کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تراکت و پۆستێری تایبەت بە ڕۆژی زمانی دایکی بڵاو کرایەوە

21:15 - 21 رێبەندان 2716

کوردستان میدیا: کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی تراکت و پۆستێری تایبەت بەو ڕۆژەی بڵاو کردەوە.

٢١ی فێورییەی هەموو ساڵێک، بە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی، یان زگماکی ناودێر کراوە و لەنێو گەل و نەتەوەکانی جیهاندا بە شێوازی جۆراوجۆر یادی دەکرێتەوە.

ئەم ڕۆژه لەسەر پێشنیاری وڵاتی بەنگلادێش، لە لایەن ڕێکخراوی فێرکاری، زانستی و فەرهەنگیی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونسکۆ)، وەک ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک پەسەند کراوە.

پۆستێر و دروشمەکانی تایبەت بە زمانی دایکی، بە دوو زمانی کوردی و فارسی بڵاو دەکرێتەوە.

کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران