کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات بەشداریی لە ڕێوڕەسمی ٢٦ی ڕێبەنداندا کرد

16:26 - 19 رێبەندان 2716

کوردستان میدیا: لە وڵاتی سوئێد هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات بەشداریی له ڕێوڕەسمی ٢٦ی ڕێبەندان‌دا کرد.

هەیئەتێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە سەر بانگهێشتنی فەرمیی کۆمەڵە ـ ڕێکخراوی کوردستانیی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، لە ڕێوڕەسمی ٢٦ی ڕێبەندان‌ ساڵڕۆژی ئاشکرابوونی خەباتی کۆمەڵە بەشداریی کرد.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٦ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی، هەیئەتێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پێکهاتوو له ئەنوەر مەحموود زادە و فەرزاد جلوەزان بە نوێنەرایەتی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە شاری یوتۆبۆری، لە سەر بانگهێشتی فەرمیی کۆمەڵە ـ ڕێکخراوی کوردستانیی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی یادی ٣٨ ساڵەی ئاشکرابوونی خەباتی کۆمەڵەدا کرد.

لەو ڕێوڕەسمەدا، بروسکەی پیرۆزبایی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆمیتەی یوتوبۆری پێشکەشی کۆمەڵە کرا .