کوردستان میدیا: کۆمیتەی هاوکاریی حیزبە کوردستانییەکان بۆ پشتیوانی لە خەڵکی کوردستان بەرانبەر بە زوڵم و زۆریی ڕێژیمی ئێران، بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە.
دەقی بەیاننامەکە:
خەڵکی تێکۆشەری کوردستان
ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ
نزیک بە دە ملیۆن کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، زیاتر لە سێ دەیەیە کە لە ژێر ستەمی نەتەوایەتیدا بە دەست دواکەوتووترین دیکتاتۆرەکانی سەردەم دەچەوسێنەوە، لەگەڵ ئەوەدا کە وڵاتیان داگیر کراوە، لە سەرەتاییترین مافەکانی خۆشیان بێبەش بوونە و ڕۆژانە بە هۆکاری جیاواز و دوور لە پێوانەی مرۆڤایەتی و بۆ چاوترساندنی شۆڕشگێران و کپکردنی دەنگی مافویستیی ڕۆڵە بێتاوانەکانی کورد، لەسێدارە دەدرێن و بەندییەکان بە شێوازێکی دڕندە ئەشکەنجە دەکرێن.
کۆماری ئیسلامی لە درێژەی ئەم سیاسەتەدا لە ٢٥ی بەفرانباری ٢٧١٦، بە بیانووی ڕاسانەوە و بۆ ترساندنی هەستی مافخوازی، کۆمەڵێک لاوی بێتاوانی لە ناوچەی شنۆ مەحکوم بە ئێعدام کردووە و سزای درێژخایەن تا ٢٠ ساڵی بۆ بڕاندوونەتەوە، کە ئەمەش وەک غەدرێکی نەتەوەیی دێتە ئەژمار، هەر بۆیە داوا لە هەموو تاکێکی کورد و ڕێکخراوە سیاسییەکان دەکەین کە بێهەڵوێست نەبن و لە ڕێگای پێوەندی گرتن بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ڕێگری لە دووپات بوونەوەی ئەم کردەوانە بکەن.
هەر بۆیە ئێمەش وەک کۆمیتەی هاوکاریی حیزبە کوردستانییەکان لە هۆلەند، دەنگی خۆمان وەپاڵ دەنگی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەخەین و وێڕای ئیدانە کردنی ئەم کردەوەیە، داوا لە داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ و لایەنە پێوەندیدارەکان دەکەین کە، چیتر وەک بینەر نەبن و بە هەڵوێستی مرۆڤدۆستانە ڕێ لە لەسێدارەدان و زیندانی کردنی درێژخایەنی لاوانی بێتاوانی کوردستان بگرن.
هەڤکاریی پارتە کوردستانییەکان -هۆلەندا
٢٢ی ڕێبەندانی ٢٧١٦