• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٤ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٠٣ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

نیشانەناسیی ڕاسان وەک شەڕی نوێ

زایینی: ١٨-٠٢-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٥/١١/٣٠ - ١٩:٣٨ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
نیشانەناسیی ڕاسان وەک شەڕی نوێ
ن: دیاکۆ مورادی

و: جەماڵ ڕەسوڵ دنخه

بەشی دووهەم


مێتناتۆلۆژیی وێژەی ڕاسان، ڕەمزی خۆڕاگری لە بەرانبەر دوژمنیدا

وێژەی ئەمڕۆی ئێمە، بەرهەمی سووڕانەوەی دینامیزمه کە بە مۆدێڕنترین و زانستی‌ترین ئوسوولی هەستانەوە و موهەندیسیی شەڕی نوێ چەکدار کراوە. مەبەستی ئەمڕۆی ئێمە نیسبەت بە ٧ دەیەی پێشتر لە وێژە، کۆمەڵێک لە بەرهەمەکان یا بەدواداچوونی نووسراوەکان نین، تەنانەت پێشکەوتوانەتر بڵێین، بەشێک لە بازاڕی فەرهەنگی و ئامووزشیش نیه. بەڵکوو نووسینێکی ئاڵۆز لە نیشانەکان بەپێی کردارێکە.

واتە چنینێک لە دەلیلەکان کە بەرهەم درووست دەکەن، چوونکه سەرکەوتنی ئێمە لە ڕاستیدا زمانی ڕاسانه. هەمان زمانێک کە لە چوارچێوەی ماناشناسییەکەی شەڕی زمان دەکات و لە زۆنەکەی خۆی دەری دەکات تا لە ڕێگای پەیامەکانی زمان "شانۆگەردان" نەبێت. کردەی (پرکسیس) زانستیی ئەمڕۆی ئێمە لە جێگایەکدا ئاشکرا دەکرێت کە ڕووناکبیرەکانی ئێمە بۆ وەجووڵەکەوتن لە سەر پانتای زمان ئەنجامی دەدەن.

قسەکانم بە ڕوونی چاودێری لە بەرپرسیایەتێکە کە لە شێوازی بەیانی ئەدەبی خۆی دەردەخات. هەڵسەنگاندنی بەرپرسیارەتی، لە چوارچێوەی ئیدئۆلۆژیک، هەڵەیەکی گەورەیە لە حیزبەکانی دیکەی کوردستانی ڕۆژهەڵات، لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا تووشی بوونە.

ئێمە وردە وردە زاڵ دەبین کە بە هێزی جادوویی پۆلێنبەندیی نیشانەکان پاڵ بدەینەوە. ئەگەر قەرار بوو بە هۆی دەلیلی ڕادیکالیزمی سوسیالیستی، یا جۆرێک دڕندەیی فەرهەنگی، هەموو ڕشتە زانستییەکانی ئێمە، لە ناکاو لە سیستمی ئامووزشیدا دەر بکرێت و تەنیا یەک بژاردەمان لە پێش دەبوو، بێ‌گومان ڕاسان وێژەی هەڵدەبژارد. وێژەی شەڕێ نوێ، بێ ئەملاوئەولا و ڕاشکاوانە و "واقع‌گرایانە" دەبوو. چوونکه خودی وێژه، ڕاستییه. واتە هەمان ڕوونیی ئەمرێکی ڕاستیی لە مانای ئەرکیی "کانتی" ئەودا! بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەیکە وێژە هەموو زانستەکانی تێدایە، بە ڕاستی، زانستێکی "دایرەالمعارفی"ـیه و بێ ئەوەیکە بخزێت و گلۆربێتەوە نێو بەستێنی بت‌سازی، بە هەر کام لەو زانستانە بە شێوەی ناڕاستەوخۆ پایە و پێگەیەک دەبەخشێت کە کەمتر لە پێگەی ڕاستەقینەی خۆیان نیه. وێژەی نوێی ڕاسان، ئەو دەرفەتە بە هەمووان دەدات کە زانستە مومکینەکان دیاری بکەن، زانستە نەناسراو و پێنەگەیشتووەکان. بیاڤی کردەوەی ئێمە بۆ دووبارە خولقاندنی ئەو دوورە دیمەنانە، کەلێنە زانستییەکانه. چوونکە بەردەوام لە پێش یا پاشی ئەو بابەتەدایه و وەک بەردێکی بەشەوڕووناک (شب افروز) کە بە ڕۆژ نوور لە خۆیدا پاشکەوت دەکات و شەوانە بە بریقەی ناڕاستەوخۆ، موژدەی ڕۆژێکی دیکە دەدات.

زانست، بابەتێکی خەوشدار و قورسە و ژیان بابەتێکی هەڵێنجراوە و چوونکه وێژە له نێوان ئەو دوو خاڵه‌دا جێگای گرتووە، گرینگیی هەیە.

ئەوەیکە وێژەی هەستانەوە لە بواری ئینسانی دەزانێت، دەبێ ناوی هاوپەیمانییەکی گەورەی توانایی لێ بنێی. زانستی نوێی خەباتی ئێمە، زمان بەکار دێنێت و بە دوای خۆیدا دەکێشێت.

ئێستا چ پیشاندانی جۆراوجۆرییەکانی کۆمەڵگا و یا وێناکەرەوەی هەستی ئابووریی ئەو پچڕانە، شێوەیەکی زانستی لە سنووری سفری نووسین وێنا دەکات و بۆ ئافراندنی ئەودا هەوڵ دەدات. چوونکە دووبارە پێناسە کردنەوەی هەستانەوەی دووبارەی ئێمە لە مانای ئەرکیی "کانتی" خۆیدا، هاوکات لەگەڵ دیالکتیکی زمان دەکێشێتە ڕوو و زانست وەک چەرخ‌دەندەکانی ڕەنگدانەوەی بێ پایان، دەگەێنێتە جێگا. زانستێک کە لە نێوئاخنی نووسیندا، بەردەوام لەگەڵ زاتی زانست وێکچووە و ئەوەش تەوەری گوتار بە شێوەیەکی "شناخت شناسانە" پێناسە دەکات. ڕاسان لە وەدیهاتنی ئامانجه عەمەلییەکانی هەوڵ دەدات زانستی مێژوویی لە قەوارەی گشتیی خۆیدا هەنگاوێک بباتە پێشتر و هەر ئەوەش لقێک لە خەڵک‌ناسی لە بەرانبەر هەستانەوەی "ڕەچەڵەک ناسانە"ـیه.

گۆڕانی ئەو بیرۆکەیە و ئامانجەکەی، لە بەرانبەر ئەمرێکی ڕاستی و خیاڵی، واتا عەینییەت و زهنییەت لە قاڵبی ڕستەیەکە کە نووسین لە پێناسەیەکی ساکار لە بیرۆکەی "پسا استعماری" بە ڕوانگەیەکی کۆمەڵایەتی ـ سیاسی بە نەتەوەی کورد بناسێنێتەوە و کاریگەرییەکانی لە هەمان نیشانەناسیی پۆلێنبەندی کراو پێشکەش بکات. بە سەرنجدان بەو باسکردنانە، بیرۆکەیەک درووست دەبێت کە هەوڵ دەدات باوڕە "استعمار زدە'' ڕوانگەکان و پێناسە فەرهەنگییەکانی هێزی "استعماری" پاک بکاتەوە و خەڵک لە توێ و تەیفەکانی بەرینی ئاگایی‌دا جێگیر دەکات و شایەتی ئاشتیی دووبارەی خەڵک لەگەڵ ئاگایی بێت. ڕستەی جیابووەوە لە ماناکانی سەرەوە، ئەمری ڕاستەقینەی زمانی ڕاوەستان دەکاتە ئامانج و قەبووڵ دەکات زمانی شۆڕش خەرمانەیەکی بەرین لە بەڵێنییەکان، کاریگەرییەکان، دەنگدانەوەکان، وەرسووڕانەکان، گەڕانەوە و هێرشەکانە. ئەم جۆره ڕستانە دەتوانن وەک تەرکەشە قوورسەکان جێژنێکی جوان بەڕێوە ببەن.

نموونەیەک کە لەدایک دەبێت لە دابەشکردنی نێوان کارکردەکان پێڕەوی ناکات، بەو مانایه کە لە لایەک نووسەران و ڕۆژنامەوانان و لە لایەکی دیکەوە زانایان هەبن. بەڵکوو ئەو نموونەیە، دڵنیایی هەیە کە دەتوانێت خۆری هەڵاتوو لە زمان لە نووسینی وشەی خۆش و بریندارکەرانە وێڕای زانست و ناسین بە یەک شێوە بەڕێوە دەبات. تامی خوێی ئەو وشە بریندارکەرانە بە زانستی شەڕ، ئیمکانێکی قورستر و بەرهەمهێنەر دەدات.

بەرهەمهێنەریی وێژەی هەستانەوە، ئەو وێژە هەرماوە دەکاتە وێژەیەکی پێشڕەو که نەزمێکی چەند ڕەهەندی "ئەمرێکی ڕاستی" لەگەڵ نەزمێکی تاک ڕەهەندی "توانایی گوتن" بەرابەر دەکات. بە گوتەیەکی کورت‌تر، بە ئافراندنی نموونەی لە بەردەستدا ئێمە ئەم ئەمرە مەحاڵه لەگەڵ شێوەیەکی پەیدابوو لە مێژووی قازانجی کەلام، مومکین دەکەین. ئێمە ئەو کارکردە به واتایەکی دیکه کارکردی ئارمانشاری ئەدەبیاتی هەستانەوە دەزانین و لە بەرابەر زمانی تاک ڕەهەندانەی ملهۆڕیی نیزام، لە هەموو شارەزاییمان لەو بیاڤەدا دەدۆزینەوە.

ئەدەبیاتی ڕاسان، گوتاری عەقڵگەرایی نوێ

زۆر وایە ئیراد لە ڕووناکبیر و نوخبەکان دەگرن کە بە زمانێکی جیاوازتر لە خەڵکی دیکە دەنووسن و قسە دەکەن، بەڵام هەر ئەو جیاوازییە کارێکی ئەرێنیە. چوونکه ئیمکان بەوان دەدات کە لە چوارچێوەی زمانێکی تایبەت، شێوە و سەبکی خۆیان بنووسن. جێگای خۆیەتی بە هێنانە گۆڕی بیرۆکەیەکی سەرنجڕاکێش، گرێی پێکهێنەری نیزام که لە بواری "ڕەچەڵەک ناسی" لە سەر نەبوونی باڵانسی دەسەڵات و ئانارشیستیە، ئانالیز بکەین. بەپێی ئەو شتانەی کە باس کرا، بە جێگای ئەوەیکە ئێران پانتایەکی بێت بە زمانی ئیجباری و یەکدەست (کە بەرهەمی باوەڕی نەبوونی باڵانسی دەسەڵاته؛ چ لە نموونەی بورژوایی ئەودا ''پارسی مرکزگرا" و چە لە نموونەی ئاسایی و باوەکەی "باقی پارێزگاکانی دیکه بە کەمێک سۆس زاراوە "SOS LAHJEH") دەتوانین شاهیدی وڵاتێک بین کە تاکە هەوزەمانەکان، چەندین زمانیان بەپێی کارکرد و پله و مێژوو فێر بن. وەها بیرۆکەیەک، وێنایەکی پاشکەوت کراو ئامادە دەکات کە لە نێو ئەودا بە ئیختیار و بەپێی حەقیقەتی مەیل و تەمەننا زمانی خۆی دەبینێتەوە. ئەو ئیختاره هەمان هەڵبژرادنێکە که هەر کۆمەڵگایەک دەبێ بیدات بە هاووڵاتییانی خۆی. هەر چەند هیچ نیزامێکی توتالیتێر نایهەوێت که بابەتە جۆراوجۆرەکانی مەیل وتەمەننای خۆی لە بابەتێکدا کۆ کاتەوە. بەرهەمی ئەو بیرۆکەیە ئەوە دەبێت کە زمانێک سەرەتا بە بێدەنگی زمانێکی دیکە سەرکوت نەکات کە بابەتی داهاتوو بتوانێت بە بێ پەشیمانی و سووک کردن لە توانای گوتنی ئەو دوو ناوەندە قازانج بکات کە بەو زمانە قسە بکات و ئەوەش بەپێی دوورکەوتنەوە لە نەریت ئەنجام بدات، نەک دوورکەوتنەوە لە یاسا (زۆری). پێویست بە وەبیرهێنانەوەیە کە ئەو ئارمانشارەی کە باسی لێوە کراوە هیچ ئاگالێبوونێک لە بەرانبەر دەسەڵات‌دا دروست ناکات. ئێمە باس لە بڕشتییەک دەکەین کە ئەدەبیاتەکەمان بتوانێت، هەمان بڕشتیی چاودێر کە لە کانوونی ناوەندی هەمووی گوتارەکان ڕادەوەستێت و له جێگایەک نە لە سەروو، بەڵکوو لە خوارەوە، خالس‌بوونی مەکتەبەکان بخاتە چالشەوە.

بڕشت بەو مانایەیە کە لە بەرانبەر هەمووان لە دەسەڵات، بە یەک چاوەڕوانی بەهرەمەند بین کە نووسینی گوتار دەبێ خۆی بگۆڕێت. چوونکه چێژەکان دەتوانێت هەموو کێوەکانی چێژ بۆ لای خۆی بکێشێت تا بتوانێت نووسراوە دەستکاری بکات و لەوان ئافراندنێکی کۆمەڵگەرا درووست بکات (ئاماژه بە نووسراوەی پێکهاتەی جەعلیی یاسای بنەڕەتی!) هەر ئەم جۆرەی کە بەرهەمی ژێنێتیک چێژەکان بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت تا به قازانجی خۆی بیانکاتە سەربازێک و غیرەتەکەی لە خزمەت ئامانجەکانی خۆی بکار بێنێت ( ئاماژەی ڕاست بە "مدافعین حرم" و ڕوانگەی گشتیی خەڵک) هەر ئەم جۆره کە ئەو بێزارییە بنیات دەنێن. ئێمە لە دووبارە خوێندنەوەی مانیفیستی زانستیی نوێی خۆمان نابێ ترسمان هەبێت کە دەسەڵات بتوانێت بێگاری لە ئێمە و فەرهەنگی ئێمە بکێشێتەوە. بۆیە نابێ پێمان سەیر بێت کە لە ئاسۆی تێکەڵاوی بە ڕواڵەت غەیرە مومکینی ئانارشیسم توانایی گوتنێکی سەرنجڕاکێش کە زمان هەوڵ دەدات له هێزی خۆی ڕابکات و لە خزمەت بە خۆی، بەرپرسیار نەبێت، شتێک دەبینین کە لەگەڵ نمایشنامه ویکچوویی هەیە. ئەوەش بەو مانایەیە کە ڕاسان جیاوازتر له بیاڤی شەڕی خۆیدا لە پێناو ڕەنگدانەوەی شوناسی "غیر ماتیماتیکال" دیکتەکراو نیسبەت بە شوناسی فەرهەنگییەکەی لە ڕیسک‌کردنێکی پڕ بەرهەمدا و بە ناو و نیشانی، کە یەکێکیان بە یارمەتیی کارکردی بەردەوام لە زانستە مرۆییەکانی نوێ و ئەوی دیکە به وەبەرهێنانەوەی خودی فەرهەنگەکە لە چوارچێوەی مێژووگەرایی‌دا خۆی نواندووە. ئەو ڕەنگدانەوەیە لە شێوەی "نشانە شناختی" ویکچوویی حەقیقی دیاردەکان دیاری دەکات تا ئێمە بە پاک کردنەوەی وشە شاراوەکان دەزگای زمانیی نوێ بۆ خۆمان ئامادە بکەین. پاک کردنەوەی ئەو وشانە ئەوه دەسەلمێنێت کە بە هۆی شکستەبوونی زانستە مرۆییەکان، لەگەڵ پرۆسەیەکی پێشبینی نەکراوی ئەودا، ئێمە لەگەڵ شێوازێک له "رده شناسی" و "اقتصاد" بەرەوڕوو دەبینەوە و ئەوەش هۆکارێکە کە زانست خێرا دەگۆڕێت.، واتە زانست یا هەمان زانستێک کە له مانای "دەروونناسی" پێی قەرزدارین، دەبێتە دەستمایەی ڕووبەڕووبوونەوەی ئێمە لەگەڵ "رده شناسی" و "اقتصاد"دا. بۆیه زمانناسیی نوێی ئێمە لە شەڕ لەگەڵ تێپەڕبوونی زەمان، نێوەرۆکی زۆر و زیاتر لە بیاڤی سەرەتایی خۆی دەگرێتە بەر.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ بوومەلەرزەی سیاسی
ــ لە خەبات دژ بە ئەپارتایدەوە بۆ ڕاسان
ــ ئەمن چی بكەم، خۆتان دروستی بكەنەوە
ــ دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک