• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢١ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٣٠ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

زایینی: ١٩-٠٢-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٥/١٢/٠١ - ١٢:٥٥ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد
کوردستان میدیا: کاک "ئەمانوڵڵا محه‌ممه‌دی'' باوکی شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، کاک "ئەمانوڵڵا محه‌ممه‌دی'' باوکی شه‌هیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ڕۆژی سێ‌شەممە ڕێکەوتی ٢٦ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی له‌ "شاری قوروه"‌ بە هۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد .

شه‌هید عه‌بدوڵڵا‌ محه‌‌ممەدی ناسراو بە "عەبە گەڕووس" ساڵی ١٣٤٠ی هەتاوی له‌دایک بووه‌ و‌ ساڵی ١٣٥٨ی هەتاوی پەیوەست بە ڕیزی ‌ پێشمه‌رگه بوو‌ و ‌ ساڵی ١٣٦١ی هەتاوی له‌ زیندانی "دیزڵ ئاباد"ی کرماشان ئێعدام کرا.

کاک ئەمانوڵڵا دوای شەهیدکرانی کوڕەکەی لە لایەن جەلادانی ڕێژیمەوە، بە هۆی زەخت و گوشاری ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیم ناچار کرا زێدی خۆ بەجێ‌بهێڵێت و لە شاری تاران نیشتەجێ بوو.

کاک ئەمانوڵڵا تا کۆتایی ژیانی لەژێر گوشاری هێزەکانی ڕێژیمدا بوو، بەڵام هیچکات تەسلیمی جینایەتکارانی ڕێژیم نەبوو و وەفادار بە ڕێبازی کوڕەکەی مایەوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە وخزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بەشەریکی خەمیان دەزانێت.

بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
ــ ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
ــ ئیمپراتوریی نافەرمی ئێرانی
ــ دەسەڵات و کۆمەڵگا