کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغیی بە بۆنەی زمانی دایکی بەڕێوە چوو

16:30 - 1 رەشەمه 2716

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری بۆکان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٩ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی، چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوەبرد.

تێکۆشەرانی دێموکرات لە دەوروبەری قوتابخانەکانی؛ دەبستان حەسەن کازمی، دەبستان جابربن حیان، هونەرستانی دارولفنون، دەبیرستانی کچانەی ئەلزەهرا، دەبستانی کوڕانەی سالمی یەک، دوو و سێ، کچانەی ئینقلابی یەک، دەبیرستانی هەشتی شەهریوەر، دەبیرستانی فیردەوسی، هنرستانی فەننی و حیرفەیی علامە تەباتەبایی، دەبستانی بەهاری ئەندیشە و دەبیرستانیچەمران، چالاکییان بەڕێوە برد.‎