کوردستان میدیا: ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٥ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ هەتاوی، شاعێرێکی دڵ پڕ لە سۆزی کورد لە شاری ئەدیب پەروەری مەهاباد کۆچی دوایی کرد.
مامۆستا ڕەسووڵ ڕەش ئەحمەدی ناسراو بە هەڵوەدا، کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو کەسایەتییەکی بەناوبانگ و خۆشەویستی خەڵکی ناوچەکە بوو.
هەڵوەدا سەرەڕای بەسۆزیی خامەی لە بواری شێعردا، کۆمەڵێکی بەرچاو چیرۆک و شانۆنامەی پێشکەش بە ئەدەبیات و زمانی کوردی کرد.
شارۆچکەی شادی، خەزێنەی بزە، شکۆی ئەوین و بەرخۆلە، لە بەرهەمەکانی ئەم تێکۆشەرە ئەدەبییە کوردە بە ئەژمار دێت. ناوبراو لە بەرهەمەکانیدا هەستێکی پاکی کوردانەی هەبووە و دڵسۆز و لایەنگری زمان و فەرهەنگی کوردی بوو.
ڕەسووڵ ڕەشئەحمەدی، لەدایکبووی ساڵی ١٣٣٤ی هەتاوی و مامۆستای خانەنشینی قۆناغی سەرەتایی بووە.
ئەم شاعێرە کوردە چهندین بهرههمی دیکەی ئامادهى بڵاوكردنهوهیه کە بههۆى نهبوونى هاوكارى نهیتوانيوه بڵاوى بكاتهوه.
تەرمی ئەو قوتابییەی مەکتەبی هەژار و هێمن، ئەمڕۆ ٢٦ی ڕێبەندان، لە نێو ئاپۆڕای خەڵکی مەهاباد، بە خاک سپێردرا.
کۆمیسیۆنی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی خەڵکی نیشتمانپەروەری مەهاباد و کۆمەڵگای ئەدەبیی کوردستان دەکات.