کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

16:30 - 21 رەشەمه 2716

کوردستان میدیا: کاک حەمەلاو ڕەحیمی کوڕی شەریف باوکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی پێنج‌شەممە ڕێکەوتی ١٩ی ڕەشەمەی ١٣٩٥ی هەتاوی، کاک حەمەلاو ڕەحیمی کوڕی شەریف باوکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە هۆی جەڵتەی دڵەوە لە نەخۆشخانەیەکی کرماشان کۆچی دوایی کرد.

کاک حەمەلاو کوڕی شریف، ساڵی ١٣٢٧ی هەتاوی لە گوندی گازرخانی لە ناوچەی بێڵەوارـی کامیاران، لەدایک بووە.

ناوبراو ئینسانیکی نیشتمانپەروەر و دڵسۆزی نەتەوەکەی بوو و تەرمەکەی بە بەشداریی خەڵکی گوندەکانی دەوروبەری کامیاران و بێڵەوار لە گۆرستانی تروەڕێز بە خاک سپێردرا.

کاک حەمەلاو ڕەحیمی باوکی پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات فەردین ڕەحیمیـیە کە لە ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتدا خەبات دەکات.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.