کوردستان میدیا: کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، یادی ٧١ـەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستانی لە پاریس بەڕێوەبرد.
ڕۆژی شەممە، ڕێکەوتی ١٦ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی، کۆمیتەیحیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە فەڕانسە، بە بۆنەی ٧١ـەمین ساڵوەگەڕی ڕاگەیاندنی کۆماری کوردستان، ڕێوڕەسمێکی بۆ ئەندامان، دۆستان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات پێکهێنا.
سەرەتاڕێوڕەسمەکە بە سرودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب و خولەکێک بێدەنگی بۆ یادی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان دەستی پێکرد.
پاشان دوکتور خوسرەو عەبدوڵڵایی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و نوێنەری حیزبی دێموکرات لە دەرەوەی وڵات، باسێکی لە سەر گرینگی و مێژووی ٢ی ڕێبەندان پێشکەش کرد.
عەبدوڵڵایی لە قسەکانیدا لە چەند ڕەهەندەوە زەرورەتی ڕاگەیاندنی کۆماری کوردستانی لەو سەردەمەدا بە پێویست زانی و باسی لە چۆنیەتی و هۆکاری کۆتاییهاتن بە تەمەنی کورتی کۆمار کرد.
پاشان، خەبات قوربانی بەرپرسی کۆمیتەی کاتیی فەڕانسە، پەیامی دەستەی بەڕێوەبەریی کۆمیتەی بە بەشداربووان ڕاگەیاند.
قوربانی باسێکی تێروتەسەلی سەبارەت بە پێویستیی چالاکبوونی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە فەڕانسە پێشکەش کردو بەرنامەو ئامانجەکانی ئەم بابەتە گرینگەی بۆ بەشداربووان شی کردەوە.
ڕێوڕەسمەکە بە پێشکەشکردنی چەند گۆرانی کۆتایی پێهات.