کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات بەشداری له ڕێوڕەسمی ٢٦ی ڕێبەندان‌دا کرد

14:57 - 25 رێبەندان 2716

کوردستان میدیا: شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ئاڵمان لە سەر بانگهێشتی فەرمی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بەشداری لە ڕێوڕەسمی ٢٦ی ڕێبەندان‌دا کرد.

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٣ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە شاری کۆڵنی ئاڵمان، بە بۆنەی ڕۆژی ٢٦ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی ئاشکرا کردنی خەباتی کۆمەڵە کۆڕێک بۆ ئەبووبەکر مودەڕیسی جێگری سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران پێک هات.

لەوکۆڕەدا شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆمیتەی ئاڵمان و ژمارەیەک لە ئەندامانی حیزبی دێموکرات بەشداریان کرد.

لە کۆڕەکەدا باس له ئاڵوگۆڕەکانی جیهان، ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و بەتایبەتی کوردستانی ڕۆژهەڵات کرا و لایەنەکانی خرانە بەر باس و گفتوگۆ.