کوردستان میدیا: شاندێکی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران به سه‌رپه‌رستیی به‌ڕێز مسته‌فا هیجری، له یادی ٥١ ساڵه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوول به‌شداریی کرد.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رۆژی دووشه‌ممه رێکه‌وتی ٢٠ی خه‌رمانانی ١٣٩١ی هه‌تاوی، شاندێکی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران به سه‌رپه‌رستیی به‌ڕێز مسته‌فا هیجری، له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمیی پارتی دێمۆکراتی کوردستان، له یادی ٥١ ساڵه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوولدا به‌شداریی کرد.
سه‌رتای رێوڕه‌سمه‌که به به‌خێرهاتن کردنی میوانان له‌لایه‌ن به‌ڕێز کاکه ئه‌مین نه‌جار ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی دێمۆکراتی کوردستان، ده‌ستی پێ‌کرد و دواتریش به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان وێڕای باس کردن له‌سه‌ر ده‌سکه‌وته‌کانی شۆڕشی ئه‌یلوول و رۆڵی مه‌لا مسته‌فا بارزانی باسێکی له‌سه‌ر ره‌وشی عێراق و کێشه و ئاسته‌نگه‌کانی نیوان کورد و حکوومه‌تی ناوه‌ندیی پێشکه‌ش کرد و سه‌باره‌ت به ره‌وشی کوردانی سووریه چه‌ند باسێکی هێنایه ئاراوه.
پاشان به‌ڕێز سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان، به‌و بۆنه‌وه پێشکه‌ش کرد.
له‌و رێوڕه‌سمه‌دا ژماره‌یه‌کی زۆر له هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کانی کوردستان و پارلمانتار و وه‌زیر و کونسووڵی وڵاتان به‌شدار بوون.