• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٦ی فێڤریەی ٢٠١٧ی زایینی - ٠٨ی رەشەمەی ١٣٩٥ی هەتاوی  

ئارەش ساڵح: حیزبی دێموکرات نەبزی کۆمەڵگای کوردستانی ڕۆژهەڵاتە و کوردستانی ڕۆژهەڵاتیش لەو ئەگەرەدا ڕۆڵێ ڕێبەرایەتی گۆڕانکارییەکان لە نێو نەتەوە بندەستەکان‌دا دەگێڕێت

زایینی: ٠٤-٠٢-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٥/١١/١٦ - ٢٠:٢٩ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
ئارەش ساڵح: حیزبی دێموکرات نەبزی کۆمەڵگای کوردستانی ڕۆژهەڵاتە و کوردستانی ڕۆژهەڵاتیش لەو ئەگەرەدا ڕۆڵێ ڕێبەرایەتی گۆڕانکارییەکان لە نێو نەتەوە بندەستەکان‌دا دەگێڕێت
گۆڕێنی ڕێژیمی ئێران لە لایەن دەوڵەتی ئامریکا

وتووێژ لەگەڵ "ئارەش ساڵح" نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ئامریکا

دیمانە: جەماڵ ڕەسووڵ دنخه


پرسیار: لە دوای هاتنەسەرکاری ترامپ و واژۆکردنی چەند بڕیاری وەک "ممنوع الورد کردن اتباع ٧ کشور مسلمان" ناڕەزایەتی بەرینی ئەو وڵاتانە و بەتایبەت ئێرانیییەکانی لێکەوتەوە و وەزارەتی دەرەوەی ڕێژیمی ئێرانیش هەڵوێستی بەرانبەری گرت، ئەم بڕیارە چ کاریگەرییەکی هەبووە؟

ئەم بڕیارە ناڕەزایەتیێکی بەرینی، چ لە نێو خۆ و چ لە دەرەوەی ئامریکا، لێکەوتەوە. هۆکارەکەشی زیاتر لەبەر ئەوە بوو کە لایەنە دژبەرەکانی ترامپ ئەو بڕیارەیان بە ناوی پێشگرتن لە موسڵمانەکان ناو برد. بە باوەڕی من شتێک کە کەمتر ئاماژەی پێ کرا ئەوە بوو کە تا ئێستا کە موسلمانەکان کە ناویان زیاتر گرێدراوی تیرۆریزم بوو بەم بڕیارە لە ئاستێکی نێودەوڵەتی وەکوو قوربانیێک کەوتنە بەر چاو و خەڵکێکی زۆر لە سەرانسەری دنیا هاوسۆزی خۆیان لەگەڵ موسڵمانەکان دەربڕی. ئەوەی کە دنیای رۆژئاوا بە دەنگێکی بەهێزەوە هەڵوێستی خۆی لە بەرامبەر ئەو بڕیارەی ترامپ پیشان دا دەتوانێت هاوسۆزیێک پێک بێنێت کە لە درێژخایەن دا ببێتە هۆی کەم کردنەوەی ڕادەی زێنۆ فۆبیا و لایەنە دژە رۆژئاواییەکان لە ناو دنیای ئیسلام دا. ئەگەر لە دنیای ئیسلام دا پێشتر کاری لەم چەشنە بە نیسبەت توندئاژۆیە ئیسلامیەکان کرابا، واتە کۆمەڵگای مەدەنی و خەڵکە ئایینیەکان جەماوەریان لە دژی داعش و ئەلقاعێدە بهێنایە سەر شەقام لەوانەیە ئەمڕۆ ترامپ بە پێویستی نەدەزانی ئەو بڕیارە بدات.

بە نیسبەت ئێرانەوە دەبێت بڵێم کە لابی کۆماری ئیسلامی لە ئامریکا بە تووندی لە ڕێگەی دەستووپێوەندیەکانیەوە لە ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تویتر و فەیسبووک خەریکن لە دژی ئەو بڕیارە هەڵوێست دەگرن و لە بەرامبەری دەوەستنەوە کە بە باوەڕی من دوو هۆکاری هەیە؛ یەکەمیان ئەوەیە کە ئەوان دەیانەوێ چەڵەمە لەبەر دەم ڕەوایی ترامپ بۆ بڕیارەکانی داهاتووی لە هەمبەر ئێران پێک بێنن. هەروەها ئەوان بە شێوەی تاکی لە چەند لاوە بەرژەوەندیەکانیان کەوتۆتە مەترسیەوە بۆ وێنە هاتووچۆی بەشێکیان بۆ دەرەوەی ئامریکا کەوتۆتە مەترسیەوە و کارکردیان لە ئامریکا بۆ کۆماری ئیسلامی تەوجیهێکی نەماوە . بۆیە کاریگەریێک کە ئەم بڕیارە بە نیسبەت ئێران هەیەتی ئەوەیە کە ئاڵۆزیەکانی نێوان ئێران و ئامریکا زیاتر دەکات و زەمینە بۆ گوشاری زۆرتر لەبارتر دەکات.

پرسیار: باس لە پڕۆژەی چالاک کردنی گوڕێنی ڕێژیمی ئێران لە لایەن ئامریکاوە، دەسەڵاتداران و لابییەکانی ڕێژیمی لە دەرەوەی وڵات تووشی نیگەرانی کردووە و بە توندی دژی ئەو پڕۆژەیەن و بەردەوام باس و لێدوانی لە سەر دەدەن، هۆکاری ئەم ناڕەزایەتی و تووڕە بوونە چیە؟

هۆکارەکەی روونە، ئەوان لابی کۆماری ئیسلامین و دەبێت پارێزەری بەرژەوەندیەکانی ئەو بن. بەڵام ئەگەر بە ورد تر باسی ئەم بابەتە بکەین پێویستە بڵێین کە ترامپ چەندین جار باسی لەوە کردوە کە لایەنگری گۆڕینی ڕژێم و نەتەوەسازی نیە. ئەو چەندین جار ڕوونی کردۆتەوە کە ئامریکا نابێت ڕێژێمەکان بگوڕێت و ئامریکا پۆلیسی جیهان نیە. بەڵام لە لایەکی ترەوە هەڵوێستە توندەکانی ترامپ دەتوانێت بازاڕە نێونەتەوەیەکان بە نیسبەت ئێران هەستیار تر بکات و کۆمەڵگای نێونەتەوەیی هەست بە ئەو ئاسایشە نەکات کە لەگەڵ ئێران مامەڵە بکات یان سەرمایەی دەرەکی هەست بە سوباتی پێویست نەکات کە بەرەو ئێران ببێتەوە. بۆیە هەڵوێستەکانی ترامپ و هەڵوێستە توندەکانی بەشێک لە ئیدارە و کۆنگرە دەبێتە هۆی ئەوە کە کاریگەری لابردنی گەمارۆکانی سەر ئێران کەمتر ببێتەوە و ئێران نەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ ناو کۆمەڵگای نێونەتەوەیی. ئەمەش کارامەیی ئێران لە بەرامبەر سەرهەڵدانی ناوخۆ بەگشتی و ڕاسان بە تایبەتی دێنێتە خوارەوە. هەروەها لەگەڵ بەهێز بوونی ڕاسان و تووند بوونەوەی هەوڵەکانی ڕێژیم لە کوردستان بۆ سەرکوت، ئەو ڕێژیمە لە تاران و لە ناوەند بەرەوەڕووی قەیرانی جیددی دەبێتەوە. بۆیە ئەوان دەزانن کە ئەم کێشانە گرێدراوەیێکی زۆریان پێکەوە هەیە و بۆیان ڕوونە لەو سەردەمەی کە خامنەیی خەریکە دەمرێ پێویستیان بە کەمترین قەیران و زیاترین سەرچاوە بۆ کۆنترۆڵی کۆمەڵگا هەیە و بۆ ئەو مەبەستە پێویستیان بەوە هەیە کە لانی کەم پێوەندیان لەگەڵ دنیای دەرەوە بگەڕێتەوە بۆ نەوەدەکان بەتایبەت پێش دادگای میکونوس.

پرسیار: سەرجەم فارسەکانی کە باس لە دێموکراسی بۆ ئێران دەکەن، لە هەمان کاتدا بە تووندی دژی هەر چەشنە چالاکیی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتن و سیاسەتەکانی ئامریکا وەک دینامیزم و پشتیوانی حیزبەکانی ڕۆژەهەڵات بۆ تجزیەی ئێران دەزانن، هۆکاری ئەم بیر و بۆچوون و ناڕەزایەتیە چیە؟

ئەم جۆرە هەڵوێستانەی لایەنەکانی ناوەند و تەنانەت هەندێ هەڵوێستی لایەنە کوردەکانی دژی ڕاسان دوو هۆکاری تایبەتی هەیە؛ یەکەمیان ئەوەیە کە ئەوان بە هۆی ئەوەی کە کەلتووری دێموکراتیک لە ناویان دا ڕەگ و ڕیشەی نیە ترسیان لە هەر چەشنە گۆڕانێک هەیە کە خۆیان پێکهێنەری نەبن و خۆشیان ئەوە دەزانن کە ناتوانن پێکهێنەری گۆڕان بن بۆیە ترسیان لە جووڵانەوەی لایەنە بەهێزەکان و بە تایبەت ترسیان لە ڕاسان هەیە. ڕاسان توانیویەتی لە ناو کۆمەڵگادا جووڵە پێک بێنێت و جەرەیان وەڕێ بخات. لە ناو هونەرمەندان و ڕۆشنبیرەکاندا و لە ناو خەڵکی ئاسایی‌دا و لە ناو ئەحزاب و لایەنە سیاسی و مەدەنیەکان‌دا باسی درووست کردووە و لاوەکان بە ڕێژەیێکی کەم سابقە خەریکن ڕوو لە ڕیزەکانی پێشمەرگە دەکەن یان بە هەرچەشنێک کە دەتوانن تێکەڵ بە ڕاسان دەبن. بۆیە هێزی ڕاسان بۆ بەسیجی هێز و کۆ کردنەوەی کۆمەڵگا لە دەوری خۆی زۆر کەسی تۆقاندووە. کە بە باوەڕی من ئەم ترسانە لە لایەن ئۆپۆزیسیۆنەوە هەڵەیە. چوون هەروەها کە ڕێبەرایەتی حیزب و بە تایبەت شەخسی سکرتێری حیزب چەندین جار باسی کردووە حیزبی دێموکرات پێی وایە کە ڕاسان هەوڵێکە بۆ ڕزگاری بۆ هەموو کوردستان و هەروەها هەوڵێکە بۆ بەرزکرنەوەی ئاڵای ئازادی لە هەموو ئێران‌دا، هەروەها چەندین جار باس لەوە کراوە کە لایەنەکانی تریش هەن و بەهەرچەشنێک کە ئەوان بە پێویستی دەزانن،ڕاسان شوێنی هەیە بۆ هەموو کەس یان ئەوان دەتوانن پرۆژەی خۆیان بەڕێوە ببەن. هەروەها ئەمە روونە کە سەرکەوتنی ڕاسان بە دڵنیایەوە سەرکەوتنی هەموو هێزە ئازادیخوازەکانی کوردستانە.

هۆکاری دووهەمی ترس لە ئەو شتەی کە لایەنەکانی ناوەند بە تەجزیە ناوی لێ دەبەن ئەوەیە کە ئەوان دەزانن بزاڤێک وەکوو ڕاسان کە هەم دەتوانێت ببێتە هۆی بەرز کردنەوەی وشیاری نەتەوەیی کورد لە کوردستانی ئێران‌دا و هەم دەتوانێت ببێتە هۆی بەهێزبوونی هێزی پێشمەرگە، ئەو ستەمە نەتەوایەتیە درێژخایەنە کە لە ئێران‌دا سەقامی گرتووە دەخاتە مەترسیەوە و چەوسانەوەی نەتەوەکان لە لایەن نەتەوەیێکەوە کۆتایی پێ دێنێت. واتە ئەوان دەزانن ڕاسان بە زەق کردنەوەی شوناسی نەتەوەیی "کوردی ئازاد" لە بەرامبەر شوناسی نەتەوەیی "کوردی ئێرانی" هەروەها بە بەخشینی هێزی سەربازی بەو شوناسە ئەو پێوەندیە درێژخایەنانە کە لەسەر بنەمای سەردەستی ئەوان و ژێردەستی ئێمەن کۆتایی پێ دێنێت؛ بۆیە ئەوان ترسی سەرەکیان لەوەیە کە ئەو سەردەستیەیان لە کیس دەدەن. ئەوان هێشتا پێیان وایە ئێران پاشماوەی ئیمپراتووری فارسە و وشیاری نەتەوەیی گەلی کورد دەتوانێت پێوەندی و مێکانیزمە ناوخۆییەکانی ئەو ئیمپراتووریە لە ناوبەرێت کە زۆر ڕاستە. سەرهەڵدانی کورد کە ئەمجارە لە قالبی ڕاسان‌دا داڕێژراوە دەتوانێت کۆتایی بەو پێوەندیە سەردەستی و ژێردەستیە بێنێت کە مێکانیزم و پێوەندیە ناوخۆییەکانی هەر ئیمپراتووریێک پێک دێنێن.

پرسیار: باس لە "برخوردی نظامی" لەگەڵ ڕێژیمی ئێران و هەروەها پڕۆژەیەک بۆ پێشگرتن لە "نفوذ ایران" لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کراوە و لەو پێوەندییەش‌دا لەگەڵ عەرەبستانی سعوودی هاو ڕان، تا چەند ئەم سیاسەتە عەمەلی دەکرێت؟

لە ئاکامی عەمەلی کردنی ئەو سیاسەتە، ئێران زیاتر دەکەوێتە ژێر گووشار و دەستێوەردانی لە ناوچە تووشی قەیران دەبێتەوە. بەڵام ئەگەر لە بیرتان بێت سیاسەتی ئامریکا لە گۆڕینی ڕێژیمی ئێران لە سەردەمی وەزارەتی دەرەوەی کاندۆلیزا ڕایس کرا. بە گۆڕینی هەڵسووکەوتی ئێران و ئێستاش وا دیارە باس لەوە دەکڕێت کە ئەو سیاسەتە بگۆڕدرێت بە پێش گرتن لە نفووزی ئێران. بە باوەڕی ئێمە هیچکام لەو سیاسەتانە ناتوانن سەرکەوتوو بن. هەر بەوچەشنە کە سیاسەتی گۆڕینی هەڵسووکەوتی ئێران نەیتوانی سەرکەوتوو بێت هەر بەوچەشنەش پێشگرتن لە نفووزی ئێران سەرناکەوێ. هۆکارەکەی زۆر ڕوونە ئەویش ئەوەیە کە کۆماری ئیسلامی چ لە پێکهاتەی و چ لە ئایدۆلۆژی‌دا ئیمکانی ئەوەی کە گۆڕانی بەسەردا بێت نیە و پێشی وایە دەبێت بۆ پاراستنی خۆی زیاتر لە ناو ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا و لە ناو دنیا دا دەستێوەردان بکات و بە پێی ئەدەبیاتی خۆیان شۆڕشە ئیسلامیەکەیان هەناردە بکەن. بۆیە بە باوەڕی ئێمە تەنیا یەک ڕێگا هەیە بۆ بەرنگار بوونەوە لەگەڵ مەترسیەکانیئێران ئەویش سەرهڵدانی نەتوەکانی بندەستی ئێرانە؛ ئەگەر کۆمەڵگای نێونەتەوەییش دەیەوێت کارێکی رێکووپێک بکات پێویستە یارمەیدەری ئەو نەتەوانە بێت.

پرسیار: ڕۆڵی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە لە بەرچاوگرتنی ڕاسانی ڕۆژهەڵات، لە ئەگەری گۆرانکارییەکان لە ناوچەدا دەبێ چی بێت؟

حیزبی دێموکرات نەبزی کۆمەڵگای کوردستانی ڕۆژهەڵاتە و کوردستانی ڕۆژهەڵاتیش لەو ئەگەرەدا ڕۆڵێ ڕێبەرایەتی گۆڕانکاریەکان لە ناو نەتەوە بندەستەکان‌دا دەگێڕێت. حیزبی دێموکرات رۆڵێکی زۆر گرینگی هەبووە لە دامەزراندنی کونگرەی نەتوەکانی ئێرانی فێدێراڵ و ئێستاش رۆڵێکی بەرچاوی هەیە لە بەڕێوەبردنی ئەو کونگرەیە. ئەو کونگرەیەش ئێستا تەنیا بەرەیێکی دژە ڕێژیمە کە بوونی هەیە. هەروەها حیزبی دێموکرات هەموو کات یارمەتیدەری خەباتی نەتەوەکانی‌تر لە ناوچەکانی‌تری ئێران بووە و هەر بەوچەشنەش لە داهاتووش دا دەبێت. بۆیە ئەو پێگە مێژوویە کە حیزبی دێموکرات هەیەتی ڕۆڵێکی زۆر کاریگەری پێ دەبەخشێت.

پرسیار: بە لە بەر چاوگرتنی ئەوەیکە هەڵبژاردنەکانی سەرکۆماری ئێران لە ماوەی چەند مانگی دیکەدا بەڕێوە دەچێت، سیاسەت و ڕەفتارەکانی ئامریکا بە بەگرتنەبەری سیاسەتی ترامپ دژ بە ئێران تا چەند کاریگەریی لە سەر ئەمنییەتی ئێران لەو هەل و مەرجەی ئێستادا دەبێت؟

تا ئێستا هیچ ئاماژەیێک بەدی ناکرێت کە ئامریکا بیهەوێت ڕووبەڕووبوونەویێکی نیزامی هەبێت لەگەڵ ئێران‌دا، بۆیە ناتوانین بڵێین کە ئەو هەڕەشانە ڕاستەوخۆ کاریگەریان لەسەر تێکچوونی باری ئەمنی ئێران دەبێت؛ بەڵام ئێستا لەگەڵ ئەو هەڕەشانەی کە لە سەر ئێران دەکرێت و بە هۆی ئەو قەیرانە ناوخۆییانە و باری کۆمەڵایەتی بەگشتی مەترسی لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لە ئاستێکی زۆر بەرز دایە. ئێران بەو ڕێژەیە کە لە سەر ئاستی ڕۆژهەڵاتینێوەڕاستدا بڵاوەی بە سەرچاوە ئابووری و سەربازی و هەواڵگرییەکانی خۆی کردووە تواناییەکانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسی ئاسایشی کەم بۆتەوە. ئەمڕۆ ئێران زیاتر لەوەی کە لە توانایی ئەو وڵاتە هەیە، تێکەڵ بە کێشە بووە لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا. دیارە هەڵبژاردنیش هەمووکاتێک سەردەمێکە کە سیاسەت زیاتر لە هەرشتێک دێنێتە ناو ڕۆژەڤی کۆمەڵگاوە و زیاتر لە هەر کاتێک کۆمەڵگا بە نیسبەت سیاسەتەوە هەستیار دەکاتەوە. بۆیە ئەگەر تەنانەت لە کاتی هەڵبژاردن‌دا قەیرانێکی‌تری ئەمنی بۆ ئێران ساز نەبێت ئەوا پاراستنی ئاسایشی هەڵبژاردن خۆی بارێکی زیاترە بە سەر دەزگا ئەمنیەکانی ئێرانەوە. هەروەها هەڕەشەکانی ترامپ ئەگەر ئاستێکی جیدی‌تر بگرن دەتوانن کۆماری ئیسلامی بە نیسبەت هەرچەشنە هەڕەشەیێکی ئەمنی ئاسیب پەزیر تر بکەن.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٦٩٥ لەم ژمارەیەدا:

ــ نیشانەناسیی ڕاسان وەک شەڕی نوێ
ــ فرۆشتنی منداڵان، فرۆشتنی بەشێك لە ژیان
ــ ئاستەنگەکانی بەردەم سەربەخۆیی باشووری کوردستان
ــ ڕاسان و خەباتی مەدەنی
  • مستەفا هیجری: ئه‌وڕۆ له‌ هاوكێشه‌كانی جیهاندا حسێب له‌سه‌ر هێز ‌ده‌كرێ مستەفا هیجری: ئه‌وڕۆ له‌ هاوكێشه‌كانی جیهاندا حسێب له‌سه‌ر هێز ‌ده‌كرێ
    ئایا ئه‌وه‌ی كه‌ كوردستانی ئێران له‌ ڕۆژەڤی ناوچه‌ و جیهاندا نییه‌، كێشه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر بارودۆخی دونیا، یان خۆمان وه‌ك كوردی ڕۆژهه‌ڵات یا هۆكاری دیكه‌؟
  • ئاستەنگەکانی بەردەم سەربەخۆیی باشووری کوردستان ئاستەنگەکانی بەردەم سەربەخۆیی باشووری کوردستان
    ئەگەر بێت و کورد لەو قوناغە هەستیارەدا بە دەرس وەرگرتن لە مێژوو و هەبوونی تێڕوانینێکی ڕوون بۆ داهاتوو نەجووڵێتەوە، ئەوە ئەگەری دووبارە ڕوودانی هەموو نەهامەتییەکانی سەد ساڵی ڕابردوو لە ئارادا هەیە، و بە پێچەوانەش دەتوانێ سەد ساڵی داهاتوو بە شێوەیەک بۆ کورد درووست بکات کە، بەر لە هەمووشتێک کەرامەت و ئازادی بۆ خۆی بگەڕێنێتەوە، و پاشانیش لە جێگای شەڕ و گیانفیداکردن بۆ نیشتمان، بیاڤەکانی وەکوو پێشکەوتنی ئابووری و کۆمەڵایەتی بکاتە ئەرکە سەرەکییەکانی خۆی.
  • ڕۆشنبیر؛ ویژدانی كۆمه‌ڵگا ڕۆشنبیر؛ ویژدانی كۆمه‌ڵگا
    له ڕاستیدا، له ڕۆژهه‌ڵاتی ‌نێوه‌ڕاست به تایبه‌ت له ئێراندا، ئه‌م كێشه‌یه فراوانتر و ئه‌م پرسیارگه‌له به‌رچاوترن، ئه‌ویش له بارودۆخێكی نائاسایی كه ڕۆشنبیری ئه‌م ناوچه‌یه تووشی ده‌بێت و به شێوه‌گه‌لێك ناكۆكی له كردار و گوتاریان ده‌بینرێت كه ڕه‌نگه له كه‌متر شۆێنك له‌م دنیایه ببیندرێت و ئه‌مه دەرخەری ئەوەیە كه كاراكتری ڕۆشنبیری فیدای بارودۆخێكی ڕامیاری – كۆمه‌ڵایه‌تی بووه .
  • فرۆشتنی منداڵان، فرۆشتنی بەشێك لە ژیان فرۆشتنی منداڵان، فرۆشتنی بەشێك لە ژیان
    چیرۆكی منداڵانی تازە لەدایكبوو كە پێ دەنێنە نێو دنیایەكی پڕ لە ژان و خەفەت و هەر لە سەرەتای هاتنیانەوە بۆ ئەم دنیا، بە جێگای باوەشی گەرمی بنەماڵەكانیان میوانی باوەشی سارد و پڕ لە مەینەتی شەقامەكان دەبن، چیرۆكێكی دڵتەزێنە كە بە مامەڵە كردن لەسەر ئەوان گیرفانی دەستە و گرووپە مافیاكانی لێ پڕ دەبێت و لە كۆتاییشدا كەس وەڵامدەری داهاتووی پڕ لە خەفەت و تاریكیی ئەوان نابێت.
  • یەکیەتیی لاوان، وەک یەکەم ڕێکخراوی تایبەت بە توێژی لاوی کورد یەکیەتیی لاوان، وەک یەکەم ڕێکخراوی تایبەت بە توێژی لاوی کورد
    هەر بە سەرنجدان بەم ڕاستییە حاشاهەڵنەگرەش بوو كە؛ یەكیەتیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران له‌ یەكێك لە زێڕینترین قۆناغەكانی بزاڤی ڕزگاریخوازی نەتەوەی كورددا، دامەزرا.
  • ئەزموونێكی تاڵ كە لە باشووری كوردستان دووپات كرایەوە! ئەزموونێكی تاڵ كە لە باشووری كوردستان دووپات كرایەوە!
    بە دامەزرانی سپای پاسداران، جموجووڵی خەڵكی ئێران كە تازە لە ژێر ستەمی پاشایەتی ڕزگاریان ببوو، جارێكیتر كەوتەوە ژێر چاوەدێری و دەسەڵاتی ڕێژیمی تازە و تووشی زەبر و زەنگ و سەركوت بووەوە.
  • نیشانەناسیی ڕاسان وەک شەڕی نوێ نیشانەناسیی ڕاسان وەک شەڕی نوێ
    قسەکانم بە ڕوونی چاودێری لە بەرپرسیایەتێکە کە لە شێوازی بەیانی ئەدەبی خۆی دەردەخات. هەڵسەنگاندنی بەرپرسیارەتی، لە چوارچێوەی ئیدئۆلۆژیک، هەڵەیەکی گەورەیە لە حیزبەکانی دیکەی کوردستانی ڕۆژهەڵات، لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا تووشی بوونە.
  • ڕاسان و خەباتی مەدەنی ڕاسان و خەباتی مەدەنی
    ڕاسانی ڕۆژهەڵات بەبێ خەباتی شار و کەڵک وەرگرتن لە هێزی خەڵک مانایەکی نابێ و خەباتی شار یەکێک لە کۆڵەکەکانی ڕاسانە و ئامانجی ڕاسانیش بریتیە لە ڕێکخستنی خەڵک لە خەباتێکی جیددی و واقیعیدا، دژ بە سیستمی زاڵ، بۆ ئەوەی داهاتوویەکی باشتر بونیات بنرێ نەک ئەم سیستمە بە دەمامکی ڕەنگاڵەوە بمێنێتەوە.
  • سیاسەتی دوور هاوێتنی پرسی كورد بۆ ئەو دیوی سنوورەكانی ئێران سیاسەتی دوور هاوێتنی پرسی كورد بۆ ئەو دیوی سنوورەكانی ئێران
    لە سیستمە داخراوەكاندا زۆربەی پێوەندی و پلانەكان، بە تایبەتی سیاسەت و پلانە ئەمنیەتیەكانیان، بە شێوەی نهێنی دادەڕێژرێت. بۆ ناسینی هیندێك لە سیاسەتەكانی سیستمە داخراوەكان لە زانستی سیاسەتدا چاو لە ڕەفتار و هەڵسوكەوتی ئەو سیستمانە لە هەمبەر ئەو دیاردانەدا دەكرێت كە بە حوكمی سیستمی داخراو، وەك كێشەی ئەمنیەتی دەناسرێن.
  • ئارەش ساڵح: حیزبی دێموکرات نەبزی کۆمەڵگای کوردستانی ڕۆژهەڵاتە و کوردستانی ڕۆژهەڵاتیش لەو ئەگەرەدا ڕۆڵێ ڕێبەرایەتی گۆڕانکارییەکان لە نێو نەتەوە بندەستەکان‌دا دەگێڕێت ئارەش ساڵح: حیزبی دێموکرات نەبزی کۆمەڵگای کوردستانی ڕۆژهەڵاتە و کوردستانی ڕۆژهەڵاتیش لەو ئەگەرەدا ڕۆڵێ ڕێبەرایەتی گۆڕانکارییەکان لە نێو نەتەوە بندەستەکان‌دا دەگێڕێت
    ئارەش ساڵح: حیزبی دێموکرات نەبزی کۆمەڵگای کوردستانی ڕۆژهەڵاتە و کوردستانی ڕۆژهەڵاتیش لەو ئەگەرەدا ڕۆڵێ ڕێبەرایەتی گۆڕانکارییەکان لە نێو نەتەوە بندەستەکان‌دا دەگێڕێت
  • دەقی پەیامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ یادی کۆماری کوردستان لە ئامەد دەقی پەیامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ یادی کۆماری کوردستان لە ئامەد
    لە گۆڕەپانی مەزنی چوارچرای مەهاباددا بە دەست و بە فكر و بە هێزی ئەندێشەی مرۆڤێكی تێكۆشەر، گەورە ڕێبەرێكی مێژووی كوردستان ئەو كۆمارە ڕادەگەیەندرێت، بە دەستی پێشەوای نەمر قازی محەممەد وەكوو ڕێبەرێكی كارامە و لێوەشاوە و شارەزا.
  • کەریم پەرویزی: تا ڕۆڵەیەکی کورد بمێنێت، خەباتی کورد زیندووە کەریم پەرویزی: تا ڕۆڵەیەکی کورد بمێنێت، خەباتی کورد زیندووە
    ئێمە لێرەین، لەم ڕۆژەدا بە بۆنەی دووی ڕێبەندان، بە بۆنەی ڕۆژێکەوە کە لەودا کۆماری کوردستان، لە شارە جوان و شۆڕشگێڕەکەی مەهاباددا، بە دەستی پێشەوای بلیمەتی گەل، بە زمانی پێشەوای بلیمەتی گەل، بە فکر و کرداری پێشەوای بلیمەتی گەڵ ڕادەگەیەندڕیت، لێرە کۆبووینەتەوە بۆ ڕێز گرتن لەو کۆمارە مەزنە.
  • ڕاسان و لایەنە سیاسیەکان ڕاسان و لایەنە سیاسیەکان
    ئێستا کە وەرزێکی دیکەی خەبات لە کوردستانی ڕۆژهەڵات دەست پێدەکاتەوە و فەسڵێکی دیکەی مێژوو دەنووسرێتەوە، پێویستە کە حیزبی بوون و پێوەندیی نێوان حیزب و لایەنە سیاسییەکان پێ بنێتە قۆناغێکی دیکەوە.
  • تەگەرەکانی سەر ڕێگای پێشکەوتنی شێوەزار لە کرماشان ! تەگەرەکانی سەر ڕێگای پێشکەوتنی شێوەزار لە کرماشان !
    دیارە زمانی کوردی بە شێوەزارەکانی خۆیەوە دەوڵەمەندە و بەرفەراوانی وشە و دەستەواژەی پڕ مانا و هەروەها گرانیی باری ئەدەبی لە نووسین، خوێندنەوە، هۆنەر و لایەنە جیاوازەکانی زمانی، بە نرخی و جوانییەک بەم زمانە دەدات کە دەڤەر بە دەڤەر و شێوەزار بە شێوەزاری ئەم زمانە، تایبەتمەندی جیاواز و بەرهەمی جیاوازی پر بەهای لێ دەکەوێتەوە.