کوردستان میدیا: شاندێکی کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران ــ ژنێڤ، به سه‌رپه‌رستیی ته‌یموور ئه‌لیاسی، له کۆنگره‌ی حیزبی سوسیالیستی سویس به‌شداریی کرد.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی ١٨ و ١٩ی خه‌رمانانی ١٣٩١ی هه‌تاوی، حیزبی سوسیالیستی سویس کۆنگره‌ی ساڵانه‌ی خۆی له شاری لۆگانۆ پێکهێنا و کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران ـ ژنێڤ، به فه‌رمی بۆ ئه‌م کۆنگره‌یه بانگهێشتن کرابوو و هه‌یئه‌تێک به سه‌رپه‌رستیی به‌ڕێز ته‌یموور ئه‌لیاسی، به‌شداریی کونگره‌که‌ی کرد.
له‌م گونگره‌یه‌دا چه‌ندین پرسی گرینگی نێونه‌ته‌وه‌یی و ناوخۆیی که‌وتنه به‌ر باس. له‌وانه کێشه‌ی په‌نابه‌رانی بێ وه‌ڵام و کۆچبه‌رانی نایاسایی له‌و وڵاته‌دا که به‌ڕێز سیمونێتا سومارۆگا وه‌زیری ناوخۆ باسی له چاره‌سه‌ری کێشه‌که‌یان کرد.
رۆژی دووهه‌می کۆنگره‌که‌دا، به‌رنامه‌ی ئینتگراسیۆنی کۆچبه‌ران که‌وته به‌ر باس و ده‌نگی له‌سه‌ر درا و کۆمیته‌ی کۆچبه‌رانی پارتی سوسیالیست په‌سند کرا. شایانی باسه یه‌کێک له ئامانجه سه‌ره‌کییه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران ــ ژنێڤ پشتیوانی کردن له ئینتگراسیۆنی په‌نابه‌رانی کورده له سویس و له‌و بواره‌دا له راوێژ و هاوکاری حیزبه‌کانی ئه‌و وڵاته درێخی نه‌کردووه.
کۆنگره‌ی پارتی سوسیالیست له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ قه‌یرانی سووریه‌دا، بڕیارنامه‌یه‌کی په‌سند کرد و وێڕای داوای کۆتایی هێنان به توندوتیژی رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د و کۆتایی هێنان به ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی، داوای له ئێران و وڵاتانی ده‌وروبه‌ر کرد که چی دیکه ده‌ست له کاروباری سووریه وه‌ر نه‌ده‌ن. له بڕیارنامه‌که‌دا هه‌روه‌ها داوای پاراستنی مافی نه‌ته‌وه‌کان و که‌مایه‌تییه ئایینییه‌کانی سووریه‌ی داهاتوو کراوه.
له په‌راوێزی کاری کۆنگره‌که‌دا، نوێنه‌رانی کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان له‌گه‌ڵ چه‌ندین پارله‌مانتار دیداریان پێکهێنا.
٢٠مین ساڵـڕۆژی تیرۆری دوکتور سادق شه‌رەفکه‌ندی و هاوڕێیانی