کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاندێکی حیزب سەردانی هاوڕێیانی پێشوویان کرد

21:52 - 27 رێبەندان 2716

کوردستان میدیا: شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستیی مستەفا هیجری سەردانی هاوڕێیانی پێشوویان کرد.

ڕۆژی سێ‌شەممە ڕێکەوتی ٢٦ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی، شاندێکی ڕێبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستی مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات سەردانی هاوڕێیانی پێشوویان کرد و لە لایەن هەیئەتێکی دەفتەری سیاسی بە سەرپەرەستی مستەفا مەولوودی سکرتێری گشتیی هاوڕێیانی پێشوو، پێشوازیی لە شاندی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کرا.

سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پیرۆزبایی لە سکرتێری گشتی و جێگری سکرتێری گشتی هاوڕێیانی پێشوو کرد کە لە پلینۆمی ئەم دواییانەیاندا هەڵبژێردران و هیوای بۆ خواستن لە بەرپرسایەتی نوێیاندا بۆ خزمەت بە ئامانجەکانی گەلی کورد سەرکەوتوو بن.

هەروەها لەم دیدارەدا لە سەر ئاڵوگۆڕە سیاسییەکانی ئەم دواییانەی ناوچە و بە تایبەت ئەو مەسەلانەی پێوەندییان بە پرسی کورد و کوردستانی خۆرهەڵاتەوە هەیە، ئاڵوگۆڕی بیروڕا کرا و لەسەر پێویستیی هاوکاری و پێوەندی دۆستانەی نێوان هەردوولا خەجت کرایەوە .