• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٨ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٢٧ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

دایکی شەهێدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

زایینی: ١٨-٠٢-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٥/١١/٣٠ - ١١:٢٧ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
دایکی شەهێدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد
کوردستان میدیا: دایە حاجیه "فاتمه پیرۆتی" دایکی شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری نەغەدە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٩ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی، دایە حاجیه "فاتمه پیرۆتی" دایکی شەهید "جەماڵ مینایی" لە گوندی "مێهماندار" سەر بە شاری نەغەدە کۆچی دوایی کرد.

دایە فاتمە ژنێکی دڵسۆز و خۆشەویستی خەڵکی ناوچەکە بوو؛ تەرمی ناوبراو لە نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا به خاک سپێردرا.

شەهید جەماڵ مینایی کادری دەرجە ٤ی حیزبی دێموکرات، ساڵی ١٣٤٦ی هەتاوی لە شاری نەغەدە لەدایک بووە و ڕێکەوتی ٢٢ی خەرمانانی ١٣٦٧ی هەتاوی لە گوندی "قەرە قەساب"، لە شەڕێکی قارەمانانەدا دژ بە داگیرکەرانی کوردستان شەهید بوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەس‌وکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.

بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
ــ ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
ــ ئیمپراتوریی نافەرمی ئێرانی
ــ دەسەڵات و کۆمەڵگا