کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شارەکانی ڕۆژهەڵات گۆڕەپانی چالاکییەکانی ڕاسانن

15:07 - 30 رێبەندان 2716

کوردستان میدیا: خەڵکی تێکۆشەر و قارەمانی کوردستان بۆ پشتیوانی و بەردەوامیی ڕاسانی ڕۆژهەڵات چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە دەبەن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری سنەی قارەمان بۆ پشتیوانیی لە ڕاسانی ڕۆژهەڵات چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.

تێکۆشەرانی دێموکرات لە بەشێکی ئەو چالاکییانەدا دروشم و نووسراوەی تایبەت بە راسان‌یان نووسیوە.

بەشێک لەو شوێنانەی کە چالاکی تێدا بەڕێوە چووە بریتین لە غەفوور، حەسەن ئاوا و دەورووبەری ئاویەر.