کوردستان مـــــــــیدیا: پێنچ هاووڵاتیی کوردی سه‌قزی، خه‌ڵکی گوندی ئێرانشای ناوچه‌ی تیله‌کۆ، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر کران.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی موکریان، پێنج هاووڵاتیی سه‌قزی به ناوه‌کانی نامێق مه‌حموودی، مه‌نووچهر مه‌حموودی، بێهزاد مه‌حموودی، بێهنام مه‌حموودی و عوسمان قادری، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانی رێژیمی ئیسلامییه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر کراون.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، رێکه‌وتی 17ی خاکه‌لێوه‌ی 1391ی هه‌تاوی، هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کان پاش ده‌سبه‌سه‌ر کردنی نامێق، ماڵه‌که‌ی ده‌پشکنن و ده‌ست به‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک که‌لوپه‌لی شه‌خسیی ناوبراودا ده‌گرن.
ده‌سبه‌سه‌ر کراوه‌کان خه‌ڵکی گوندی ئێرانشای سه‌ربه ناوچه‌ی تیله‌کۆی شاری سه‌قزن و هه‌تا کاتی بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانییارییه‌ک له هۆکار و شوێنی ئه‌و ده‌سبه‌سه‌ر کراوانه له‌لایه‌ن ده‌زگا قه‌زاییه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانه‌وه رانه‌گه‌یه‌نراوه.