• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٥ی ئاوریلی ٢٠١٨ی زایینی - ٠٥ی بانەمەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی  

ڕۆشنبیر؛ ویژدانی كۆمه‌ڵگا

زایینی: ١٨-٠٢-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٥/١١/٣٠ - ١٩:٥٣ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
ڕۆشنبیر؛ ویژدانی كۆمه‌ڵگا
شارام میرزایی

ڕۆشنبیر مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه ڕه‌خنه بگرێت و پرسیار له ته‌واوی لایه‌نگه‌لی كۆمه‌ڵایه‌تی بكات و به بیری كراوه شییان بكاته‌وه و به‌رچاویان بخات، ئه‌گه‌رچی ئه‌م كاره له گه‌ل "یه‌كگرتوویی بیری كۆمه‌ڵگا" دژایه‌تی هه‌بێت.

ئه‌مه بنه‌مایه‌كی ئیدواردییه (ئیدوارد سەعید ڕۆشنبیری عه‌ره‌ب)،
واته ڕۆشنبیر نابێت له هیچ كاتێك و له هیچ بارودوخێكدا ڕه‌خنه‌گه‌ری فیدای یه‌كگرتوویی بكات. ئه‌مه ڕادیكاڵترین تایبه‌تمه‌ندییه بۆ بیر و بۆچوونی ڕۆشنبیر. به ڕاستی چییه‌تی ڕۆشنبیر له‌گه‌ڵ هه‌ڵپچراندنی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه تووشی گیر و گرفت نابێت؟ ئایا فیدا كردنی ڕه‌خنه‌گری به‌م بیانووه – كه ڕه‌خنه‌گری ده‌بێته هۆی له‌كیس‌چوونی یه‌كگرتوویی – ڕۆشنبیر ناكاته مرۆڤێكی سیاسی، كه دۆخه ڕامیاری – كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، بۆی دیاری ده‌كه‌ن كه سه‌باره‌ت به چ شتگه‌لێك باس بكات و سه‌باره‌ت به شتگه‌لێك باس نه‌كات؟

له ڕاستیدا، له ڕۆژهه‌ڵاتی ‌نێوه‌ڕاست به تایبه‌ت له ئێراندا، ئه‌م كێشه‌یه فراوانتر و ئه‌م پرسیارگه‌له به‌رچاوترن، ئه‌ویش له بارودۆخێكی نائاسایی كه ڕۆشنبیری ئه‌م ناوچه‌یه تووشی ده‌بێت و به شێوه‌گه‌لێك ناكۆكی له كردار و گوتاریان ده‌بینرێت كه ڕه‌نگه له كه‌متر شۆێنك له‌م دنیایه ببیندرێت و ئه‌مه دەرخەری ئەوەیە كه كاراكتری ڕۆشنبیری فیدای بارودۆخێكی ڕامیاری – كۆمه‌ڵایه‌تی بووه .

لێره‌دا گرنگترین تایبەتمەندیی ڕۆشنبیر واته "ڕه‌خنه‌گری" په‌راوێز ده‌خرێت و ڕۆشنبیر ده‌كاته هزروانێكی پارێزكار. به‌م هۆیه‌وە نابێت ڕۆشنبیر خۆی بخاته ژێر سێبه‌ری ئایدۆلوژیایه‌كی تایبه‌ت، واته خۆی به ئه‌ندیشه‌یه‌كی تایبه‌تەوە به‌رته‌سك ناكاتەوە و ڕاستییەکان له ڕوانگه‌ی مه‌كته‌بێكەوە نابینێت، به‌ڵكوو ئه‌مه "ڕاستییە" كه ده‌بێت به ئامرازی هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌موو شتێك .

له ڕاستیدا ڕۆشنبیر له هه‌رێمی "ڕاستی و دادوه‌ری و ئاشتی"دا بیر ده‌كاتەوە و ڕه‌خنه‌گه‌ریی ئامرازێكه بۆ شی كردنه‌وه و بیر كردنەوە له‌م سێ چه‌مكه سه‌ره‌كییه، به‌ڵام له كۆمه‌ڵگای كوردەواریدا به هۆی دۆخی نائاسایی ڕامیاری – كۆمه‌ڵایه‌تیی ئه‌م ناوچه‌یه، له لایێكه‌وه كۆمه‌ڵگا گوشارێكی ئه‌وتو ده‌خاته سه‌ر ڕۆشنبیر كه بۆ پاراستنی یه‌كگرتوویی ده‌س له ڕه‌خنه هەڵبگرێ، له لایێكی دیکەشه‌وه، ئه‌مه ڕۆشنبیره كه خۆ‌ی سانسۆر ده‌كات.

هۆكاره‌كانی ئه‌م دیاردە – خود سانسۆری له لایه‌ن ڕۆشنبیری كوردەوە –بریتین له:

١) پاراستنی یه‌كگرتووییه‌كی نادیار.

٢) ترس له‌وه‌ی كه له لایه‌ن دەسەڵات به خیانه‌تكار تومه‌تبار بكرێت.
له ڕاستیدا ئه‌م یه‌كگرتووییه كه له ئەتموسفێرێکی بەتاڵ له ڕه‌خنه پێكدێت، ته‌نیا هه‌ستێكی مالیخولیایی به كۆمه‌ڵگا ده‌به‌خشت و هێنده كۆمه‌ڵگا ده‌باته نێو وه‌هم، كه ده‌توانین بڵێین: به‌رچاوترین ڕاستییه‌كانی كۆمه‌ڵگا له ناخی ئه‌و وه‌همه شیرینه‌دا ده‌شارێته‌وه و له ئاكامدا كۆمه‌ڵگایه‌كی نه‌خۆش كه به‌ره‌و قه‌یرانێكی هه‌تا‌هه‌تایی ده‌چێت پێكدەهێنت. به‌داخه‌وە له ئێران به ڕوونی ده‌بینین كه چلۆن كۆمه‌ڵگا تووشی هه‌ڵه‌گه‌لی مێژوویی بووه و ڕۆشنبیر نه‌یتوانیوە ئه‌ركی خۆی جێ‌به‌جێ بكات.

پێویسته كۆمه‌ڵگای ڕۆشنبیری، ڕووداوه مێژووییه‌كان و كێشه‌گه‌لی كۆمه‌ڵایه‌تی و گیر‌و‌گرفته‌كانی بیر و ڕای خەڵک، له هه‌موو بوارێكەوە بخاته پێش‌چاو و به شێوه‌یه‌كی زانستی شییان بكاته‌وه، بۆئەوەی له داهاتوودا هه‌ڵه مێژووییه‌كان دووپات نه‌بنه‌وه و مرۆڤی كورد له ئه‌زموونی ڕابردووی نه‌ته‌وه‌كه‌ی بۆ داڕشتنی كۆمه‌ڵگایه‌كی مرۆڤ په‌سه‌ند كه‌ڵك وه‌ربگرێت.

ئه‌گه‌رچی ئه‌م كاره – پرسیار و ڕه‌خنه – ده‌بێته هۆی بەزاندنی سنووری تابۆه‌كان و به‌رچاوخستنی كێشه‌گه‌لی ڕامیاری – كۆمه‌لایه‌تی، كه كۆمه‌ڵگای ئه‌مڕۆی ئێمه‌یان تووشی قه‌یران كردووه و ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كرێن و بخرێنه پشتگوێ، بێشك قەیرانەکانی داهاتوو زیاتر دەکا.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧٢٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی
ــ تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە
ــ کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر
ــ د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت
  • ئەدەبیاتی کوردی و کۆماری جیهانیی ئەدەبیات ئەدەبیاتی کوردی و کۆماری جیهانیی ئەدەبیات
    مێژووی سەرهەڵدانی ئەدەبی جیهانی لەلایەن پاسکال کازانۆڤا لە کتێبی کۆماری جیهانیی ئەدەبیات(ز١٣٩٢) سێ رەوتی فۆرم، گەشەسەندن و رەوتی کێبڕکێی نێودەوڵەتی لەخۆ گرتووە و هەر رەوتێکی لەگەڵ گۆڕانکاریی بنەڕەتی لە سەرهەڵدان و پەرەسەندنی زمانە رەسەنەکانی ئەورووپا لێکداوەتەوە و مانای کردۆتەوە.
  • د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت
    مەسەلەی عەفرین جودایە لەگەڵ ئەو مەسەلەیە؛ ئەجێندای سیاسیی گەورە لە پشت ئەو هێرشە هەبوو، بۆیە ئەورووپا ئامادە بوو هێرش بکات، بەڵام بۆ عەفرین نا.
  • کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر
    ئەوەیکە لە گۆشە و کەناری وڵاتدا هێندێک خەمخۆری لەلایەن خەڵک یان خەڵکانێکدا دەبیندرێ یان هێندێک پێشکەوتن لە چەند بواری جیاجیادا دێتە ئاراوە، ئەوە هیممەت و بەرخۆدانی خەڵکە لە بەرامبەر کۆنەپەرەستی رێژیم و بە هیچ شێوەیەک پەیوەندی بە رێژیمەوە نییە .
  • \ "هوزمانەوەن" نمونەی بەرچاوی له نێوبردنی سروشتی کوردستان
    کاتێک ئێمه دەڵێین حکوومەته داگیرکەرەکانی کوردستان به بەرنامەیەکی داڕێژراو، سەرەکیترین سەرچاوەی ژیانی نەتەوەی کوردیان کردووەتە ئامانجی هێرشەکەیان، تەنیا له ڕووی هەستی خۆشەویستی خاک و کوردبوونەوە نییه، بەڵکوو لەم ڕاستایه‌دا بەڵگه ئەوەنده زۆره که تەنیا لێکوڵینەوەیەکی کورت دەتوانێ زۆر شت ڕوون بکاتەوە، بەڵام بەداخەوه لەم بوارەشدا ئێمەی کورد کەمکارییەکی ئێجگار زۆرمان کردووه.
  • دوژمنانی ئازادی چ ڕەوتە فیکرییەکیان بەدڵە دوژمنانی ئازادی چ ڕەوتە فیکرییەکیان بەدڵە
    ئەگەر ئاوڕێک لە مێژووی فەلسەفە و زۆربەی زانستە فیکرییەکان بدرێتەوە، هێندێ خاڵ بەرچاو دەکەوێت، کە وڵامی زۆربەی قەیرانە هزرییەکان دەدرێتەوە. ئەگەر لە بابەتێکدا دوو لایەن و هێڵی فیکری جیاواز دەکەونە ململانێیەوە، ئاکامەکەی یان دەبێتە هۆی بەزینی یەکیان، یان دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی فکرێکی سێهەم کە ڕەنگە دڵخوازی هیچ لایەکیان نەبێت، بەڵام کۆتاییهێنەری ململانێیەکانە.
  • تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە
    بنەماییترین تایبەتمەندییەکانی فاشیزم بریتییە لە پیرۆزمەندیی پەتی و سەرۆکێکی بێ هەڵە. لەلای فاشیستەکان ئەوەی هەمیشە وەک داردەست ئاپۆرەی پێ کۆنترۆڵ دەکرێ، تارماییەکی تۆقێنەرە کە بەپێی هەڵکەوتەیەکی تایبەت ئەم تارماییە لە شێوازی دوژمن، لایەن یان ئەگەرێک خۆی دەردەخات.
  • نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی
    مرۆڤێك كه له هەژاریدا ڕاگیراوه، مرۆڤێك كه نكۆڵی له ناسنامه ئێتنیكی، ئایینی یان نەتەوەییەكەی دەكرێ یان دەكەوێته بەر تەوژمی سیاسەتی تواندنەوه و سووكایەتی پێكردن یان لەژێر ستەمی جنسیدا دەژی، مرۆڤێكه كه كەرامەتی لێ زەوت كراوه.
  • شەریف هەژاری: کورد خۆی دەرفەتەکان وەک پێویست ناقۆزێتەوە. بەشێک لە ھێزەکوردییەکان بوونەتە داردەستی ئێران و بە بێ ھیچ شەرمێک، فەرمانەکانی جێبەجێ ئەکەن شەریف هەژاری: کورد خۆی دەرفەتەکان وەک پێویست ناقۆزێتەوە. بەشێک لە ھێزەکوردییەکان بوونەتە داردەستی ئێران و بە بێ ھیچ شەرمێک، فەرمانەکانی جێبەجێ ئەکەن
    گۆڕانکارییەکانی ناو کابینەی ترامپ و کاریگەرییان لە سەر سیاسەت و رووداوەکانی ناوچە، تەوەری گفتوگۆی ئەم ژمارەیەی رۆژنامەی کوردستانە لەگەڵ شەریف هەژاری، مامۆستای مێژوو لە زانکۆی سلێمانی، کە سەرنجتانی بۆ ڕادەکێشین:
  • پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران
    لە دوو بابەتی پێشوودا، "شەڕی ئێران و ئیسرائیل"و بەشی یەکەمی "پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران"، هێڵی بەهێزی ڕێژیمی تاران (دەرەوەی سنوورەکان و کەڵک وەرگرتن لە ملیشیا و لایەنگرە شێعەکانی لە وڵاتانی ناوچە) و خاڵی لاوازی ئەو ڕێژیمە (خەڵکی ناڕازی و وەزاڵەهاتووی نێو شارەکانی ئێران) خرایە بەر باس و لێک درایەوە.
  • بێستوون، شوێنی خودای خوداکان بێستوون، شوێنی خودای خوداکان
    شاری بێستوون، یەکێک له شارەکانی کرماشانه که له باکووری رۆژهەڵاتی ئەو گەورەشاره جێگای خۆش کردووه و له سەر رێگای کرماشان - هەمەدان که سەردەمانێک پێتەختی ئیمپراتوری کوردان بوو، هەڵکەوتووه.
  • مانیفێستی ڕزگاری مانیفێستی ڕزگاری
    هەتا لاپەڕەکانی مێژووی کورد زیاتر هەڵدەدەینەوە، تابلۆی تراژێدیای کورد زیاتر دەردەکەوێت. لە پەنای ئەم تابلۆیە سەربوردەی قارەمانیەتی، فیداکاری، کاریگەری بلیمەت و ڕێبەرەکانمان لەسەر زیندوو مانەوەی کورد وەکوو نەتەوە زۆر ڕوونە. لە لایەک پرسیاری بۆچی تا ئێستا سەرنەکەوتووین دەبێتە خۆرەی مێشک، لە لایەک جێ داخە بۆچی ئەم ڕێبەرە زانا و لێهاتووانە بە ڕادەی پێویست لە لایەن تاکی کورد بەرجەستە نەکراون.
  • پەیامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٧١ەمین ساڵیادی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەممەد و ڕۆژی شەهیدانی کوردستان پەیامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٧١ەمین ساڵیادی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەممەد و ڕۆژی شەهیدانی کوردستان
    ئەوان کۆتاییان بە کۆمار هێنا، بەڵام نەیانزانی ئامانجەکانی کۆمار و گیانفیدایی ڕێبەرەکانی، چ بەهایەکی مەزنن و چۆن بۆ نەوەکانی داهاتوو دەگوازرێنەوە، دوای حەفتاو یەک ساڵ لەو ڕووداوە، داستانی مەرگی سەربەرزانەی پێشەوا، هێشتا خاوەنی بەهێزترین وانەی خۆنەویستی، خەڵکویستی، ئازادیخوازی و سەرفرازییە و ئەوینێکی بەهێزیشە بۆ بە چۆکداهێنانی هەموو مەترسی و ناخۆشییەکان.
  • سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە
    لە وڵاتێکدا کە چەند کەلتوور و نەتەوە و ئایینی جیاواز دەژین، حکوومەتی دەسەڵاتدار لەگەڵ هەڕەشە و دەرفەتی جۆربەجۆر بەرەوڕوویە؛ لەو جۆرە وڵاتانەدا، بەهۆی چەندنەتەوەیی و چەندکولتووری و پێکهاتەی ئاڵۆزی کۆمەڵگاوە، ژیانی کۆمەڵایەتی - سیاسی و هەروەها ئیدارەکردنی حکوومەت و دابەشکردنی دەسەڵات و سامان و ئیمتیازەکان لە نێو خەڵکدا ئەرکێکی ئاڵۆز و پڕمەترسییە، کە هەرجۆرە هەنگاو و کردارێک کە نیشان لە هەڵاواردن و بێبەشکردنی کەس و کەسانێک و پێکهاتەیەک بدا، دەبێتە هۆکارێک بۆ رووخانی ئێعتمادی خەڵک بەرامبەر بە دەسەڵاتدار و حکوومەت.
  • پانۆڕامای ساڵ پانۆڕامای ساڵ
    خوێنەرانی خۆشەویست، ڕۆژنامەی کوردستان وەک نەریتی ساڵانە لە دوایین ژمارەی ساڵدا پوختەیەک لە ڕووداو و هەواڵە گرینگە حیزبییەکانی ساڵ دەخاتە بەر دیدی ئێوەی ئازیز؛ لێرەدا بەشێک لەم هەواڵ و ڕووداوانە دەخەینە بەر چاوی ئێوەی هێژا: