• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٨ی ئوتی ٢٠١٧ی زایینی - ٢٧ی گەلاوێژی ١٣٩٦ی هەتاوی  

سکرتارییەتی کۆمەڵە ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە کۆچی دوایی کاک ئەبوو کەریمی بڵاو کردەوە

زایینی: ١٥-٠٢-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٥/١١/٢٧ - ١٧:٥٣ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
سکرتارییەتی کۆمەڵە ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە کۆچی دوایی کاک ئەبوو کەریمی بڵاو کردەوە
کوردستان میدیا: سکرتارییەتی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە کۆچی دوایی کاک ئەبوو کەریمی ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

ڕاگەیاندنی سکرتارییەتی کۆمەڵە بە بۆنەی مەرگی "کاک ئەبوو کەریمی


بەداخەوە ئاگادار بووین کاک عەبدوڵڕەزا کەریمی ناسراو بە "ئەبوو کەریمی" ماڵئاوایی لە ژیان کردووە. کاک ئەبوو تێکۆشەرێکی دێرین، خەباتکارێکی ئازادیخواز و ناسراوی ناو بزافی ڕزگاریخوازی کوردستانی ڕۆژهەڵات بوو. وەک کەسێکی چەپ و ئەندامی چریکە فیداییەکانی خەڵکی ئێران هەر لە سەرەتای ڕاپەڕینی گەلانی ئێرانەوە لەگەڵ ڕابەری گیانبەختکردووی کۆمەڵە کاک فۆئاد مستەفاسوڵتانی و هەروەها کاک عەبدوڵڵا موهتەدی سکرتێری گشتیی کۆمەڵە ئاشنا بوو و هاوڕێیەکی نزیکیان بوو. دواتریش لە ڕیزەکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێراندا درێژەی بە کار و تێکۆشانی سیاسی خۆی داوە و ئەم پەیوەندییە و دۆستایەتییەی هەر بەردەوام بووە. شیاوی باسە کاک ئەبوو سیمایەکی سیاسی و ناسراوی ناوچەی کرماشانیش بوو. بێگومان مەرگی کاک ئەبوو ئێمەی خەمبار کردووە و هەروەها خەسارێکیشە بۆ بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیمان، ئێمە بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکار و هاوڕێیانی دەکەین.

سکرتارییەتی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

١٤فێفرییەی ٢٠١٧ی زاینیی
٢٦ی رێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧٠٦ لەم ژمارەیەدا:

ــ کوردی نوێنەر، نوێنەری کورد
ــ دۆستی خەباتێک
ــ پیلانی دابڕان لە زمانی کوردی پـــــووچـــەڵــە!
ــ گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی لە باشووری کوردستان لە نێوان
دوو هێزی ناسیۆنالیستیی "ناوەندگەرا" و " ناوەندڕەتێن"