• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٦ی فێڤریەی ٢٠١٧ی زایینی - ٠٨ی رەشەمەی ١٣٩٥ی هەتاوی  

تەگەرەکانی سەر ڕێگای پێشکەوتنی شێوەزار لە کرماشان !

زایینی: ٠٤-٠٢-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٥/١١/١٦ - ١٩:٥٨ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
تەگەرەکانی سەر ڕێگای پێشکەوتنی شێوەزار لە کرماشان !
ئاوات ساروج

کرماشان بە جۆغرافیای پان و بەرین، حەشیمەتی زۆر، فرە شێوەزار و ئایینیی جۆراوجۆر ناسراوە کە هەمیشە جێی باس و خواس، مەیدانی سیاسیی جەزب و دەفع و هەروەها شەقامی هاتوچۆی ڕێبوارانێک بووە کە هەموو هەڵسوکەوت، بیروباوەڕ، فکریەت و هزر و تەنانەت تەماشا و گوتاریان لە سەر وەرچەرخانی کۆمەڵایەتی - سیاسی و هەروەها قۆناخی فەرهەنگی هۆنەریی ئەم دەڤەرە باندوریان هەبووە و لە قۆناغە جیاوازەکاندا و بگرە زۆر جار ئاکامەکەی وەک لاسەنگی بە لای نەیار، دوژمن و دەسەڵاتداری بەرژەوەندیخواز و مەرکەزگەرادا دیاری و لار بۆەتەوە!

بە دەر لە ڕەنگاوڕەنگی ئایینی و ... . کە لە ئۆستانی کرماشان هەیە، ئەم تایبەتمەندیانە زۆر جار لە سەر بیر و هزری نیشتمانی و نەتەوەخوازیی تاکی کورد بێ باندور نەبووە و سەرەڕای هەموو کێشە و گرفتی هۆویەت‌خوازی و شۆناسی نەتەوەیی لە بوارە جیاوازەکاندا، کە هەم کەمتەرخەمی و بێ ئاگاهیی تاکی کورد، هەمیش پیلان و پڕۆژەی دەسەڵات و مۆرە چێندراوەکانی سیستەم ، لە ڕێگای نووسین ، دەنگ و ڕەنگ ،گوتار و خوێندن ئەوەش بە بەرنامە و پڕۆژەی لە پێش داڕێژڕاو، زۆر جار کێشەیەک کەوتووەتە بەرچاو و ئەگەر لێی ورد ببینەوە هەر چەندە دەستی نەیاری کورد و سیستەمی مەرکەزگەرایی ئێران لە قۆناغە جیاوازەکانی دەسەڵاتدارییدا بە زەقی تێیدایه. بە دەر ئەوەی لە بەر چاوە، خاڵە لاوازەکانی ئەم دەڤەرە بۆ لێدانی زەربەی دیار و کاریگەر لە لایەن پیلانگێڕەوە هەر بە ئاسانی و کەم هەزینەش جێبەجێ کراوە و خۆی نیشان داوە. بۆیە باشتر وایە بە ڕۆنی شرۆڤەیەک لە سەر شێوەزارەکانی ئەم دەڤەرە بکەین کە لایەنی قازانج، دەوڵەمەندی و تایبەتمەندییە ئەرێنییەکانی ئەم دیالیکتانە چین و لایەنی لاوازی ئەم شێوەزارانە کە بووەتە هۆی دەستێوەردان و دووبەرەکی نانەوەیان خۆد هۆی کێشە و گرفت یان لەمپەر لە لای تاک و ڕۆشنبیر و کۆڕی ئەدەبی و هەروەها لە کۆمەڵگای دەست بە قەڵەمی کوردی، بەدی هێناوە و سەرەڕای ئەم کیشانە کە بوونیان هەیە و هێشتا چارەسەر نەکراوە و بگرە ڕو لە زیاد بوون دایە!

دیارە زمانی کوردی بە شێوەزارەکانی خۆیەوە دەوڵەمەندە و بەرفەراوانی وشە و دەستەواژەی پڕ مانا و هەروەها گرانیی باری ئەدەبی لە نووسین، خوێندنەوە، هۆنەر و لایەنە جیاوازەکانی زمانی، بە نرخی و جوانییەک بەم زمانە دەدات کە دەڤەر بە دەڤەر و شێوەزار بە شێوەزاری ئەم زمانە، تایبەتمەندی جیاواز و بەرهەمی جیاوازی پر بەهای لێ دەکەوێتەوە.

کرماشانیش لەم تایبەتمەندیە بێبەش نیە و ساڵەهای ساڵە شاهیدی لاپەڕەی زێڕینی ئەدەبی و نووسینی بەرفەراوانی ئەدەبی لە بابەتە جیاوازەکاندا هەیه و خۆی نواندوە و پێگەی فەرهەنگی - ئەدەبی و دەوڵەمەدنی خۆی نیشان داوە. بەڵام لێرەدا هەبوونی چەند شێوەزار وەک کەڵهوڕی، لەکی، گۆرانی و بگرە بە ڕێژەیەک کەم لوڕی
خۆی دەتوانێت هەم گرانی و دەوڵەمەندیی ئەم زمانە بگەیەنێت و هەمیش کێشەکان دەر بخات !

ئەوەی کە ئەم ئۆستانە لە جۆغرافیای جیاجیای خۆیدا، شێوەزارەکان خۆیان دەکەونە زار و بێژە دەکرێن و دەنووسرێن ،هەرچەندە زیاتر بن هەنگاویکی ئەرێنی بەرە و یەکڕێزی و نزیکبوونەوە و بە ستانداردکردنی زمانی کوردیە و ئەمەش پاراوبوونی وشە و زمان و نووسین لازمەی ئەم یەکڕێزیەیە کە مەبەستە.

بەڵام ئەگەر سیستەمی دەسەڵاتداری مەرکەزی، بیر و هزری خێڵەکی و هەروەها شێوەزاریک زاڵ و بەرزتر لە دیالیکتیکی دیکە وەک لەمپەڕ و کێشەساز نەبن، هەنگاوەکان باشتر پێش دەکەون!

لێرەدا هەر ئەوە سیستەمە مەرکەزگەرایەی کە بە هەبوونی زمانی دیکە بێجگە زمانی فەرمی و هاوبەشی داسەپاو، قەڵسە و بە هەر شێوەیەکی پێویست هەوڵی لەناوبردن و کەم‌نرخکردن و هەروەها لە پەراوێز خستنی زمانی غەیری فەرمی (لێرە زیاتر مەبەست زمانی کوردی‌یە) دەدات، بگرە بە شێوەزار و ناوچەیی و کەم سنوور ناوی دەبات، هەر بە ئاسانی دەتوانێت لە ڕێگای دەنگ و ڕەنگی خۆیەوە وەک زۆر ساڵە شاهیدی تی ڤی زاگرۆس لە کرماشانین، بێجگە بێ ڕێزی و کەم‌نرخ زانین و دواکەوتووزانینی زمانی کوردی هیچ بەرهەمێکی ئەرێنی و گونجاو و بەنرخی نەبووە و ئەم سیستەمە لە ڕێگای مۆرە و دەست و پێوەندیەکانیەوە لەم ئۆستانە خەریکی دووبەرەکی نانەوە و دژایەتی سازکردن لە نێوانی ئاخێوەرانی ئەم شێوەزارانەیە و تەنیا نیەت و بەرنامە کە بە کرداریش دیاره بۆ لەناوبردنی زیاتر و بێ‌نرخکردنی ئەم زمانە بووە، بینراوە و زۆر جار زمانی کوردی بە شێوەزاری لادێی و پاشکەوتوو و دوور لە کۆمەڵگای شارستانیەتی ئێستا ناو دەبات کە چی بە داخەوە بێجگە پێکەنینیکی تاڵ هیچ دژ کردەوە و وڵامدانەوەیەکی بە هەست و بە پیز لە لایەنی تاک و چینی ڕۆشنبیرو زانای کۆمەڵگای کوردیەوە نەدراوەتەوە، بگرە بە بێ دەنگی، کەمتەرخەمی و بێ لایەنبوونی خۆیان پەرە بەم شێوە کردارە ناشیرینەشیان داوە!

وەک بە کەڵک وەرگرتن لە شێوەزاریک بە شێوەی تەنز و کۆمێدیک یان خۆد تەنیا بۆ گاڵتە و وردکردن، بە ئاشکرایی کەسایەتیەکی کورد دژ بە شێوەزاریکی دیکە هەر بە چەشنی گاڵتەجار پیشان دەدات و زۆر ئاگاهانە مەبەستی خۆی بۆ بێ‌نرخکردنی ئەم شێوەزارانە و بە گشتی لە بەرچاو خستنی زمانی کوردی بە کار دێنێت و داوا لە زۆر کەسانی ناشارەزا و نا تێگەیشتوو دەکات کە ئیتر پیان عار و شوورەیی بێت کە بەم زمانە قسە بکەن، ئەم پیلانەش ڕێک دەکەویتە پراکتیک و هەر بە ئاسانی و بە هێوری زمانی دەستکردیک وەک فارسیی کرماشانی کە لە هیچ ئەدەبیات و نووسین و خوێندنەوەیەکی زمانناسی و فەرهەنگی‌دا ناوی نیە کە چی باڵادەست دەبێت و خۆی دەخزێنێتەوە ناو ماڵ و شەقام و ڕۆژەقڤی ڕۆژدا و تەنانەت لە قۆتابخانە و خوێندنگەکاندا وەک زمانی مەحەلی بە مەبەستی نزیک کردنەوە لە زمانی فارسی و پەروەردە لە ئەم جێگایانەدا دێتە هەژمار و دوای ساڵەها بەرهەمی خوێندنی تاکی کورد لە شێوەی ئاخاوتندا بە زمانی فارسی، دەبێتە هۆی وێرانکردن، وێژەی ناتەواو و ناڕەسابوونی شێوەی دەربڕینی ئاخێورەی فارسی و لە هەمان حاڵدا خاوەن شێوەزاریکی ناتەواو و تێکچوو!

بۆیە ئەمڕۆ لە کرماشاندا فارسی قسە کردن تەنانەت بۆ نووسینیش تێکەڵ بەو زمانە دەستکردەی فارسی – کرماشانی دەبێت و وەک زمانی کوچە و بازاڕ دەناسرێت.

لێرەدا ئاستی هۆشیاری،هەستی بەرزی نەتەوەیی، جیاوازی دانەنان لە نێوانی شێوەزارە کوردیەکان و نەهیشتنیان لە چوارچێوەی باوچه یان خێڵی دیاری کراو، هەروەها بەرز و دەوڵەمەندی و بەرفەراوان زانینی ئەم شێوەزارانە و هەوڵ و تەقەلای بە یەک نزیک کردنیان و بەشداری و لە یەک نزیکبوونەوەی چینی ڕۆشنبیر، ئەدیب و تێگەیشتووی ئەم دەڤەرە خۆی دەتوانێت گوتارێکی هاوبەش، خوێندنەوەیەکی تازە و بە نرخ، بەرە و یەکڕێزی، بەرفەراوانی، هاوشێوەبوون و پێشکەوتن لە شێوەزارە جیاجیاکانی کرماشان ببێت و هەنگاوەکان بەرەو پاشنەکەوتنی هیچ شێوەزاریک نەبێت و هەروەها هەوڵ بۆ یەکبوون و بە ستانداردکردنی زمانی کوردی بدرێت کە خۆی بناغەی ئەم باس و خواستە کەم تا فرە لە مێژە داڕێژاوە و بە خۆشیەوە بە لابردنی تەگەرەکانی ئاماژە پێکراو، هەنگاوەکان چڕتر، پتەوتر و پێشکەوتووتر دەبن.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٦٩٥ لەم ژمارەیەدا:

ــ نیشانەناسیی ڕاسان وەک شەڕی نوێ
ــ فرۆشتنی منداڵان، فرۆشتنی بەشێك لە ژیان
ــ ئاستەنگەکانی بەردەم سەربەخۆیی باشووری کوردستان
ــ ڕاسان و خەباتی مەدەنی
  • مستەفا هیجری: ئه‌وڕۆ له‌ هاوكێشه‌كانی جیهاندا حسێب له‌سه‌ر هێز ‌ده‌كرێ مستەفا هیجری: ئه‌وڕۆ له‌ هاوكێشه‌كانی جیهاندا حسێب له‌سه‌ر هێز ‌ده‌كرێ
    ئایا ئه‌وه‌ی كه‌ كوردستانی ئێران له‌ ڕۆژەڤی ناوچه‌ و جیهاندا نییه‌، كێشه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر بارودۆخی دونیا، یان خۆمان وه‌ك كوردی ڕۆژهه‌ڵات یا هۆكاری دیكه‌؟
  • ئاستەنگەکانی بەردەم سەربەخۆیی باشووری کوردستان ئاستەنگەکانی بەردەم سەربەخۆیی باشووری کوردستان
    ئەگەر بێت و کورد لەو قوناغە هەستیارەدا بە دەرس وەرگرتن لە مێژوو و هەبوونی تێڕوانینێکی ڕوون بۆ داهاتوو نەجووڵێتەوە، ئەوە ئەگەری دووبارە ڕوودانی هەموو نەهامەتییەکانی سەد ساڵی ڕابردوو لە ئارادا هەیە، و بە پێچەوانەش دەتوانێ سەد ساڵی داهاتوو بە شێوەیەک بۆ کورد درووست بکات کە، بەر لە هەمووشتێک کەرامەت و ئازادی بۆ خۆی بگەڕێنێتەوە، و پاشانیش لە جێگای شەڕ و گیانفیداکردن بۆ نیشتمان، بیاڤەکانی وەکوو پێشکەوتنی ئابووری و کۆمەڵایەتی بکاتە ئەرکە سەرەکییەکانی خۆی.
  • ڕۆشنبیر؛ ویژدانی كۆمه‌ڵگا ڕۆشنبیر؛ ویژدانی كۆمه‌ڵگا
    له ڕاستیدا، له ڕۆژهه‌ڵاتی ‌نێوه‌ڕاست به تایبه‌ت له ئێراندا، ئه‌م كێشه‌یه فراوانتر و ئه‌م پرسیارگه‌له به‌رچاوترن، ئه‌ویش له بارودۆخێكی نائاسایی كه ڕۆشنبیری ئه‌م ناوچه‌یه تووشی ده‌بێت و به شێوه‌گه‌لێك ناكۆكی له كردار و گوتاریان ده‌بینرێت كه ڕه‌نگه له كه‌متر شۆێنك له‌م دنیایه ببیندرێت و ئه‌مه دەرخەری ئەوەیە كه كاراكتری ڕۆشنبیری فیدای بارودۆخێكی ڕامیاری – كۆمه‌ڵایه‌تی بووه .
  • فرۆشتنی منداڵان، فرۆشتنی بەشێك لە ژیان فرۆشتنی منداڵان، فرۆشتنی بەشێك لە ژیان
    چیرۆكی منداڵانی تازە لەدایكبوو كە پێ دەنێنە نێو دنیایەكی پڕ لە ژان و خەفەت و هەر لە سەرەتای هاتنیانەوە بۆ ئەم دنیا، بە جێگای باوەشی گەرمی بنەماڵەكانیان میوانی باوەشی سارد و پڕ لە مەینەتی شەقامەكان دەبن، چیرۆكێكی دڵتەزێنە كە بە مامەڵە كردن لەسەر ئەوان گیرفانی دەستە و گرووپە مافیاكانی لێ پڕ دەبێت و لە كۆتاییشدا كەس وەڵامدەری داهاتووی پڕ لە خەفەت و تاریكیی ئەوان نابێت.
  • یەکیەتیی لاوان، وەک یەکەم ڕێکخراوی تایبەت بە توێژی لاوی کورد یەکیەتیی لاوان، وەک یەکەم ڕێکخراوی تایبەت بە توێژی لاوی کورد
    هەر بە سەرنجدان بەم ڕاستییە حاشاهەڵنەگرەش بوو كە؛ یەكیەتیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران له‌ یەكێك لە زێڕینترین قۆناغەكانی بزاڤی ڕزگاریخوازی نەتەوەی كورددا، دامەزرا.
  • ئەزموونێكی تاڵ كە لە باشووری كوردستان دووپات كرایەوە! ئەزموونێكی تاڵ كە لە باشووری كوردستان دووپات كرایەوە!
    بە دامەزرانی سپای پاسداران، جموجووڵی خەڵكی ئێران كە تازە لە ژێر ستەمی پاشایەتی ڕزگاریان ببوو، جارێكیتر كەوتەوە ژێر چاوەدێری و دەسەڵاتی ڕێژیمی تازە و تووشی زەبر و زەنگ و سەركوت بووەوە.
  • نیشانەناسیی ڕاسان وەک شەڕی نوێ نیشانەناسیی ڕاسان وەک شەڕی نوێ
    قسەکانم بە ڕوونی چاودێری لە بەرپرسیایەتێکە کە لە شێوازی بەیانی ئەدەبی خۆی دەردەخات. هەڵسەنگاندنی بەرپرسیارەتی، لە چوارچێوەی ئیدئۆلۆژیک، هەڵەیەکی گەورەیە لە حیزبەکانی دیکەی کوردستانی ڕۆژهەڵات، لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا تووشی بوونە.
  • ڕاسان و خەباتی مەدەنی ڕاسان و خەباتی مەدەنی
    ڕاسانی ڕۆژهەڵات بەبێ خەباتی شار و کەڵک وەرگرتن لە هێزی خەڵک مانایەکی نابێ و خەباتی شار یەکێک لە کۆڵەکەکانی ڕاسانە و ئامانجی ڕاسانیش بریتیە لە ڕێکخستنی خەڵک لە خەباتێکی جیددی و واقیعیدا، دژ بە سیستمی زاڵ، بۆ ئەوەی داهاتوویەکی باشتر بونیات بنرێ نەک ئەم سیستمە بە دەمامکی ڕەنگاڵەوە بمێنێتەوە.
  • سیاسەتی دوور هاوێتنی پرسی كورد بۆ ئەو دیوی سنوورەكانی ئێران سیاسەتی دوور هاوێتنی پرسی كورد بۆ ئەو دیوی سنوورەكانی ئێران
    لە سیستمە داخراوەكاندا زۆربەی پێوەندی و پلانەكان، بە تایبەتی سیاسەت و پلانە ئەمنیەتیەكانیان، بە شێوەی نهێنی دادەڕێژرێت. بۆ ناسینی هیندێك لە سیاسەتەكانی سیستمە داخراوەكان لە زانستی سیاسەتدا چاو لە ڕەفتار و هەڵسوكەوتی ئەو سیستمانە لە هەمبەر ئەو دیاردانەدا دەكرێت كە بە حوكمی سیستمی داخراو، وەك كێشەی ئەمنیەتی دەناسرێن.
  • ئارەش ساڵح: حیزبی دێموکرات نەبزی کۆمەڵگای کوردستانی ڕۆژهەڵاتە و کوردستانی ڕۆژهەڵاتیش لەو ئەگەرەدا ڕۆڵێ ڕێبەرایەتی گۆڕانکارییەکان لە نێو نەتەوە بندەستەکان‌دا دەگێڕێت ئارەش ساڵح: حیزبی دێموکرات نەبزی کۆمەڵگای کوردستانی ڕۆژهەڵاتە و کوردستانی ڕۆژهەڵاتیش لەو ئەگەرەدا ڕۆڵێ ڕێبەرایەتی گۆڕانکارییەکان لە نێو نەتەوە بندەستەکان‌دا دەگێڕێت
    ئارەش ساڵح: حیزبی دێموکرات نەبزی کۆمەڵگای کوردستانی ڕۆژهەڵاتە و کوردستانی ڕۆژهەڵاتیش لەو ئەگەرەدا ڕۆڵێ ڕێبەرایەتی گۆڕانکارییەکان لە نێو نەتەوە بندەستەکان‌دا دەگێڕێت
  • دەقی پەیامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ یادی کۆماری کوردستان لە ئامەد دەقی پەیامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ یادی کۆماری کوردستان لە ئامەد
    لە گۆڕەپانی مەزنی چوارچرای مەهاباددا بە دەست و بە فكر و بە هێزی ئەندێشەی مرۆڤێكی تێكۆشەر، گەورە ڕێبەرێكی مێژووی كوردستان ئەو كۆمارە ڕادەگەیەندرێت، بە دەستی پێشەوای نەمر قازی محەممەد وەكوو ڕێبەرێكی كارامە و لێوەشاوە و شارەزا.
  • کەریم پەرویزی: تا ڕۆڵەیەکی کورد بمێنێت، خەباتی کورد زیندووە کەریم پەرویزی: تا ڕۆڵەیەکی کورد بمێنێت، خەباتی کورد زیندووە
    ئێمە لێرەین، لەم ڕۆژەدا بە بۆنەی دووی ڕێبەندان، بە بۆنەی ڕۆژێکەوە کە لەودا کۆماری کوردستان، لە شارە جوان و شۆڕشگێڕەکەی مەهاباددا، بە دەستی پێشەوای بلیمەتی گەل، بە زمانی پێشەوای بلیمەتی گەل، بە فکر و کرداری پێشەوای بلیمەتی گەڵ ڕادەگەیەندڕیت، لێرە کۆبووینەتەوە بۆ ڕێز گرتن لەو کۆمارە مەزنە.
  • ڕاسان و لایەنە سیاسیەکان ڕاسان و لایەنە سیاسیەکان
    ئێستا کە وەرزێکی دیکەی خەبات لە کوردستانی ڕۆژهەڵات دەست پێدەکاتەوە و فەسڵێکی دیکەی مێژوو دەنووسرێتەوە، پێویستە کە حیزبی بوون و پێوەندیی نێوان حیزب و لایەنە سیاسییەکان پێ بنێتە قۆناغێکی دیکەوە.
  • تەگەرەکانی سەر ڕێگای پێشکەوتنی شێوەزار لە کرماشان ! تەگەرەکانی سەر ڕێگای پێشکەوتنی شێوەزار لە کرماشان !
    دیارە زمانی کوردی بە شێوەزارەکانی خۆیەوە دەوڵەمەندە و بەرفەراوانی وشە و دەستەواژەی پڕ مانا و هەروەها گرانیی باری ئەدەبی لە نووسین، خوێندنەوە، هۆنەر و لایەنە جیاوازەکانی زمانی، بە نرخی و جوانییەک بەم زمانە دەدات کە دەڤەر بە دەڤەر و شێوەزار بە شێوەزاری ئەم زمانە، تایبەتمەندی جیاواز و بەرهەمی جیاوازی پر بەهای لێ دەکەوێتەوە.