کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست پڕە لە کێشەی کۆمەڵایەتی و سیاسی

21:30 - 17 رێبەندان 2716

کوردستان میدیا: ئەنستیتۆی فەڕانسەوی بۆ ڕۆژهەڵاتی نزیک، کۆڕێکی بۆ پرۆفیسۆر حەمید بووز ئەرسەلان بەڕێوە برد، کە کۆڕگێڕ باسی لە خاڵەهاوبەشەکانی دەسەڵاتە دیکتاتۆرییەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی نێوەراست و ڕۆڵی لایەنە نێوخۆیی و دەرەکییەکانی لە کێشەکانی ناوچەدا کرد.

ڕۆژی پێنج‌شەممە ١٤ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی، ئەنستیتۆی فەڕانسەوی بۆ ڕۆژهەڵاتی نزیک، کۆڕێکی بۆ پرۆفیسۆر حەمید بووز ئەرسەلان بەڕێوە برد کە کۆڕگێڕ لەو کۆڕەدا لەسەر کێشەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و ڕۆڵی پێوەندییە سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووریەکانی ناوچەکە و دەسەڵاتە دەرەکیەکان لەو کێشانەدا کرد.

لەو کۆڕەدا کە ژمارەیەکی بەرچاو کەسایەتیی سیاسی و ئاکادمیک ئامادە بوون، هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرستیی بەڕێز حەسەن شەرەفی جێگری سکرتێری گشتیی حیزب بەشدار بوونز

تەوەری سەرەکیی باسەکە خاڵی هاوبەشی دەسەڵاتە دیکتاتۆرییەکانی ناوچە و خاڵە جیاوازەکانیان و چۆنیەتیی بەئاکام گەیشتن یان نەگەیشتنی ڕاپەرینی خەڵک لەو وڵاتانە و بەتایبەت لە ڕووداوەکانی بەهاری عەرەبیدا بوو.

لە بەشێکی باسەکەدا ئاماژەیەکی ورد کرایە سەر خاڵە نێوخۆییەکانی وڵاتەکان و وێکچوون و جیاوازیی کۆمەڵایەتی و ئێتنیکی و جوغرافیایی و سیاسیی نێو هەر وڵاتێک و لە بەشێکیشدا ئاماژە بە ڕۆڵی هێزە نیزامیەکان و دەستێوەردانی وڵاتانی دیکە لە هەرکام لە ڕووداوەکاندا کران.

بەپێی لێکدانەوەی پرۆفیسۆر بووز ئەرسەلان، ئاڵۆزیی ناوچەکە بەرەو ئاقارێکی خراپتر دەڕوا و شەڕی تایفی و مەزهەبی قووڵتر دەبێتەوە.

لە دوای باسەکانی کۆڕگێڕ، بەشداران ڕا و تێبینی و بۆچوونەکانی خۆیان باس کرد.

ڕۆژهەڵاتی
ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست پڕە لە کێشەی کۆمەڵایەتی و سیاسی

ڕۆژهەڵاتی
ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست پڕە لە کێشەی کۆمەڵایەتی و سیاسی

ڕۆژهەڵاتی
ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست پڕە لە کێشەی کۆمەڵایەتی و سیاسی