• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٧ی ئوکتۆبەری ٢٠١٧ی زایینی - ٢٥ی رەزبەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

ئاستەنگەکانی بەردەم سەربەخۆیی باشووری کوردستان

زایینی: ١٨-٠٢-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٥/١١/٣٠ - ١٩:٥٦ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
ئاستەنگەکانی بەردەم سەربەخۆیی باشووری کوردستان
ئەلبۆرز ڕووئین تەن

بۆ گەلێکی وەکوو گەلی کورد، کە مێژووی ژینۆساید و کیمیابارانەکەی لە سەردەمی نوێدا زۆر دوور نیە، لە ژێر هەوڵ و خەبات و تێکۆشانی خۆیدا گەیشتبێ بە قوناغێک لە خەبات کە نزیک بووبێتەوە لە بڕیاردان بۆ چارەنووسی هەمیشەیی خۆی و درووست کردنی دەوڵەتێکی سەربەخۆ، کە بەر لە هەموو شتێک پێشگیری بکات لە ژینوسایدی دووبارەی خۆی و پاشان شوێندانەریی هەبێت لە سەر هەموو ڕەهەندە کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابوورییەکانی خۆی نە تەنیا بۆ ئێستا، بەڵکوو بۆ سەد ساڵی داهاتووش هەر بەردەوام دەبێت.

ئەگەر بێت و کورد لەو قوناغە هەستیارەدا بە دەرس وەرگرتن لە مێژوو و هەبوونی تێڕوانینێکی ڕوون بۆ داهاتوو نەجووڵێتەوە، ئەوە ئەگەری دووبارە ڕوودانی هەموو نەهامەتییەکانی سەد ساڵی ڕابردوو لە ئارادا هەیە، و بە پێچەوانەش دەتوانێ سەد ساڵی داهاتوو بە شێوەیەک بۆ کورد درووست بکات کە، بەر لە هەمووشتێک کەرامەت و ئازادی بۆ خۆی بگەڕێنێتەوە، و پاشانیش لە جێگای شەڕ و گیانفیداکردن بۆ نیشتمان، بیاڤەکانی وەکوو پێشکەوتنی ئابووری و کۆمەڵایەتی بکاتە ئەرکە سەرەکییەکانی خۆی.

بەڵام بە چاوپێداخشاندنێکی خێرا بە دۆخی ئێستای باشووری کوردستان، زۆر بە ڕوونی دەبینین کە هەرێمی کوردستان خاوەنی حکوومەتێکی یاساییە کە حوکمڕانیی کوردستان دەکات، و خاوەنی لەشکرێکی فراوانە کە دەتوانێ بەرگری لە نیشتمان بکات، و خاوەنی ئابووریەکە کە دەتوانێ سەربەخۆ گرێبەست لە گەڵ دونیای دەرەوە ببەستێ، و لە هەمانکاتدا خاوەن پەیوەندی دیپلۆماسییە کە شوێن و پێگەی تایبەتیی خۆی هەیە لە لای زلهێزەکانی ناوچەیی و جیهانی، و هەروەها زۆر بابەتی دیکە کە بەشێکن لە پێویستییەکانی هەر دەوڵەتێکی سەربەخۆ. دیارە دەتوانین لەسەر کوالێتی ئەو فاکتەرانەی سەرەوە باس بکەین کە چەند پێشکەوتوون یا لە ئاستی پێویستدا هەن یا نە، بەڵام ئەوەی گومانی لە سەر نیە ئەوەیە کە، هەموو ئەو فاکتەرە پێویستانە، ئامادەن.

بۆیە لێرەدا ئەو پرسیارە دروست دەبێت کە، گەلۆ ئاستەنگەکانی بەردەم ڕاگەیاندنی فەرمیی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان چین، کە سەرەڕای هەموو ئەو فاکتەرانەی سەرەوە، تا ئێستا نەیتوانیوە سەربەخۆیی ڕابگەینێ؟ چوونکە بە شی کردنەوە و چارەسەریی ئەو ئاستەنگانە دەتوانین هەنگاوی گرینگ هەڵبگرین، بە تایبەتی کە ئەو دەرفەتە مێژووییه ئێستا لەبارە بۆ گەلەکەمان.

یەکەمین ئاستەنگی بەردەم سەربەخۆیی دەگەڕێتەوە بۆ حوکمڕانیی ئەو چەند ساڵەی ڕابردووی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە نەیتوانیوە سیاسەتێکی پەروەردەیی و ڕاگەیاندنیی هەبێت بۆ بەرجەستە کردنی هێما نەتەوەییەکان و هەستی نیشتمانپەروەری لەنێو خەڵک و بە تایبەتی جیلی نوێدا. ڕاستە ئامار یا ڕاپرسییەک لەو بوارەدا لەبەردەستدا نیە، بەڵام سەرەڕای ئەو مێژووە خوێناوییەی کە هەمانە، نەمانتوانیوە لە ماوەی ڕابردوودا پرسە نەتەوەییەکان بکەینە ئەولەوییەتی یەکەمی خەڵک، بەڵکوو خۆشبژیویی خەڵک بابەتی سەرەکی و جێگەی بایەخی دەسەڵاتی کوردی و خەڵک بووە. من لێرەدا قارەمانییەتی پێشمەرگە و بەرگریی پێشمەرگە باش دەبینیم، کە تەنیا هۆکاری بەرەوپاش نەچوونی گەلی کوردە بە باوەڕی من، بەڵام گەورەترین بەڵگە بۆ سەلماندنی ئەو ئاستەنگە ئەوەیە کە؛ بۆچی لەکاتێکدا لە ژێر چەپۆکی بەعسدا بووین بە دەیان خۆپیشاندان بۆ بەدەست هێنانی ماف و ئازادی لە کوردستان ڕێکخران، بەڵام لەو چەند ساڵە کە خەڵکی کوردستان ئازادییەکی تەواوی هەیە، نەیتوانیوە ڕێپوانێک ڕێک بخات بۆ داوا کردنی سەربەخۆیی؟ چوونکە ئەو هەستە نیشتمانپەروەرییە ئەوەندە بەهێز نابینم کە ئەو بابەتە بکاتە ئەولەوییەتی یەکەمی خۆی.

ئاستەنگی دووهەم نەبوونی پلان و بەرنامەیەکی هاوبەش لە نێو هێزەکانی گوڕەپانی سیاسەتە لە باشووری کوردستان. واتە بۆ بابەتێکی ئاوا گرینگ، پێویستە بەرنامەیەکی پوخت لە لایەن هەموو هێزەکان دابڕێژرێت، بە هەماهەنگی لە گەڵ یەکتر دەبێ بەرەوپێشی ببەن. ئەوە پێویستییەکی زۆر گرینگە کە لە ئێستادا نابینرێ، تەنانەت جیاوازیی بیروبۆچوون سەبارەت بە چۆنیەتی و کاتی ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی هەیە، تەنانەت گرفت و کێبڕکێ و ناکۆکیی سیاسیی تریش تێکەڵ بەو بابەتە نیشتمانییە کراوە و ئەوەش شوێندانەرییەکی نەرێنیی زۆری لە کوردستان داناوە. هێز و لایەنە سیاسییەکانی باشوور دەتوانن لە گۆڕەپانی سیاسەتی نێوخۆییدا زۆر جیاواز بیر بکەنەوە و تەنانەت هەوڵ بدەن کە حکوومەت و دەسەڵات بگرنە دەست، بەڵام نابێت ئەو ناکۆکییانە لە بابەتی نیشتمانیدا ڕەنگ بداتەوە، و تەنانەت کار بگاتە جێگەیەک کە لە بەغدا خاوەنی سیاسەتی دژ بە یەک بن.

بۆ ئاستەنگی سێیەم دەتوانم ئاماژە بە ژێئۆپۆلیتیکی کوردستان بکەم و ئەو دابەشکارییە کە لە چەند سەد ساڵی ڕابردوودا تووشی کوردستان بووە، وا دەکات کە هەر بڕیارێک کە بۆ سەربەخۆیی دەدرێت ڕاستەوخۆ یا ناڕاستەوخۆ پەیوەندی بە هەموو وڵاتانی ناوچە و تەنانەت زلهێزەکانیشەوە هەیە. ئەوە بەو مانایە نیە کە دەبێ ڕەزامەندیی وڵاتانی جیران و ناوچە تەنانەت زلهێزەکان ببێتە بابەتی سەرەکی و کلیلی سەربەخۆیی، بەڵکوو دەبێ هەمیشە قسەی یەکەم و کۆتایی لەلایەن خەڵکی کوردستانەوە بکرێت، بەڵام هاوکات لەگەڵ ئەوە، لە سیاسەتدا دەبێ هەموو ئەو کاریگەرییانە ڕەچاو بکرێن. لێرەدا دەبینین کە بە دروست کردنی پەیوەندیی زۆر باش لە گەڵ تورکیە و کردنەوەی دەرگای ئابووری و ڕێگەی گەیشتن بە دەریای ئازاد، تا ڕادەیەکی زۆر هاوکار بووە بۆ سەربەخۆیی زیاتری هەرێمی کوردستان، بەڵام وڵاتێکی تری وەکوو ئێران لە زۆر ڕووەوە توانیویەتی کاریگەر بێ لە سەر نەدرکاندنی سەربەخۆیی لە کوردستان، چوونکە لە سیاسەتی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا، هەرێمی کوردستانێکی ئازاد جێگەی نابێتەوە، چوونکە بە هەموو شێوەیەک دژی بەرژەوەندییە چەپەڵەکانی کۆماری ئیسلامییە. لە ماوەی ڕابردوودا "سەفەوی" ڕاوێژکاری سەربازیی خامنەی و بەرپرسی پێشووی سوپای پاسداران لە وتەیەکدا ڕایگەیاند کە؛ ئەگەر بێتو بارزانی سەربەخۆیی ڕابگەیەنێ، کوردستان تووشی زۆر گرفت دەبێ، چوونکە کوردستان گەمارۆ دراوە، واتە هێزەکانی دۆستی ئێمە دەتوانن ڕێگر بن لە پەیوەندی گرتنی هەرێمی کوردستان لەگەڵ جیهانی دەرەوە. ئەگەر چاوخشاندنێک بە نەخشەی هەرێمی کوردستان بکەین، بەشێکی زۆری هاوسنوورە لەگەڵ کوردستانی ڕوژهەڵات کە لە ژێر داگیرکاریی خۆیدایە، و بەشێکی لە ژێر حوکمی عێراقدایە و حەشدی شەعبی لێ جێگیر کراوە کە فەرقێکی ئەوتۆی لەگەڵ سوپای پاسدارن نییە، و بەشێکی هاوسنوورە لەگەڵ کوردستانی ڕۆژئاوا و کوردستانی باکوور، کە لە ژێر کاریگەریی هێزەکانی ئێزدی و پەکەکەیە، کە دۆستایەتی نزیکی حەشد شەعبی و ئێران دەکەن، واتە ڕێژێمی ئیسلامیی ئێران دەیهەوێ بەو شێوەیە ڕێگری بکات لە ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان. لەوانەیە زۆر هێز و لایەنی وەکوو عەرەبستان و ئۆردون یا وڵاتانی دیکەی ناوچە ڕێگر نەبن لەبەردەم ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان، بەڵام ناشتوانن هەموو هەوڵێک بۆ پشتگیری هەرێمی کوردستان بدەن. هەر بۆیەش ئەو ژێئو پۆلتیکە زۆر هاوکاریی کوردستان ناکات لە ڕاگەیاندنی سەربەخۆییدا.
ئاستەنگی سێیەم نەبوونی سیاسەتێکی ڕوونی زلهێزەکانی وەکوو ئامریکا لە دەوڵەتی ئۆباما بوو، چوونکە هەر سیاسەتی ئۆباما بوو کە بووە هۆی شڵەژانی زیاتری ناوچەکە و ڕێگەخۆشکردن بۆ دەستێوەردانی زیاتر لە ناوچە و ئەوەش بووە هۆی ئەوەی کە باڵانسی هێز بە تەواوی لەو ناوچە تێکبچێت، و ئەو چەندەش کاریگەری لە سەر هەموو هاوکێشە سیاسیەکان دانا، هەر بۆیە زۆر بە هەستیاری بەرەوڕووی ئەو پرسە دەبنەوە، بۆیە چاوەڕوانی کرداری خودی کوردستان دەکەن، چوونکە چەندین جار ئەو چەندە لەلایەن مەسعوود بارزانییەوە ڕاگەیاندراوە کە ئەوان ڕێگر نابن و لەوانەیە دواتریش هاوکاری بکەن، بەڵام دەبێ هەنگاوی یەکەم لەلایەن خودی کوردستان بهاوێژرێ. ئێستاش بە هاتنی ترامپ و لەبەرچاوگرتنی سیاسەت و گوتاری ئامریکا لە سەردەمی نوێدا، دەبێ چاوەڕوانی هەموو شتێک بین، چوونکە بە گوێرەی ئەو دژایەتییە ڕوون و ئاشکرایەی ترامپ لەگەڵ ئێران، ئەگەری پشتیوانیی زیاتر لە دەوڵەتی ئۆباما، لە هەرێمی کوردستان دەکرێت.

لە نێوان ئەو هەموو ئاستەنگانەدا، تەنیا هێزێکی سیاسی کوردستانی لە دەرەوە هەرێمی کوردستان، کە خزمەتی بە سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان کردبێت، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە، ئەویش بە دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێی خەبات لە ژێر ناوی "ڕاسان"، کە وێڕای گوڕانکاریی زۆر لە بزاڤی سیاسیی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، بۆتە هۆی گوشارێکی زۆریش لە سەر ڕێژێمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، کە دژایەتی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان دەکات. هەر بۆیەش دەبێ ئەو چەندە زۆر بە گرنگ سەیر بکرێت.

سەڕەڕای هەموو ئەو ئاستەنگانە، کورد بۆ گەیشتن بە سەربەخۆیی تەنیا پێویستی بە چارەسەری ئاستەنگی یەکەم و دووهەم هەیە، چوونکە ئەوانە پەیوەندی بە نێوخۆی هەرێمی کوردستانەوە هەیە، واتە دروست کردنی ئیرادە بۆ بڕیاردان لە سەر کاری گەورە، ئەگەر ئەو ئیرادەیە هەبێت هەموو ئاستەنگەکانی دیکە پووچەڵ دەکرێتەوە. بێگومان بڕیاری وا لە ناوچەیەکی وا، ئاسان نیە، بەڵام بە درێژایی مێژوو ئەوە بەدی کراوە کە؛ هیچ هێزێک ناتوانێ بەرگەی هێزی ئیرادەی گەلێک بگرێت. بۆیە جیا کردنەوەی پرسی سەربەخۆیی لە ناکۆکیە نێوخۆییەکانی کوردستان، دەبێتە هۆکاری سەرەکیی هەڵگرتنی یەک بە یەکی ئەو ئاستەنگانە.

بێگومان دەبێ لێرەدا ئاماژە بە گرنگیی ئەو دەرفەتە بکرێت کە بۆ سەربەخۆیی کوردستان دروست بووە، کە لە دوای لۆزان و سایکس‌پیکۆ و دوای تێپەڕ بوونی سەد ساڵ، تازە ئەو دەرفەتە ڕەخساوە، هەر بۆیەش دەبێ لە دەستی نەدەین، بە تایبەتی ئێستا کە ئاستەنگەکان زیاتر نێوخۆیین نەک دەرەکی.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٠ لەم ژمارەیەدا:

ــ هەموو ڕێگاکان دەچنەوە کوردستان
ــ سەهۆڵبەردان لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا
ــ دیپلۆماسیی درۆزنەی نێوخۆیی
ــ زیندانیی سیاسی بوونی نییە
  • ڕەساڵەتی تەنز له شێعری \ ڕەساڵەتی تەنز له شێعری "مەلا مارف کۆکەیی"دا
    کۆمەڵیک ڕووداوی ناخۆش و تاڵ وەک شەڕە جیهانییه‌کان، شەڕی ناوخۆی ئێران، سیڵاوی مەهاباد، کوشتاری خەڵکی ئه‌م شاره و قات و قڕی له ماوەی ژیانی مەلا مارفدا که له سەر هەژاری و نەداری خەڵک شوێندانەر بوو له شێعرکانی ڕەنگدانه‌وەی جیددیان هه‌یه، شاعیری نوکته باز له سەردەمی دیکتاتۆرییه‌تدا زۆر جار به زمانی ته‌نز لۆمه له‌م بارودۆخه دەگرێ.
  • کەریم پەرویزی: خەڵک بە هاتنیان بۆ سەرشەقام، ترسیان لە داپڵۆسینی ڕێژیم ڕەویوەتەوە و لە مەرحەلەیەکی دیکەدا، دەبێت ترسی خەڵک لە زیندان بشکێت و بڕۆنە بەر زیندانەکان و داوای ئازادکردنی گیراوەکان بکەن کەریم پەرویزی: خەڵک بە هاتنیان بۆ سەرشەقام، ترسیان لە داپڵۆسینی ڕێژیم ڕەویوەتەوە و لە مەرحەلەیەکی دیکەدا، دەبێت ترسی خەڵک لە زیندان بشکێت و بڕۆنە بەر زیندانەکان و داوای ئازادکردنی گیراوەکان بکەن
    خرۆشانی جەماوەریی ڕۆژهەڵات و پەیامەکانی لە دوای ئەنجامە ئەرێنییەکەی ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانی باشوور، مژاری چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی تیشکە لەگەڵ کەریم پەرویزی، ئەندامی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە سەرنجتانی بۆ خوێندنەوەی ڕادەکێشین.
  • بەرەو درووستکردنی حکوومەتێکی سەربەخۆ و دێموکرات لە باشوور بەرەو درووستکردنی حکوومەتێکی سەربەخۆ و دێموکرات لە باشوور
    چوار فاکتۆری سەرچاوە گرتنی ئەم سەربەخۆییە لە ئیرادەی گشتی، دادپەروەری وەک بناغەی ئەو حکوومەتە، دێموکراسی و هەبوونی هێزی پێشمەرگە بۆ دابین کردنی ئاسایش و ئاسوودەیی هاووڵاتیان لەو فاکتۆرانەن کە لە بەرژەوەندیی حکوومەتی سەربەخۆی باشووری کوردستان دا دەبن.
  • باشووری کوردستان و بنچینەی خەباتی گەلی کورد باشووری کوردستان و بنچینەی خەباتی گەلی کورد
    ئێمە دەبێ سەرەتا لە هەناوی کۆمەڵگەی خۆماندا حزوورمان هەبێت و ئاگاداری هەموو گرفت و خەسڵەتەکانۆ کۆمەڵگەی خۆمان بین و بتوانین جیاوازییە هەرێمی و ناوچەییەکان بناسین، هەتا بتوانین بەرنامە و پرۆژەکانمان لەسەر بنەمای واقیعی کۆمەڵگەکەمان بێت.
  • چیرۆکی منداڵانی بێ‌‌سەرپەرەست لە ئێران چیرۆکی منداڵانی بێ‌‌سەرپەرەست لە ئێران
    سەرئەنجام دوای پڕۆسەی قانوونی، ماری و مێردەکەی پێکەوە لە ئافریقاڕا کچێک و کۆڕێکیان وەک منداڵی خۆیان وەرگرت. ئێستا ئەوان ١٤ ساڵ و ١٢ ساڵ تەمەنیانە و وەک هەر منداڵێکی دیکە دەچنە قوتابخانە و ژیانێکی باشیان هەیە.
  • خۆكوژی كۆتاییەكی تراژێدیك خۆكوژی كۆتاییەكی تراژێدیك
    دیاردەگەلێك كە بەربەستن لە بەردەم بەرزەفڕی مرۆڤ و وەك نەخۆشییەك خەون و ئارەزووەكانی مرۆڤ تووشی بەلاڕێداچوویی دەكەن و لە ئاكامدا ئەوە ئەو دیاردانەن كە زۆرجار زاڵ دەبن بەسەر مرۆڤدا. خۆكوژی یەكێك لەو دیاردانەیە كە ئەمڕۆ بەربینگی مرۆڤی گرتووە و بووەتە دیاردە لە نێو هەموو كۆمەڵگا مرۆییەكانی جیهاندا.
  • ڕاسان پرۆژەیەکی سیاسی نوێ لە خەباتی ڕۆژهەڵاتدا ڕاسان پرۆژەیەکی سیاسی نوێ لە خەباتی ڕۆژهەڵاتدا
    زۆربەی بزاڤە ڕزگاریخوازەکانی دنیا لە حاڵەتێکدا سەریان هەڵداوە، کە دیکتاتۆرەکان ویستوویانە لە ڕێگای ئامرازەکانی هێز و دەسەڵاتەوە ڕێککەوتنێکی مڵکەجبوون لە نێوان خۆیان و کۆمەڵگادا ساز بکەن و کۆمەڵگا ملکەجی بەرژەوەندییەکانی خۆیان بکەن و ئەدەبیاتێک لە سەر کۆمەڵگا زاڵ بکەن کە لە ڕاستای دەسەڵاتی ئەواندا بێت و سەروەری ئەوانی تێدا گارانتی کرابێت.
  • دیپلۆماسیی درۆزنەی نێوخۆیی دیپلۆماسیی درۆزنەی نێوخۆیی
    کەوایە بەپێی وتەی بەرپرسانی ڕێژیم، خامنەیی ڕاستەوخۆ لە هەڵبژاردنی هەموو وەزیرەکانی رووحانیدا دەستی هەیە، ڕەنگە لێرەدا بگوترێ: "بۆخۆت بەخێر بێیتەوە، ئاگات لە کوێیە؟"
  • هەموو رێگاکان دەچنەوە کوردستان هەموو رێگاکان دەچنەوە کوردستان
    لە دوای ٥٧ و خۆسەپاندنی رێژیمی ئیسلامی بەسەر گشتایەتیی جوغرافیای ئێراندا، کوردستان بوو بە مەکۆی گشت لایەنە پەراوێزخراوەکان، ئەو رۆژانە زۆر لایەن بوون کە لە نیشتمانی کوردەکاندا داڵدە درابوون، حیزبە کوردییەکان بە سینگ ئاوەڵاییەوە وەریانگرتن.
  • سەهۆڵبەردان لە رۆژهەڵاتی ناویندا سەهۆڵبەردان لە رۆژهەڵاتی ناویندا
    پەرەئەستاندنی دێموکراسی و پتەوبوونی پەیوەندیی لە نێوان ئەمریکا، وڵاتانی ئەورووپی، ژاپۆن، کورەی باشوور و ئوسترالیا "بەراییەکی ئاشتی" (zone of peace) لێ کەوتووەتەوە. دێموکراسی هەروەها ڕای گشتی کردووەتە فاکتەری سنووردارکەر، هەڵبەت نەک ڕێگر، لە پەیوەندی لەگەڵ شەڕکردنی وڵاتانی دێموکراتیکدا.
  • زیندانیی سیاسی بوونی نییە زیندانیی سیاسی بوونی نییە
    لە وڵاتێکی ژێر دەسەڵاتێکی دیکتاتۆری و فاشیستیدا، شتێک بە ناوی زیندانیی سیاسی ناتوانێ مانایەکی هەبێ و ئاماژەیەک بۆ شتێکی راستەقینە نابێ. لە راستیدا چەمکی زیندانیی سیاسی دەتوانێ چەمکێکی چەواشەکارانە و بەلاڕێدابەرانە بێ.
  • ئەحمەد شێربەگی: دوكتور سه‌عید پێی وابوو كه‌ هه‌ر به‌شێكی كوردستان ڕزگاری بێ، كارتێكه‌ری خۆی له‌سه‌ر به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ده‌بێ ئەحمەد شێربەگی: دوكتور سه‌عید پێی وابوو كه‌ هه‌ر به‌شێكی كوردستان ڕزگاری بێ، كارتێكه‌ری خۆی له‌سه‌ر به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ده‌بێ
    بە بۆنەی ٢٥ـەمین ساڵڕۆژی شەهیدانی بێرلین لە لایەن دیپلۆمات تێرۆریستانی نێردراوی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران ڕۆژنامەی کوردستان ئۆرگانی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وتووێژێکی لەگەڵ "ئەحمەد شێربەگی" بێژەری بەناوبانگی ڕادیۆ دەنگی کوردستانی ئیران پێک هێناوە کە دەقی ئەم وتووێژە بەم چەشنەیە:
  • شەرەفکەندی، قارەمان یا پاڵەوان؟ شەرەفکەندی، قارەمان یا پاڵەوان؟
    لە ڕاستیدا خودی وشەی "شۆڕش" (انقلاب) واتە گۆڕانێکی بنەڕەتی لە ناوەڕۆکدا؛ ئەوەش پێویستی بە هەندێک هۆکاری تایبەتی و گشتی هەیە کە هۆکارە تایبەتییەکە ئەوەیە سەرتاسەری شۆڕشەکانی مێژوو بە دەست کەسانی نوخبه و زانای کۆمەڵگای نێوخۆی خۆیان کراوە جا ئەم کەسانە لە هەر چین و توێژێکی کۆمەڵگا بن و بە هەر جۆرە بیرۆکەیەک.
  • کرماشان، لانکەی کولتوور و ژیاری مرۆیی لە کوردستان کرماشان، لانکەی کولتوور و ژیاری مرۆیی لە کوردستان
    لە ساڵانی ١٣٣٠ی (١٩٥٢ی زایینی) هەتاوی بەئەملا لەسەر دەستی كەسانێكی تر و نەوەیەكی تر شەپۆل و رەهەندێكی دیكە لە نووسین و داهێنانی ئەدەبی و بەتایبەت ژانری شیعر لە كرماشان و ئیلام سەر هەڵدەدەن و دەبنە ئاوێنەی باڵانوێنی كۆمەڵ و لەباری فەرهەنگییەوە پێشەنگایەتیی ئەو قۆناغە دەگرنە ئەستۆ.