ئامادەکردن: چەکۆ ئەحمەدی
دەقی قسەکانی کاک مستەفا هیجری، سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە لە سێمینارێک بە ناوی خۆرهەڵاتی نوێ لە بنکەی دەفتەری سیاسی پێشکەشی کرد.
خوشك و برایانی خۆشه‌ویست!
جارێكی دیكه ده‌گه‌ینه‌وه به‌ره‌به‌ری كۆنگره، كه دیاره هه‌موو كات گوتوومانه كۆنگره‌كان گرنگن و هه‌رواش بووه بۆ ئێمه، به‌ڵام ئه‌م كۆنگره‌یه تایبه‌تمه‌ندی و جیاوازییه‌كانی له‌گه‌ڵ كۆنگره‌كانی دیكه‌مان ئه‌وه‌یه كه ئێمه ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابردوومان له دۆخێك‌دا تێپه‌ڕاندووه كه ئاڵوگۆڕێكی یه‌كجار قووڵ و به‌ربه‌رین له ئاستی جیهانی و ناوچه و ته‌نانه‌ت له‌نێوخۆی ئێرانیشدا هاتووه‌ته پێشێ. كۆنگره‌ی ئه‌مجاره‌مان بۆیه گرنگه كه ئێمه هه‌موومان بیر بكه‌ینه‌وه بزانین ده‌توانین ڕه‌وتی خه‌باته‌كه‌مان له ڕۆژهه‌ڵاتدا بگه‌یه‌نینه ئاستێك كه هاوئاهه‌نگ بێ له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاڵوگۆڕانه‌ی له جیهان و ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوەڕاستدا هاتوونه‌ته گۆڕێ و هه‌ڵبه‌ت به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی له ئێران و كوردستاندا هاتووه‌ته پێشێ.
بۆ ئه‌وه بچمه نێو نێوه‌رۆكی باسه‌كه، ئیجازه ده‌خوازم سه‌ره‌تا باس له‌وه بكه‌م كه ئێمه زۆر جار ده‌بیسین له خه‌ڵكی خۆمان و وڵاتانی ده‌ره‌كی كه له كوردستانی ئێران، واتە له ڕۆژهه‌ڵاتدا هیچ جموجۆڵێك نییه، له‌كاتێكدا ئاڵوگۆڕ له هه‌موو جیهاندا هه‌یه، كورد له هه‌موو به‌شه‌كاندا له تێكۆشانی به‌رده‌وامه، به‌ڵام له ڕۆژهه‌ڵات هیچ ده‌نگێك نییه. زۆرجاریش باس له‌وه ده‌كه‌ین كه ئێمه وه‌ك حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران حیزبێكین به ٧٠ ساڵ ڕابردووه‌وه، كه تاكوو ئێستا ڕێبه‌رایه‌تیی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانی به‌ده‌سته‌وه بووه. له پێناو ئه‌و خه‌باته‌دا به هه‌زاران شه‌هیدمان داوه و خه‌ڵكمان ئاواره بووه، ئه‌ندامانمان كه‌مئه‌ندام بوون و خه‌ڵكه‌كه‌مان له وڵاته‌كه‌ی خۆیاندا ده‌ربه‌ده‌ر بوون و به‌هایه‌كی یه‌كجار مه‌زنمان داوه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌دا كوردستان، واتە كوردستانی ئێران له ڕۆژه‌ڤدا نییه.
ئایا ئه‌وه‌ی كه كوردستانی ئێران له ڕۆژەڤی ناوچه و جیهاندا نییه، كێشه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر بارودۆخی دونیا، یان خۆمان وه‌ك كوردی ڕۆژهه‌ڵات یا هۆكاری دیكه؟
ئه‌وه‌ی كه ئه‌وڕۆ ئێمه ده‌یبینین، ئه‌زموون ئه‌وه‌یه كه له به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستاندا خه‌باتێكی جیددی و به‌رده‌وام له‌گۆڕێدایه، هەڵبەت هه‌ر پارچەیەک به گوێره‌ی بارودۆخی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ناوچه‌یی خۆیەوە. كاتێك خه‌باتێكی جیددی له‌گۆڕێدا بێ بێگومان ده‌كه‌وێته به‌ر باس، له‌وانه‌یه كه‌سێك ڕه‌خنه‌ی لێ بگرێ و یه‌كی دیكه پێی باش بێ، به‌ڵام به هه‌رحاڵ دێته نێو باس و هاوكێشه ناوچه‌یی و جیهانییه‌كانه‌وه. ئه‌وه‌ی كه ده‌بینین له باكووری كوردستان، له ڕۆژئاوا و له باشووریش پرسی كورد له ڕۆژه‌ڤدایه، باسی ڕۆژانه‌یه له كۆڕ و كۆبوونه‌وه بڕیارده‌ره‌كانی جیهان، له ڕاگه‌یه‌نه‌كان و ...هتد، قسه و باسیان له‌سه‌ر ده‌كرێ و له هاوكێشه‌كاندا جێگای تایبه‌تیان هه‌یه.
ئێمه زۆر جار باس له‌وه ده‌كه‌ین كه حیزبی دێموكرات ٧٠ ساڵ ڕابردووی هه‌یه، ئێمه مافی مرۆڤ ده‌پارێزین، حیزبێكی دێموكراتین، لاییكین و زۆر تایبه‌تمه‌ندیی دیكه كه ئه‌مانه هه‌موویان جێی شانازین و ده‌بێ وایش بێ.
به‌ڵام ده‌بینین ئه‌وه به‌س نییه. گرنگ ئه‌وه‌یه تۆ وه‌كوو كورد، هێزی یا هێز نیت؟ ئه‌وه‌ی كه ئه‌وڕۆ له هاوكێشه‌كانی جیهاندا حسێبی له‌سه‌ر ده‌كرێ، هێزه، هێزی شوێندانه‌ر. كه تۆ بووی به هێزێكی شوێندانه‌ر، ئه‌گه‌ر له‌به‌ر قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی خوێشت نه‌بێ، ناوه‌نده‌كانی بڕیار له دونیادا حیسابت له‌سه‌ر ده‌كه‌ن. كه‌وایه، بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ببێتە بابه‌تی باسی ناوه‌نده‌كانی بڕیار و نێونه‌ته‌وه‌یی و ناوچه‌یی، یه‌كه‌م شت كه ئێمه وه‌كوو حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بیری لێبکه‌ینه‌وه، ده‌بێ كار بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ببێته هێزێكی شوێندانه‌ر. كه‌وایه، شوێندانه‌ر بوونی هێزه كه خه‌ڵكێك، ناوچه‌یه‌ك یا ده‌وڵه‌تێك مه‌تره‌ح ده‌كات و ده‌یهه‌وێ له هاوكێشه‌كاندا جێگای بكاته‌وه.
ئه‌و ئه‌سڵه ئه‌سڵێكی زۆر زۆر گرنگه. ده‌بێ هه‌موو حه‌ره‌كه‌ته‌كانمان، خه‌باتمان (مه‌ده‌نی، چه‌كداری، دیپلۆماسی)، ته‌شكیلات و هه‌موو شتێكمان له ڕاستای ئه‌وه‌دا بێ كه ڕۆژهه‌ڵات ببێته هێزێكی شوێندانه‌ر.
دیسان دووپاتی ده‌كه‌مه‌وه كه: له جیهانی ئه‌مڕۆدا گرنگ ئه‌وه‌یه هێزی شوێندانه‌ر بی. بۆ سه‌لماندنی ئه‌و بابه‌ته نموونه‌ی یه‌كجار زۆر هه‌یه كه ئێوه بۆ خۆتان له به‌دواداچوونی هه‌واڵه‌كاندا ڕۆژانه ئه‌و بابه‌ته ده‌بینن. له‌و پێوه‌ندییه‌دا نموونه‌یه‌كی زۆر بچووكتان بۆ بێنمه‌وه. پ ك ك له‌لایه‌ن ئامریكاوه به هێزێكی تیرۆریستی ناسراوه و له لیستی تیرۆری ئه‌و وڵاته‌دایه، به‌ڵام پ.ی.د له سوورییه كه لقێكی پ ك ك یه، ده‌ڵێ نا ئه‌وه پ ك ك نییه، چونكوو له‌وێ هێزه و هێزی شوێندانه‌ره، بۆیه ده‌یخاته نێو هاوكێشه‌كانی خۆیه‌وه و یارمه‌تیی بۆ ده‌نێرێ. ئه‌وه‌ش له به‌شه‌كانی دیكه‌ی ناوچه‌دا كه به‌شێكیان زۆر زۆر له ئێمه نزیكن، هه‌ر به‌و شێوازه ده‌چێته پێشێ.
بۆیه بابه‌تی سه‌ره‌كی بۆ ئێمه كه ئێستا به‌ره‌و كۆنگره ده‌چین، ده‌بێ ڕێگاكه‌مان خۆش بكه‌ین بۆ كۆنگره، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستی ئێمه وه‌ك حیزبی دێموكرات و وه‌كوو خه‌ڵكی كورد ئاوه‌ڵا بێ تاكوو ببێته هێزێكی شوێندانه‌ر.
لێرەدا ئه‌و پرسیاره دێته گۆڕێ كه چ شتێكن كه ده‌توانێ یارمه‌تیده‌ر بن بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ببێته هێزێكی شوێندانه‌ر؟
به بۆچوونی من یه‌كه‌م شت بۆ ئه‌و بابه‌ته ئه‌وه‌یه كه ئێمه ده‌بێ جارێكی دیكه ڕۆژهه‌ڵات بناسین. بۆ ده‌ڵێم ڕۆژهه‌ڵات بناسین؟ خۆ ئێمه هه‌موو هی ڕۆژهه‌ڵاتین. به‌ڵام ڕۆژهه‌ڵاتیێك كه ئه‌وڕۆ هه‌یه، له‌گه‌ڵ ٣٠ تا ٤٠ ساڵ له‌وه‌پێش جیاوازیی زۆره. بۆ ناسینی دووباره‌ی ڕۆژهه‌ڵات گرنگه؟ چونكوو ئێمه خه‌باته‌كه‌مان له ڕۆژهه‌ڵاته. خه‌باته‌كه‌مان بۆ ڕۆژهه‌ڵاته. ناكرێ تۆ بۆ كۆمه‌ڵگا یا جێگایه‌ك خەبات بكه‌ی، به‌ڵام ئه‌و كۆمه‌ڵگایه نه‌ناسی. بۆیه ناسینه‌وه‌ی دووباره‌ی ڕۆژهه‌ڵات خاڵێكی یه‌كجار گرنگه. له ماوه‌ی ئه‌و سێ ده‌یه‌دا، ڕۆژهه‌ڵات له هه‌موو بارێكه‌وه ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ردا هاتووه. له ڕووی كولتووری، زانست و زانیاریی و ته‌نانه‌ت له ڕووی جوگرافیاییشه‌وه ئاڵوگۆڕی به‌ربڵاوی به‌سه‌ردا هاتووه. ئێمه له ماوه‌ی ئه‌و دوو ساڵه‌دا كه پێشمه‌رگه‌كانمان چوونه‌ته‌وه ناوچه، زۆربه‌ی پێشمه‌رگه‌كانمان له گه‌ڕانه‌وه‌دا بۆیان باس كردووین كه ئێمه ته‌نانه‌ت له گونده‌كه‌ی خۆشمان‌دا ناسیاویی ته‌واومان نه‌بووه، هێنده ئاڵوگوڕی به‌سه‌ردا هاتووه!
كه‌وابوو ده‌بێ ئه‌و كوردستانه بناسین. تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌و كوردستانه نوێیه، یا ڕۆژهه‌ڵاتی نوێ، گرنگترینیان ئاڵوگۆڕی هزر و كولتووره. له‌وێ نه‌وه‌یه‌كی نوێ هاتووه‌ته مه‌یدان، له خوێندندا پلەی به‌رزی هه‌یه، به‌و بۆنه‌وه ئاستی زانیاریی چووه‌ته سه‌رێ، ده‌ستی به ڕاگه‌یه‌نه گشتییه‌كانی هه‌موو جیهان ده‌گا، له هه‌موو ئاڵوگۆڕهه‌كانی ناوچه‌دا شاره‌زایی هه‌یه، بۆ ئه‌وه ناسینه‌وه‌ی كوردستان گرنگه كه بتوانین خه‌باته‌كه‌مان هاوئاراسته بكه‌ین، هاوته‌ریبی بكه‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمه‌ڵگایه. ئه‌گه‌ر نه‌توانین هاوته‌ریبی بكه‌ین، خه‌باته‌كه‌مان ناچێته پێشێ، یا زۆر به زه‌حمه‌ت و له‌سه‌رخۆ ده‌چێته پێشێ. ئه‌وه پرسێكی زۆر گرنگه كه ده‌بێ له‌به‌رچاو بگیردرێ. له‌وانه‌یه هێندێ شت بێته پێشێ كه ئێمه پێمان ناخۆش بێ، بۆمان قبووڵكراو نه‌بێ، به‌ڵام مادام ئێمه خه‌بات ده‌كه‌ین و له خه‌باته‌كه‌ماندا تێچووی گیانی ده‌ده‌ین، ده‌بێ واقێعیه‌ته‌كان قبووڵ بكه‌ین. بارودۆخی ژیان، بارۆدۆخی گوزه‌ران، پیشه، نان، ئه‌وانه هه‌مووی كێشه‌ی مه‌زنن كه به‌رۆكی خه‌ڵكی گرتووه. خه‌باتی ئێمه ده‌بێ له‌و ڕاستایه‌دا بچێته پێشێ و ئه‌و دۆخه‌ی ژیانی خه‌ڵك له‌به‌رچاو بگرێ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ په‌ره بگرێ.
كۆماری ئێسلامیی ئێران له ماوه‌ی ئه‌و سێ ده‌یه‌دا، هه‌موو هه‌وڵی خۆی داوه و ئێستاش به‌رده‌وامه كه خه‌ڵكی كورد له كوردستانی ئێران‌دا بێده‌نگ بكات. به‌ڵام كرده‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه نیشانی ده‌دا خه‌ڵك به‌چۆكدا نایه. به گوێره‌ی ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ی هه‌یه‌تی خه‌بات و به‌ربه‌ره‌كانێ ده‌كات. بۆیه ئه‌وه ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی تۆقاندووه. چونكوو ڕێژیم حیسابه‌كه‌ی ئه‌وه بووه كه پێشمه‌رگه له نێوخۆی كوردستاندا نییه، ئیدی مه‌یدان ئاوه‌ڵایه و به كه‌یفی خۆی خه‌ڵكه‌كه سه‌ركوت ده‌كا و ئه‌و خه‌ڵكه ورده ورده ڕادێن له‌گه‌ڵ سه‌ركوته‌كانی ئه‌و ڕێژیمه. به‌ڵام ئێستا بۆ ڕێژیم ده‌ركه‌وتووه كه ئەو حیسابانه‌ی له‌سه‌ر خه‌ڵكی كورد كردووە، هه‌ڵه بووه. بۆیه ئێستا ڕێژیم زیاتر له هه‌موو شتێك، له‌و هێزەی خه‌ڵك ده‌ترسێ و ئه‌وه‌ش جووڵانی هێزی پێشمه‌رگه بۆ نێوخۆ نیشانی داوه.
ئه‌گه‌ر سه‌رنجتان دابێ له‌و كاته‌وه كه تێکهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه هاتووه‌ته پێشێ، پێشمه‌رگه ڕۆشتوه‌ته‌وه نێوخۆی وڵات و تاكوو ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ، ئه‌و پرسه بۆ ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی له‌گۆڕێدایه. ئێستاش ڕێژیم به‌رده‌وام خه‌ریكه مانۆڕ پێكدێنێ و جووڵه به هێزه‌كانی ده‌كا، خه‌ڵك ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كا و به‌رنامه داده‌نێ كه چ بكات كه ئه‌و حه‌ره‌كه‌ته‌ی خه‌ڵك كه له پشتیوانی كردنی هێزی پێشمه‌رگه‌دا ده‌ستی پێكردووه، بتوانێ بێده‌نگی بكا. لایه‌نێكی دیكه‌ش ئه‌وه‌یه كه ئێمه، له باری سیاسییه‌وه، هه‌موومان ئه‌وه ده‌زانین كه ویست و داخوازی كورد بۆ خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵات به‌تایبه‌تی و بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌گشتی، قبووڵكراو نییه. به‌شێكی زۆری بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له باری ئایدۆلۆژییه‌وه ئه‌و ویست و داخوازییە‌ی ئێمه‌ی كورد هه‌مانه، بۆ ڕێژیم مه‌وزووعییه‌تی نییه. له‌گه‌ڵ ئایدۆلۆژی و سیاسه‌ته‌كه‌ی ناگونجێ. بۆیه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵ ده‌دا سه‌ركوتی بكا. تاكوو ئێستا سه‌ركوتكردن ته‌نیا ڕێگایه‌ك بووه كه هه‌ڵیبژاردووه. جاروبار له مێژووی ئه‌و سێ ده‌یه‌دا په‌نای بردووه بۆ وتۆوێژ، وتۆوێژه‌كه‌ش به مه‌به‌ستی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان بووه. له سه‌ره‌تای شۆڕشدا هه‌یئه‌تی نوێنه‌رانی كورد كه حیزبی دێموكرات به‌شێك بوو له‌وان، دیتمان كه كۆماری ئیسلامیی ئێران ئه‌وده‌می ئه‌رته‌شه‌كه‌ی بڵاو ببوو و حكوومه‌ت تازه پێكهاتبوو، بۆ ئه‌وه‌ی كات به‌ده‌ست بێنێ و هێز ڕێكبخاته‌وه، وتۆوێژێكی ده‌ستپێكرد بۆ ماوه‌ی نزیك به ساڵێك، كه ئه‌رته‌شه‌كه‌ی ڕێكخسته‌وه، هێرشی كرد.
له وتۆوێژ له‌گه‌ڵ هه‌یئه‌تی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران به سه‌رۆكایه‌تیی شه‌هید دوكتور قاسملوو له وییه‌ن، ده‌ركه‌وت كه ئامانجی ئه‌وان له وتۆوێژ ئه‌وه نه‌بووه كه به ڕێكه‌وتن بگه‌ن و لانیكه‌می مافی نه‌ته‌وه‌ی كورد بده‌ن. ئه‌وانه واقێعیه‌تێكن، به‌ڵام له په‌نای ئه‌وانه‌شدا یه‌ك واقێعیه‌تی دیكه زۆر گرنگه و ده‌بێ له‌به‌رچاومان بێ. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی نیشانی داوه كه بۆ پاراستن و ڕاگرتنی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی خۆی، هه‌ركات له‌ژێر گوشاردا ترسی ئه‌وه‌ی لێ بنیشێ كه حكوومه‌ته‌كه‌ی ده‌ڕووخێ، مل ڕاده‌كێشێ و خۆ به‌ده‌سته‌وه ده‌دا. ئێمه ئه‌وه‌مان یه‌كه‌م له شه‌ڕی ئێران _ عێراقدا دیت كه هه‌مووان ده‌زانن كه دروشمی ده‌دا ده‌چێ عێراق ده‌گرێ و شتی له‌وجۆره، به‌ڵام كاتێك پێیان گوت كه چه‌ك و چۆڵمان نه‌ماوه و ترسی ڕووخانی ده‌سه‌ڵات و حكوومه‌ت هه‌یه، جامی ژەهری خوارده‌وه و قه‌راردادی ئاگربه‌ستی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ئه‌وكاتی عێراق واژۆ كرد. كه بۆ خۆیان ناویان نا جامی زه‌هر كه نه‌ك له ڕووی بیر و باوه‌ڕ و قەناعەتەوە، به‌ڵكوو له ڕووی ناچارییه‌وه خواردیانه‌وه.
حاڵه‌تێكی دیكه ئه‌وده‌مه بوو كه له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پیتاندنی ئۆرانیۆمدا، ١٢ ساڵ كۆماری ئیسلامی له وتۆوێژ و پیلانگێڕان لە دژی وڵاتانی ڕۆژئاوایی بوو. له سه‌ره‌تادا وتۆوێژی كرد، له‌گه‌ڵیان سازا و قه‌وڵی دا، به‌ڵام دواتر به نهێنی قه‌ول و قه‌راره‌كانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، کە ڕۆژئاوا پێیان زانی، ئه‌وجاره، گه‌مارۆیان خستە سه‌ر.
هه‌مووتان ده‌زانن کە سه‌ره‌تای گه‌مارۆكان ده‌یانگوت ئه‌وه په‌ڕه كاغه‌زه، هیچ نییه و با هه‌ر گه‌مارۆ بده‌ن، به‌ڵام كاتێك وه‌لیی فه‌قیهـ خامنه‌یی تێگه‌یشت كه به‌و قسانه وڵاتی بۆ به‌ڕێوه ناچێ، كێشه‌ی ئابووریی گه‌یشتووه‌ته ئه‌وپه‌ڕی خۆی، به دزی و ته‌نانه‌ت به بێ ئاگاداریی ئه‌حمه‌دی نژاد كه سه‌ركۆمار بوو، نوێنه‌ری خۆی نارده عه‌مان و له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری ئا‌مریكا دانیشتن و سه‌ره‌تای سازان و ملكه‌چیی خۆیانی پێڕاگه‌یاندن، ئه‌وه بوو کە دوایی درێژه‌ی كێشا و ئه‌و وتۆوێژانه‌ی لێكه‌وته‌وه كه به ئاكام گه‌یشت و ئه‌و ئاكامه‌یه كه پێی ده‌ڵێن به‌رجام. ئه‌وه ئاكامی گوشارێكه كه له‌سه‌ر كۆماری ئیسلامییه، كه‌وابوو، ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران، ببینێ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بووه‌ته هێزێكی شوێندانه‌ر، كۆماری ئیسلامی ناچار ده‌بێ گوێی بۆ ڕاگرێ.
هەڵبەت مه‌سه‌له‌كه‌مان ته‌نیا ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران نییه، من ده‌ڵێم حكوومه‌تی تاران، هه‌ركه‌سێك له تاران ده‌سه‌ڵاتدار بێ. كه‌وابوو ئێمه وه‌ك ڕۆژهه‌ڵات، ده‌بێ ببین به هێز بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی تاران له ڕووی ناچارییەوە گوێمان لێ بگرێ. ئه‌و هێزه‌ش ده‌بێ بۆ ساڵانێكی زۆر و ماوه‌یه‌كی درێژ هه‌روا بمێنێته‌وه. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كه سبه‌ینێ ئه‌گه‌ر ئێمه به مافه‌كانمان گه‌یشتین، نابێ له خه‌ڵك بێمنه‌ت بین، ده‌بێ وه‌كوو هێز، هێزی شوێندانه‌ر هه‌میشه ببێ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وێرن له قه‌رار و مه‌داره‌كانیان پاشگه‌ز ببنه‌وه. گه‌ره‌نتیی ئێمه بۆ داهاتوو، ئه‌و هێزه‌یه كه ده‌بێ له ڕۆژهه‌ڵاتدا هه‌بێ.
یه‌كێك له‌و خاڵانه‌ی كه ڕۆژهه‌ڵات ببێته هێزی شوێندانه‌ر و زۆر گرنگه، پرسی په‌روه‌رده‌یه. په‌روه‌رده كردن، په‌روه‌رده كردنی ڕۆژهه‌ڵات، ئه‌وه به كادر و پێشمه‌رگه و ئه‌ندامان و لاینگرانی حیزبه‌وه بگره تا ده‌گاته خه‌ڵكی نیشتمانپه‌روه‌ر و تێكۆشه‌ر له ڕۆژهه‌ڵاتدا. ئه‌و بابه‌ته بۆیه گرنگه كه ئێمه وه‌ك حیزبی دێموكرات له پێش هه‌موو شتێك‌دا خۆمان له‌و بیرۆكه‌یه دوور بخه‌ینه‌وه كه تاكوو ئێستا جێی گرتووه كه پێشمه‌رگه هێزی ڕزگاریده‌ره، واتە به شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ به خه‌ڵكمان گوتووه پاڵده‌نه‌وه ئاسووده بن، ئێمه وه‌ك هێزی پێشمه‌رگه دێین ڕزگارتان ده‌كه‌ین. ئه‌وه دروشمێك بووه كه تاكوو ئێستا بێ‌ئاكام بووه، نه له ڕۆژهه‌ڵات، به‌ڵكوو له هه‌موو به‌شه‌كاندا، دەتوانم بڵێم جگه له هێندێ هه‌ڵكه‌وتی تایبه‌ت، له هه‌موو ماوه‌ی خه‌باتی كورد له هه‌موو به‌شه‌كاندا، ئێمه نه‌مانبووه كه پێشمه‌رگه یا هێزی چه‌كداری كورد، كوردستان ڕزگار بكات و ئێستاش ناتوانێ. ئه‌و پرسه زۆر گرنگه، ده‌بێ به هه‌موومانه‌وه كاری له‌سه‌ر بكه‌ین. بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م خۆمان باوڕ بێنین به‌و واقێعیه‌ته، هه‌م له‌نێو خه‌ڵكه‌كه‌شمان ئه‌و كولتووره سه‌قامگیر بكه‌ین كه به‌ته‌مای ئه‌وه نه‌بێ یان ته‌نیا چاوه‌ڕێی ئه‌وه نه‌بێ پێشمه‌رگه بێ و ڕزگاری بكا. ده‌بێ خه‌ڵك بۆ خۆی ببێته خاوه‌نی خه‌بات.
جڵه‌وی خه‌بات به‌ده‌سته‌وه بگرێ. كه جڵه‌وی خه‌باتی به‌ده‌سته‌وه گرت و بوو به خاوه‌نی خه‌بات، ئه‌وده‌م ئاماده‌یه تێچووی بۆ بدات، ئاماده‌یه له مه‌یداندا بێ، به‌ڵام ئه‌و خه‌ڵكه پێویستی به په‌روه‌رده هه‌یه. په‌روه‌رده كردنه‌كه له ته‌شكیلاتی حیزبی دێموكرات‌دا قووڵ ده‌بێته‌وه و ده‌چێته نێو خه‌ڵك. ئێمه‌ین كه ده‌توانین ئه‌و كولتووره له نێو خه‌ڵكدا جێگیر بكه‌ین كه به جێگای ئه‌وه‌ی ته‌نیا پێشمه‌رگه ڕزگاریده‌ر بێ، خه‌ڵك بۆ خۆی ده‌بێته ڕزگاریده‌ر.