• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٧ی ئوکتۆبەری ٢٠١٧ی زایینی - ٢٥ی رەزبەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

کەریم پەرویزی: تا ڕۆڵەیەکی کورد بمێنێت، خەباتی کورد زیندووە

زایینی: ٠٤-٠٢-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٥/١١/١٦ - ٢٠:١٣ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
کەریم پەرویزی: تا ڕۆڵەیەکی کورد بمێنێت، خەباتی کورد زیندووە
دەقی وتەکانی کەریم پەرویزی ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕێوڕەسمی ٢ی ڕێبەندان لە سنوورەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات

هاورێیانی بەڕێز!
سڵاوتان لێ بێت


سڵاوێکی تایبەت لە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە هێزی تایبەت کە لەم شاخ و داخەی کوردستاندا دیفاع لە مان و کەرامەتی کوردستان دەکەن. سڵاوێکی تایبەت لە ئێوە بەشداربووانی بەڕێز، هەموو ئێوە کە لە هەر شوێنەکەوە لەم کوردستانەدا، لەم دنیایەدا خۆتان گەیاندووەتە ئەم نوقتەیە، کە لێرەدا پەیمان لەگەڵ پەیامەکانی کۆماری کوردستان نوێ دەکەنەوە. لێرەدا پێکەوە جەژنی ڕووداوێکی گرینگی مێژوویی دەگرین. هاتنتان و بەشداریتان نیشانەی ئەمەگداریتانە، نیشانەی ئەوپەڕی ڕێزلێنانە لە هەموو ئەو کەسانەی کە ڕۆژێ لە ڕۆژان لە پێناوی ئەو پەیامەدا کە پێشەوای نەمرمان ٧١ ساڵ لەمەوبەر لە کۆماری کوردستاندا ڕایگەیاند. ڕێزیان گرتووە و ڕۆژێ لە ڕۆژان بۆ چرکەساتێکیش بووبێت لە پێناوی ئەو پەیامەدا خەباتیان کردووە، گیانفیداییان کردووە، خۆیان بەخت کردووە.

ئێمە لێرەین، لەم ڕۆژەدا بە بۆنەی دووی ڕێبەندان، بە بۆنەی ڕۆژێکەوە کە لەودا کۆماری کوردستان، لە شارە جوان و شۆڕشگێڕەکەی مەهاباددا، بە دەستی پێشەوای بلیمەتی گەل، بە زمانی پێشەوای بلیمەتی گەل، بە فکر و کرداری پێشەوای بلیمەتی گەڵ ڕادەگەیەندڕیت، لێرە کۆبووینەتەوە بۆ ڕێز گرتن لەو کۆمارە مەزنە.

کۆمارێک کە هەرچەند تەمەنی کورت بوو، بەڵام کورتی و درێژیی تەمەنی ڕووداوێک بەقەدەر نێوەڕۆکی ڕووداوەکە گرینگ نییە. نێوەڕۆکی ڕووداوی کۆماری کوردستان گرینگترە لەو دەسەڵاتانەی ٥٠٠ ساڵە و ٦٠٠ ساڵەی دەوروبەر کە حکوومەتیان کردوە و زۆر لەوانیش گرینگترە، چوونکە زۆر حکوومەت هەبوون لە دەوروبەرماندا بە سەدان ساڵ درێژەیان کێشا، بەڵام ستەمکار بوون. ستەمکار بوون نیسبەت بە گەلەکەی خۆیان و نیسبەت بە گەڵانی دەوروبەر. بەڵام ئێمە وەکوو کورد، لە مێژووماندا کۆمارێکی کوردستانمان هەیە کە هەرچەند ٣٣٠ ڕۆژ درێژە دەکێشێت، بەڵام دانە دانەی ئەو ٣٣٠ ڕۆژە بریتیە لە نێوەڕۆکێکی گرینگ، نێوەڕۆکێکی ئینسانی، نێوەڕۆکێک تەژی لە ژیانێکی ئازاد، ژیانێکی بەختەوەرانە، ژیانێکی یەکسان.

کۆماری کوردستان بۆیە دانەمەزرا کە ماف لە هیچ کەس بستێنێت، مافی هیچ کەس پێشێل بکات، کۆماری کوردستان بۆیە دانەمەزرا کە ستەم لە هیچ کەس بکات، کۆماری کوردستان لە بەرانبەر ستەم‌دا ڕاوەستا، لەبەرانبەر ستەمدا ڕاپەری و لە بەرانبەر ستەمکاریی دەوروبەردا نەتەوەیەکی هێنایە نێو مێژووەوە، ئەویش بە شیوەیەکی ئیمڕۆیی هێنایە نێو مێژووەوە. زۆر نەتەوەمان هەبووە کە ڕووداوێکیان خوڵقاندووە، لەگەڵ ڕووداوەکەش کارەساتیان خوڵقاندووە. کاتێک کە هاتوونەتە نێو مێژووەوە بە خوێنڕێژ ناویان دەبن، کاتێک کە باس لە دەسەڵاتە سەرەڕۆکان، باس لە دەسەڵاتە عەشیرەیی و قەبیلەییەکان دەکەین، کە بە سەدان و هەزاران کەسیان کوشتووە، شار و گوندیان وێران کردووە، ئەو مێژووانە جێگای شانازی نین، ئێمە هاتینە نێو مێژووەوە بە دەوڵەتێکی مۆدێڕنەوە، بە دەوڵەتێکی دێموکراتیکەوە هاتینە نێو مێژووەوە. ئەویش لەژێر ڕێبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا، حیزبێکی ئەمڕۆیی کە لە پێناوی ئازادیدا، لە پێناوی دێموکراسیدا خەباتی کردووە و ئێستاش لە پێناوی ئەو پەیامە گرینگانەی کۆماری کوردستاندا خەبات دەکات.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە درێژایی تەمەنی نیشانی داوە کە لە پێشەوەی خەبات و قوربانیداندایە، لەسێدارەدانی پێشەوا قازی محەممەد ڕێبەری کۆمار پێمان دەسەلمێنێت، پەیاممان پێدەدات کە ئێمە بۆ ئەوە نەهاتووین کە خەڵک بچەوسێنینەوە، بۆ ئەوە نەهاتووین کە خەڵکێکی دیکە بەکوشت بدەین و خۆمان لە سەر خوێن و کوشتار و ڕەنجی ئەوان دەسەڵات بگرینەدەست و ستەمکارییەکی دیکە بنوێنینەوە.

کاتێک کە پێشەوای نەمر لەگەڵ گەلەکەیدا دەمێنێتەوە، دەزانێت کە ئاکامی مانەوەی لە نێو شارەکەدا لەسێدارەدانە، بەڵام لەسێدارەدران هەڵدەبژێرێت، بۆ ئەوەیکە بۆ هەمیشە لە مێژوودا بمێنێتەوە. بۆ ئەوەیکە هەر وەکوو خۆی فەرموویەتی ئەوان ئەوکات پێشەوایان لە سێدارەدا، بەڵام بە هەزاران پێشەوای دیکە بەدوایدا هاتن. حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وەها حیزبێکە کە ڕێبەرەکانی لە پێشەوەی خەبات و قوربانیداندان. ئێمە شانازی بە ڕێبەرە بلیمەتەکان‌مانەوە دەکەین، بە پێشەوای نەمر، بە دوکتور قاسملووی نەمر، بە دوکتور سەعیدی نەمر، بە چەندین ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکرات کە لە بەرەکانی خەبات و قوربانیداندا گیانیان فیدا کردووە، لە زیندانەکاندا ئەشکەنجە دراون، لە زیندانەکاندا لەژێر ئەشکەنجەدا شەهید کراون، لە مەتەرێزی سەرهەڵدان و بەرگریدا خۆڕاگرییان کردووە و شەهید بوون.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران خاوەنی وەها کولتوورێکە و ئەو کولتوورەیش لە نێو دڵی نەتەوەیەکەوە هاتووە کە نەتەوەی کوردە. نەتەوەیەکە کە ستەمی لێ کراوە، نەتەوەیەکە کە ستەم قبووڵ ناکات و نەتەوەیەکە کە قەت بەچۆکدا نایەت، سروودی نەتەوایەتی کورد دەڵێ: نەتەوەی کورد زیندوەو ئێستایش دووبارە دەیسەلمێنینەوە کە کورد زیندووە. بە پێچەوانەی هەموو ئەو دروشمانە، هەموو ئەو پیلانانە کە دوژمنانمان بە دژمان گێڕاویانە و دەیانهەوێت پێمان بلێن کە کورد تێداچووە، کورد بەچۆکدا هاتووە، کورد تەسلیم بووە، ئێمەی کورد لە هەر دەرەتانێکدا کە بۆمان بڕەخسێت دێینە مەیدان و پێیان دەڵێین؛ "ئەی ڕەقیب هەر ماوە قەومی کورد زمان"، کورد نەمردووە و نامرێت و خەباتی کورد زیندووە. تا ڕۆڵەیەکی کورد بمێنێت، خەباتی کورد زیندووە. بۆ گەیشتن بە مافەکانی کورد، ئێمە وەک حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە کولتووری کۆماری کوردستانەوە، بە کولتوورێکی ئەمڕۆییەوە، بە پێناسەیەکی ئەمڕۆییەوە، بە بیر و بۆچوونێکی ئەمڕۆییەوە هاتووینەتە نێو مێژوو و دووبارە دەمانهەوێت مێژوو بخوڵقێنینەوە. ئەگەر چاوێک لە دەوروبەر بکەن دەبینن دەسەڵاتە سەرەڕۆکان، تووندئاژۆکان، تێرۆریستییەکان، دەسەڵاتە دواکەوتووەکانی ناوچە چ دیارییەک بۆ ناوچەکە دەهێنن. کوشتار، خوێنڕشتن، بەتاڵان بردن، قڕکردنی ژن و منداڵ، خنکاندنی بیروباوەڕی ئازادیخوازانە، ئەمانە ئەو دیارییانەن کە دەسەڵاتە سەرەڕۆکانی ناوچە دەیانهەوێت بە دیاری بۆ خەڵکەکەی بهێنن.

بە درێژایی زیاتر لە ٣٧ساڵ سەرەڕۆیی و دوژمنکاریی کۆماری ئیسلامی نیسبەت بە خەڵکی نێو ئێران و نیسبەت بە خەڵکی دەوروبەر، دەبینین کە تەنیا تێرۆریزمی پەرە پێداوە، شەڕی خوڵقاندووە و بەردەوام دەیهەوێت لە ناوچەکەدا ئاڵۆزی هەبێت، بەردەوام دەیهەوێت لە ناوچەکەدا شەڕ هەبێت بۆ ئەوەیکە وەکوو خومەینی وتی شەڕ بە نیعمەتی ئیلاهی دەزانن. بۆچی شەڕ بە نیعمەتی ئیلاهی دەزانن؟ چوونکە فیکری ئەمڕۆییان نییە، چوونکە ناتوانن لە ئەمڕۆدا بژین، چوونکە شتێکیان پێ نییە بۆ خەڵکی ئەمڕۆ، ئەوان تەنیا دەیانهەوێت خەڵکەکە بەیەکەوە شەڕ بکەن، خەڵکەکە لە نێوانیاندا ئاڵۆزی هەبێت، کوشتار هەبێت، تاکوو بە ناوی شەڕ و ئاڵۆزی لە ناوچەکەدا دەسەڵاتە تاریکی پەرەستانەکەیان درێژە پێ بدەن. هەر وەکوو لە سەرانی کۆماری ئیسلامی لەم ڕۆژانەدا دەبیستین، ئەوان لە سووریە و لوبنان و یەمەن شەڕی مانەوەی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی دەکەن، واتای ئەمە چیە؟ واتە ڕۆژهەڵاتێکی نێوەڕاست کە ئاشتیی تێدا هەبێت، ڕۆژهەڵاتێکی نێوەڕاست کە دادپەروەری و یەکسانیی تێدا هەبێت، کە ئازادیی تێدا هەبێت، کە گەشەکردنی خەڵکی تێدا هەبێت، کە پێکەوە ژیانی ئینسانیانەی تێدا هەبێت، وەکوو ژەهر وایە بۆ دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی و دەیانهەوێت تەواوی ناوچەکە بیر و فیکرییەتی دواکەوتووانەیان پەرە پێ بدەن. ئێمەی کورد، ئێمەی حیزبی دێموکرات، ئێمەی ڕێبوارانی کۆماری کوردستان کە ٧١ ساڵ لەمەوبەر بە ئەندیشەیەکی دێموکراتیکەوە هاتە ناوچەکە، دژی ئەو دەسەڵاتەین، دژی ئەو بیرکردنەوەین، دژی سیما و کەس و وەکوو تاک، وەکوو نەفەریان نین، دژی ئەو فکرەین کە لە کۆماری ئیسلامیدا پەرەی پێدەدرێت. دژی ئەو فکرەین کە لە تارانەوە، لە قومەوە سەرچاوە دەگرێت و دەیانهەوێت بە هەموو دنیادا بڵاوی بکەنەوە. دژایەتی ئێمە لەگەڵ ئەو بۆچوونانەدایە و بۆیەشە کە کۆڵ نادەین بەرانبەر بەو ستەمکارییانە. ئێمە وەکوو حیزبی دێموکرات، وەکوو کوردێکی ئازادیخواز، لە هەموو بەشەکانی کوردستاندا و بەتایبەت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا، هەر وەک هەموو لایەک دەزانن، وەرزێکی دیکەی خەباتمان دەست پێکردووەتەوە، ئەم خەباتەی ئێمە شتێکی دابڕاو لە مێژوومان نییە.

شتێکی ئەزموون نەکراوی پێشوو نییە، بەڵکوو هەڵدانەوە و فێر بوونە لە هەموو ئەو ئەزموونانەی پێشترکردوومانە و خەباتی خۆمان درێژە پێ دەدەین. ڕاسانی ڕۆژهەڵات، ڕاسانی گەلێکە، کە ستەمی لێ کراوە، کە دوژمنانی دەیانهەوێت لە نێویدا پەرتەوازەیی هەبێت. دوژمنان دەیانهەوێت بەردەوام لاوەکانی تووشی مادە سڕکەرەکان بن، دەیانهەوێت کورد نۆکەر و ژێردەست و دەستەمۆی دەسەڵاتێکی سەڕەڕۆی بێگانە بێت. ڕاسانی ڕۆژهەڵات ڕاسانی ئیرادەی نەتەوەییە. ئێرادەی نەتەوەیەک بە ڕادەی هەزینەکانی کە زۆر بووە یان کەم بووە، ناناسرێتەوە، ئیرادەی نەتەوەیەک ویستی نەتەوەیەکە بۆ ئەوەی خۆی بسەلمێنیت، بۆ ئەوەیکە بە هەموو نەتەوەکانی دەوروبەری بلێت، نە لە ئێوە کەمترین نە لە ئێوە زیاترین، ئێمە وەکوو نەتەوەی کورد نەتەوەیەکین کە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا دەمانهەوێت هاوتا و هاوشانی نەتەوەکانی دیکە بژین، ئازادیمان دەوێت، دادپەروەریمان دەوێت، یەکسانیمان دەوێت، نەک تەنیا بۆ کورد، بۆ تەواوی ناوچەکە. ئێمە بە دژی شەڕی ئایینی و مەزهەبین، ئێمە بە دژی شەڕی نەتەوەکانین، ئێمە بە دژی شەڕێکی تێرۆریستی و ماڵوێرانکەرین کە دەیانهەوێت هەتا هەتایە لە نێو کوشت و کوشتار و خوێنڕشتنی یەکتردا نوقم ببین. ئێمە دەمانهەوێت ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە ئارامیدا سەر بکات، لە ئاسایشدا بە سەر ببات، لە دادپەروەریدا ژیان بکات، بەڵام ئاسایش و ئارامی و دادپەروەری لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا وەدی نایەت گەر نەتەوەی ستەملێکراو هەبێت. ناکرێ نەتەوەیەک کە لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا مافەکانی پێشل کرابێت، سووکایەتی بە نەتەوە بوونی کرابێت، سووکایەتی بە کەرامەتی کرابێت، بچەوسێتەوە و بکوژرێت و لاوەکەنی ئەشکەنجە بکرێن، ئێعدام بکرێن و ئەویش لە پێناوی ئاسایش و ئارامیی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا هیچ نەڵێت. ناکرێ کۆماری ئیسلامییەک لە ناوچەکەدا هەبێت، دەستێوەردان لە هەموو ناوچەکەدا بکات، هێزی تێرۆریستی لە هەموو ناوچەکەدا پەرە پێ بدات و لە نێوخۆدا هەموو ستەمێک لە سەر هەموو نەتەوەکانی ئێران ڕەوا ببینێت، ئازادی بخنکێنێت، چەوسانەوە هەبێت، گەندەڵی لەو پەڕیدا هەبێت، بەڵام خەڵکیش لە پێناوی ئەوەیدا کە نەک ماڵی کاول و وێرانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و ئێران و نەتەوەکان، لەوە کاولتر ببێت، با بێدەنگ بین. بێدەنگی قبووڵ ناکەین! نیشانمان داوە کە بێدەنگی قبووڵ ناکەین ئەگەر بە خوێنی خۆشمان بێت.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کادر و پێشمەرگە و ئەندامان و ئەندامانی ڕێبەرایەتی ئەو حیزبە سەلماندوویانە، نیشانیان داوە پێویست بە هیچ بەڵگە هێنانەوەیەکی زیاتر لەوە ناکات کە پێشەوای نەمرمان، لە پێناوی پاراستنی گەلەکەیدا لە نێو شارەکەدا دەمێنێتەوە و خۆی دەکاتە قوربانی بۆ ئەوەی کە قەڵاچۆ نەکرێت. پێویست بە هیچ بەڵگەیەکی دیکە ناکات، جگە لەوەی کە دوکتور قاسملوویەکی نەمرمان هەیە کە لە پێناوی ئازادیی گەلەکەیدا خۆشترین ژیان لە دەرەوەی وڵات بەجێ دەهێڵێت و دێتەوە نێو سەنگەرەکانی پێشمەرگە، ئەو سەنگەرانەی کە خۆتان ئەمڕۆ نموونەکانی دەبینن، کە بە کەمترین ئیمکاناتەوە بەڵام بە گەورەترین ورە و ئیرادەوە بەڕێوە دەچێت. دوکتور قاسملوویەکی نەمرمان هەیە کە دێتەوە نێو ئەو سەنگەرانە خەبات دەکات و لە پێناوی ئازادیی گەلەکەشیدا، لە پێناوی ئەوەیکە دەروازەیەک بدۆزێتەوە کە خەڵکەکەی بە ئازادی بژین، کە کوشتار و خوێنڕشتن کۆتایی پێ‌بێت، دەڕوات و وتووێژ لەگەڵ دڕندەترین ڕێژیمی سەردەمدا دەکات. دەزانێت کە ئەو ڕێژیمە دڕندەیە؛ دەزانێت کە ئەهلی وتووێژ و دیالۆگ نییە؛ بەڵام دەیهەوێت بە مێژوو بسەلمێنیت کە ئەو ڕێگایەشمان تاقی کردەوە، کۆماری ئیسلامیی ئێران هیچ ڕێگایەکی دیکە قبووڵ ناکات جگە لە زۆر و هەڕەشە و گوشار نەبێت. نموونەی دیکەمان پێویست نییە باسی بکەین، وەکوو دوکتور سەعیدی نەمرمان، وەکوو ئەندامانی ڕێبەرایەتیی دیکەمان کە لە سەنگەرەکانی خەباتدا شەهید کراون، وەکوو ئەمساڵ لە ڕاسانی ڕۆژهەڵاتدا کادر و پێشمەرگەمان چوونەوە قۆڵایی دڵی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە نێو خەڵکەکەی خۆیاندا کورەی خەباتیان گەشاندەوە و بە حەماسەکانیان لە سەرتاسەری کوردستاندا، لە سەڵماس و موکریان و شنۆ و کۆساڵان و ئەو شوێنانەدا سەلماندیان کە ئێمە چۆک دانادەین. دوژمنانمان باش بزانن گەلی کورد ئەهلی چۆکدادان نییە، ئەهلی ستەم کردن لە هیچ شوێنێک نییە، ئەهلی پێشێل کردنی مافی هیچ کەسی دیکەش نییە، ئێمەی کورد، ئێمەی حیزبی دێموکرات، ئێمەی پێشمەرگەی دێموکرات چۆک دانادەین بۆ دڕندەترین دەسەڵاتەکانی سەردەمیش. ئێمە بە خوێنمان بە ئیرادەمان بە بیروباوەڕمان دەیسەلمێنین کە بە کەمترین ئیمکاناتی پێشمەرگەوە بەدژی دڕندەترین ڕێژیمی ستەمکاری ناوچەکەدا دەڕۆینەوە بەچۆکیشیدا دەهێنین و بە لەرزەشی دەخەین، هەر وەکوو بەلەرزە خراوە.

لێرەش ئێمە کۆبووینەتەوە کە دووبارە لەگەڵ ئەو پەیامانەدا ئاشنا بینەوە کە ئاشناین، دووبارە وەبیری بهێنینەوە، دووبارە پەیمان ببەستینەوە و شایی بکەین، ئێمەی کورد فێری ئەوە نەبووین کە ماتەم بگێڕین و دەستەوئەژنۆ دانیشین، خەمبار بین، ئێمەی کورد، ئێمەی پێشمەرگەی دێموکرات شایی دەکەین، شایی دەکەین تا بە دوژمنانمان بڵێین کە ئێمە ئەهلی چۆکدادان نین، خەباتمان بەردەوامە.
ڕۆژێکی مێژووییە کە ئێمەی کورد بوونی خۆمان تێدا سەلماندووە ودووبارەش دەیسەلمێنینەوە.

بە هیوای دووبارە سەلماندنەوەی بوونی نەتەوەییمان،
بەرقەرار بن،
پیرۆز بێت دووی ڕێبەندان.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٠ لەم ژمارەیەدا:

ــ هەموو ڕێگاکان دەچنەوە کوردستان
ــ سەهۆڵبەردان لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا
ــ دیپلۆماسیی درۆزنەی نێوخۆیی
ــ زیندانیی سیاسی بوونی نییە
  • ڕەساڵەتی تەنز له شێعری \ ڕەساڵەتی تەنز له شێعری "مەلا مارف کۆکەیی"دا
    کۆمەڵیک ڕووداوی ناخۆش و تاڵ وەک شەڕە جیهانییه‌کان، شەڕی ناوخۆی ئێران، سیڵاوی مەهاباد، کوشتاری خەڵکی ئه‌م شاره و قات و قڕی له ماوەی ژیانی مەلا مارفدا که له سەر هەژاری و نەداری خەڵک شوێندانەر بوو له شێعرکانی ڕەنگدانه‌وەی جیددیان هه‌یه، شاعیری نوکته باز له سەردەمی دیکتاتۆرییه‌تدا زۆر جار به زمانی ته‌نز لۆمه له‌م بارودۆخه دەگرێ.
  • کەریم پەرویزی: خەڵک بە هاتنیان بۆ سەرشەقام، ترسیان لە داپڵۆسینی ڕێژیم ڕەویوەتەوە و لە مەرحەلەیەکی دیکەدا، دەبێت ترسی خەڵک لە زیندان بشکێت و بڕۆنە بەر زیندانەکان و داوای ئازادکردنی گیراوەکان بکەن کەریم پەرویزی: خەڵک بە هاتنیان بۆ سەرشەقام، ترسیان لە داپڵۆسینی ڕێژیم ڕەویوەتەوە و لە مەرحەلەیەکی دیکەدا، دەبێت ترسی خەڵک لە زیندان بشکێت و بڕۆنە بەر زیندانەکان و داوای ئازادکردنی گیراوەکان بکەن
    خرۆشانی جەماوەریی ڕۆژهەڵات و پەیامەکانی لە دوای ئەنجامە ئەرێنییەکەی ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانی باشوور، مژاری چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی تیشکە لەگەڵ کەریم پەرویزی، ئەندامی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە سەرنجتانی بۆ خوێندنەوەی ڕادەکێشین.
  • بەرەو درووستکردنی حکوومەتێکی سەربەخۆ و دێموکرات لە باشوور بەرەو درووستکردنی حکوومەتێکی سەربەخۆ و دێموکرات لە باشوور
    چوار فاکتۆری سەرچاوە گرتنی ئەم سەربەخۆییە لە ئیرادەی گشتی، دادپەروەری وەک بناغەی ئەو حکوومەتە، دێموکراسی و هەبوونی هێزی پێشمەرگە بۆ دابین کردنی ئاسایش و ئاسوودەیی هاووڵاتیان لەو فاکتۆرانەن کە لە بەرژەوەندیی حکوومەتی سەربەخۆی باشووری کوردستان دا دەبن.
  • باشووری کوردستان و بنچینەی خەباتی گەلی کورد باشووری کوردستان و بنچینەی خەباتی گەلی کورد
    ئێمە دەبێ سەرەتا لە هەناوی کۆمەڵگەی خۆماندا حزوورمان هەبێت و ئاگاداری هەموو گرفت و خەسڵەتەکانۆ کۆمەڵگەی خۆمان بین و بتوانین جیاوازییە هەرێمی و ناوچەییەکان بناسین، هەتا بتوانین بەرنامە و پرۆژەکانمان لەسەر بنەمای واقیعی کۆمەڵگەکەمان بێت.
  • چیرۆکی منداڵانی بێ‌‌سەرپەرەست لە ئێران چیرۆکی منداڵانی بێ‌‌سەرپەرەست لە ئێران
    سەرئەنجام دوای پڕۆسەی قانوونی، ماری و مێردەکەی پێکەوە لە ئافریقاڕا کچێک و کۆڕێکیان وەک منداڵی خۆیان وەرگرت. ئێستا ئەوان ١٤ ساڵ و ١٢ ساڵ تەمەنیانە و وەک هەر منداڵێکی دیکە دەچنە قوتابخانە و ژیانێکی باشیان هەیە.
  • خۆكوژی كۆتاییەكی تراژێدیك خۆكوژی كۆتاییەكی تراژێدیك
    دیاردەگەلێك كە بەربەستن لە بەردەم بەرزەفڕی مرۆڤ و وەك نەخۆشییەك خەون و ئارەزووەكانی مرۆڤ تووشی بەلاڕێداچوویی دەكەن و لە ئاكامدا ئەوە ئەو دیاردانەن كە زۆرجار زاڵ دەبن بەسەر مرۆڤدا. خۆكوژی یەكێك لەو دیاردانەیە كە ئەمڕۆ بەربینگی مرۆڤی گرتووە و بووەتە دیاردە لە نێو هەموو كۆمەڵگا مرۆییەكانی جیهاندا.
  • ڕاسان پرۆژەیەکی سیاسی نوێ لە خەباتی ڕۆژهەڵاتدا ڕاسان پرۆژەیەکی سیاسی نوێ لە خەباتی ڕۆژهەڵاتدا
    زۆربەی بزاڤە ڕزگاریخوازەکانی دنیا لە حاڵەتێکدا سەریان هەڵداوە، کە دیکتاتۆرەکان ویستوویانە لە ڕێگای ئامرازەکانی هێز و دەسەڵاتەوە ڕێککەوتنێکی مڵکەجبوون لە نێوان خۆیان و کۆمەڵگادا ساز بکەن و کۆمەڵگا ملکەجی بەرژەوەندییەکانی خۆیان بکەن و ئەدەبیاتێک لە سەر کۆمەڵگا زاڵ بکەن کە لە ڕاستای دەسەڵاتی ئەواندا بێت و سەروەری ئەوانی تێدا گارانتی کرابێت.
  • دیپلۆماسیی درۆزنەی نێوخۆیی دیپلۆماسیی درۆزنەی نێوخۆیی
    کەوایە بەپێی وتەی بەرپرسانی ڕێژیم، خامنەیی ڕاستەوخۆ لە هەڵبژاردنی هەموو وەزیرەکانی رووحانیدا دەستی هەیە، ڕەنگە لێرەدا بگوترێ: "بۆخۆت بەخێر بێیتەوە، ئاگات لە کوێیە؟"
  • هەموو رێگاکان دەچنەوە کوردستان هەموو رێگاکان دەچنەوە کوردستان
    لە دوای ٥٧ و خۆسەپاندنی رێژیمی ئیسلامی بەسەر گشتایەتیی جوغرافیای ئێراندا، کوردستان بوو بە مەکۆی گشت لایەنە پەراوێزخراوەکان، ئەو رۆژانە زۆر لایەن بوون کە لە نیشتمانی کوردەکاندا داڵدە درابوون، حیزبە کوردییەکان بە سینگ ئاوەڵاییەوە وەریانگرتن.
  • سەهۆڵبەردان لە رۆژهەڵاتی ناویندا سەهۆڵبەردان لە رۆژهەڵاتی ناویندا
    پەرەئەستاندنی دێموکراسی و پتەوبوونی پەیوەندیی لە نێوان ئەمریکا، وڵاتانی ئەورووپی، ژاپۆن، کورەی باشوور و ئوسترالیا "بەراییەکی ئاشتی" (zone of peace) لێ کەوتووەتەوە. دێموکراسی هەروەها ڕای گشتی کردووەتە فاکتەری سنووردارکەر، هەڵبەت نەک ڕێگر، لە پەیوەندی لەگەڵ شەڕکردنی وڵاتانی دێموکراتیکدا.
  • زیندانیی سیاسی بوونی نییە زیندانیی سیاسی بوونی نییە
    لە وڵاتێکی ژێر دەسەڵاتێکی دیکتاتۆری و فاشیستیدا، شتێک بە ناوی زیندانیی سیاسی ناتوانێ مانایەکی هەبێ و ئاماژەیەک بۆ شتێکی راستەقینە نابێ. لە راستیدا چەمکی زیندانیی سیاسی دەتوانێ چەمکێکی چەواشەکارانە و بەلاڕێدابەرانە بێ.
  • ئەحمەد شێربەگی: دوكتور سه‌عید پێی وابوو كه‌ هه‌ر به‌شێكی كوردستان ڕزگاری بێ، كارتێكه‌ری خۆی له‌سه‌ر به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ده‌بێ ئەحمەد شێربەگی: دوكتور سه‌عید پێی وابوو كه‌ هه‌ر به‌شێكی كوردستان ڕزگاری بێ، كارتێكه‌ری خۆی له‌سه‌ر به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ده‌بێ
    بە بۆنەی ٢٥ـەمین ساڵڕۆژی شەهیدانی بێرلین لە لایەن دیپلۆمات تێرۆریستانی نێردراوی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران ڕۆژنامەی کوردستان ئۆرگانی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وتووێژێکی لەگەڵ "ئەحمەد شێربەگی" بێژەری بەناوبانگی ڕادیۆ دەنگی کوردستانی ئیران پێک هێناوە کە دەقی ئەم وتووێژە بەم چەشنەیە:
  • شەرەفکەندی، قارەمان یا پاڵەوان؟ شەرەفکەندی، قارەمان یا پاڵەوان؟
    لە ڕاستیدا خودی وشەی "شۆڕش" (انقلاب) واتە گۆڕانێکی بنەڕەتی لە ناوەڕۆکدا؛ ئەوەش پێویستی بە هەندێک هۆکاری تایبەتی و گشتی هەیە کە هۆکارە تایبەتییەکە ئەوەیە سەرتاسەری شۆڕشەکانی مێژوو بە دەست کەسانی نوخبه و زانای کۆمەڵگای نێوخۆی خۆیان کراوە جا ئەم کەسانە لە هەر چین و توێژێکی کۆمەڵگا بن و بە هەر جۆرە بیرۆکەیەک.
  • کرماشان، لانکەی کولتوور و ژیاری مرۆیی لە کوردستان کرماشان، لانکەی کولتوور و ژیاری مرۆیی لە کوردستان
    لە ساڵانی ١٣٣٠ی (١٩٥٢ی زایینی) هەتاوی بەئەملا لەسەر دەستی كەسانێكی تر و نەوەیەكی تر شەپۆل و رەهەندێكی دیكە لە نووسین و داهێنانی ئەدەبی و بەتایبەت ژانری شیعر لە كرماشان و ئیلام سەر هەڵدەدەن و دەبنە ئاوێنەی باڵانوێنی كۆمەڵ و لەباری فەرهەنگییەوە پێشەنگایەتیی ئەو قۆناغە دەگرنە ئەستۆ.