• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٨ی ژولیەی ٢٠١٧ی زایینی - ٠٦ی گەلاوێژی ١٣٩٦ی هەتاوی  

حیزبی دێموکرات پشتیوانی هەمەلایەنەی خۆی لە دەنگی مافخوازی ڕۆڵەکانی نەتەوەی عەرەب لە ئەهواز دەردەبڕێ

زایینی: ١٧-٠٢-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٥/١١/٢٩ - ١٧:٣٧ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
حیزبی دێموکرات پشتیوانی هەمەلایەنەی خۆی لە دەنگی مافخوازی ڕۆڵەکانی نەتەوەی عەرەب لە ئەهواز دەردەبڕێ
کوردستان میدیا: حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە پەیامێکدا پشتیوانی لە حەرەکەتی ئیعترازی و ناڕەزایەتی دەربڕینەکانی نەتەوەی عەرەب لە ئێران دەربڕی.

دەقی پەیامەکە:

ماوەیەکە ڕۆڵەکانی نەتەوەی عەرەب لە ئێران دژ بە سیاسەتی هەڵاواردن و ماف پێشێلکردنی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران زنجیرە حەرەکەتێکی ئیعترازی و ناڕەزایەتی دەربڕینیان هێناوەتە ئاراوە. لە درێژەی ئەو حەرەکەتانەدا لەم ڕۆژانەی دوایی و بە دوای کوژرانی لاوێک و بریندارکردنی ژمارەیەکی دیکە لە خەڵکی دەوەرەکە بە تایبەت لە شاری ئەهواز و فەلاحیە و خەلفیە بەرین، بەربڵاوییەکی زیاتری بە خۆیەوە گرتووە. ئەو حەرەکەتە ئیعترازییانە لە چوارچێوەی سیاسەتی دوژمنکارانەی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا لە لایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە کەوتوونەتە بەر توندوتیژی و گرتن و زیندانی کردنی ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران و ناڕازیان، شێوە ڕەفتارێک کە ساڵی ڕابردوو دژ بە حەرەکەتە ئیعترازیەکانی شارەکانی مەریوان و پیرانشاریش لە کوردستان بە ئەنجام گەیشتوون.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وێڕای مەحکووم کردنی سیاسەتی هەڵاواردن و ماف پێشێلکردنی نەتەوەی عەرەب و نەتەوەکانی دیکە لە ئێران و بایەخ نەدانی ڕێژیم بە ژیان و گوزەران و خزمەتگوزارییەکانی خەڵکی ناوچەکان پشتیوانیی هەمەلایەنەی خۆی لە دەنگی مافخوازی ڕۆڵەکانی نەتەوەی عەرەب لە ئەهواز دەردەبڕێ و هاوخەمی لەگەڵ بنەماڵەی گیان لەدەست داوەکە دەکا و چاکبوونەوەی هەرچی زووتر بریندارەکان بە ئاوات دەخوازێ.

دیارە بێدەنگی لە بەرانبەر سەرکوتی ڕۆڵەکانی نەتەوەی عەرەب لە ئێران دەستی ڕێژیم و هێزە سەرکوتکەرەکانی لە درێژەدان بەم سیاسەتە دژی گەلییانە ئاواڵاتر دەکا، بە پێچەوانەوە پشتیوانی و هاودەنگی لەگەڵ ئەم حەرەکەتانە و یەکگرتوویی نەتەوەکانی ئێران دەتوانێ ڕێژیم بە چۆکدا بێنێ و پاشەکشە بە سیاسەتە دژی ئینسانییەکانی بکا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
دەفتەری سیاسی

٢٩ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی
١٧ی فورییەی ٢٠١٧ی زایینی


بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧٠٥ لەم ژمارەیەدا:

ــ مستەفا هیجری: بێجگە لە ئێرانییەکان لــە مێــژووی مرۆڤایەتیــدا ...
ــ چاڵی لاوازی کۆماری ئیسلامی
ــ پێوەر و پرەنســیپە نەگۆڕەکانی قاسملوو لە سیاســەتدا بە نیسبەت کوردەکانــی پارچەکانی دیکە
ــ وتووێژی ڕۆژنامەی کوردستان لەگەڵ دوکتور ئیدریس ئەحمەدی