی ڕاووڕووت و جینایەت؟
    بۆ شی کردنەوەی وەڵامی ئەو دوو پرسیارە سەرەکییە، پێویستە کە لە پێشدا بە کورتی لە سەر مانای هەندێک کۆنسێپتی سەرەکی کە لەو وتارەدا بە کار دەبردرێن، ڕاوەستین؛ بۆ نموونە: دێموکراسی، هەڵبژاردن، بەشداری کردن، سیستمی تەواویەتخواز، تێۆلۆژی.