کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ماڵپەڕی ئامازۆن کۆتایی بە هاوکاریی خۆی لەگەڵ ڕێژیمی ئێران دەهێنێت

15:11 - 26 رێبەندان 2716

کوردستان میدیا: ماڵپەڕی ئامازۆن لە هەواڵێکدا بڵاوی کردووەتەوە کە؛ به هۆی فشارەکانی دۆناڵد ترامپ پێوندی و هاوکاریی خۆی لەگەڵ ڕێژیمی ئێران دەپچڕێنێت.

بەپێی ڕاپۆرتێک کە ئەو ماڵپەڕه بڵاوی کردووەتەوە؛ بەپێی یاسای ناسراو بە کەم‌کردنەوەی هەڕەشەکانی ئێران و مافی مرۆڤی سووریه Iran Threat Reduction and Syria Human Rights Actسەرکۆماری ئامریکا پێداگری کردووە کە؛ ئەو ماڵپەڕە حیساب کاربەرییەکانی ئێران لەپێوەندی لەگەڵ هاوکارییە بازرگانییەکان لەگەڵ ئەو ڕێژیمە، لابەرێت.

بەپێی ئەو یاسایە، ماڵپەڕی ئامازۆن بە هۆی بازرگانی لەگەڵ حیساب کاربەرییە ئێرانییەکان لە نێوان ساڵەکانی ٢٠١٢ تا ٢٠١٦ جەریمە دەکرێت.

ئامازۆن لە ماوەی ئەو ٤ ساڵەدا پۆشاک، کەرەستەی ئێلکتڕۆنی و مەسرەفی، نەرمە ئامێر و کتێبی فرۆشتووە.

پێشتریش باراک ئۆباما سەرکۆماری پێشووی ئامریکا لە ساڵی ٢٠١٢دا لەژێر یاسای ناسراو بە ITRA هەر چەشنه بازرگانی لەگەڵ ئەو ڕێژیمەی بە قەدەغە ڕاگەیاند.

پاییزی ئەمساڵیش بڵاڤۆکی هیڵ لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە کە؛ نا بە بازرگانیی لەگەڵ ئێران بڵێن و شیرکەتە بازرگانییەکانی لە بازرگانی کردن لەگەڵ ڕێژیمی ئێران ئاگادار کردەوە.

لە دوای پەسندکردنی گەمارۆی ئابووری دژی ڕێژیمی ئێران، ژمارەیەک لەو کۆمپانیا و ماڵپەڕانەی کە کاروباری بازرگانی و پارە دەکەن، هاوکارییەکانیان لەگەڵ ئەو ڕێژیمە هەڵوەشاندەوە.