کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکی تەبلیغیی ئەندامانی حیزب بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی زگماکی بەردەوامن

22:11 - 2 رەشەمه 2716

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ ڕێزگرتن لە ڕۆژی جیهانیی زمانی زگماکی بۆ چەندەمین جار و لە چەند شاری کوردستان چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری مەریوان، شەوی ١ی ڕەشەممە و لە بەرەبەری ڕۆژی زمانی دایکی، لە گەڕەکەکانی مەردووخ، دارسێران ٢ و دارسێران ٣، شەهرەکی کەوسەر، شەهرەکی زیبا، پارکی شانۆ، موسکی ٢ و بێهداشتی ژمارە ٤، چوارڕێیانی موسک بەشێوەیەکی بەرین چالاکییان بەڕێوە برد.

هەروەها هەمان شەو، تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری بۆکان بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغیی تایبەت بە ڕۆژی جیهانیی زمانی زگماکی، ڕێزیان لەم ڕۆژە پیرۆزە گرت.

ئەم شوێنانەی کە تێکۆشەرانی دێموکرات چالاکییان تێدا بەڕێوە برد بریتین لە؛ قوتابخانەکانی وەحدەت، دەبیرستانی کچانەی دوازدەی فەروەردین، قوتابخانەی سەرەتایی کچانەی وەحدەت، قوتابخانەی سەرەتایی کورانەی بێعسەت، بێهداریی مەجبورئاوا، دواناوەندیی حەوتی تیر، قوتابخانەی سەرەتایی کوڕانەی ئەمین و قوتابخانەی کچانەی تلووعی ئازادی و زانکۆی پیام نوور و ئازاد، قوتابخانەکانی ئیستقلال، ئه‌ندیشه‌، خومەینی، ئیدارەی‌ ئاموزش و په‌روه‌رش، ئینقلاب، شەوانه ‌ڕۆژیی داشبه‌ند، هیجرت و فه‌رهنگیان.

هەروەها لەم چالاکییەدا ئەندامانی حیزب بە نوسینی ناوی دێموکرات لە کۆلان و شەقامەکان جارێکی تر پشتگریی خۆیان لە حیزبی دێموکرات و ‎ڕاسان نيشان دایەوه.

ئەندامان و دڵسۆزانی حیزب لە شاری شنۆ لە قوتابخانەکانی پەروین ئێعتسامی، فاتمیه‌، فنی حیرفه‌یی فەرزانگان، موته‌هه‌ری، حاجی ڕه‌سوڵییان، شه‌ره‌ف، فه‌رهه‌نگ و دانش، تراکت و پوستێری تایبەت بەم ڕۆژە و به‌یاننامه‌ی حیزب و یه‌كیه‌تی پیشه‌یی مامۆستایانی كوردستانی ئیران لە پیوەندی لەگەڵ ڕێزگرتن لە ڕۆژی جیهانیی زمانی زگماکییان بڵاو کردەوە، کە لەگەڵ پێشوازیی گەرمی قوتابیان و مامۆستایان بەرەوڕوو بوویەوە.

لە شاری مەهابادیش تێکۆشەرانی دێموکرات لە قوتابخانەی موته‌هه‌ری، هونه‌رستانی سه‌نعه‌تی، دانیشگای ئازاد ساختمانی شماره‌ ٢ و دانیشكده‌ی سەما، قوتابخانە‌كانی گونده‌كانی شاروێران و عه‌بدوڵڵا پوور، چالاکیی بەرینی تەبلیغی بەڕێوە چوو.

هەروەها لە پیرانشاری سەربەرز، ئەندامان و دڵسۆزانی حیزب و خەمخۆرانی زمانی کوردی، لە قوتابخانەکانی خامنه‌یی، ئەحمەدی ڕۆشەن، شاهێد، دواناوەندیی كچانه‌ی زەینەب و دواناوەندیی سدووقی و قوتابخانەی ئایینیی سه‌لاحەدین، تراکت و پوستێری تایبەت بەم ڕۆژەیان بڵاو کردەوە.

شایانی باسە لە بەشێک لەم چالاکییانەدا، له‌ ڕیگای ئێس ئێم ئێس و تۆڕه ‌كۆمه‌ڵایه‌تییەكانەوە كورته‌نامه‌ی: (زمان ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌) و (ڕۆژی ٢ی ڕه‌شه‌ممه‌ ڕۆژی زمانی دایكییه‌) بۆ مامۆستایانی قوتابخانه‌كان نێرد‌راوه‌.

هه‌روه‌ها له‌ به‌شێك له‌ قوتابخانه‌كانی ئه‌و شارانه‌ مامۆستایان وانه‌كانیان به‌ شێعری كوردی دەست پێکردووە و ڕێزگرتن له‌ زمان و ئه‌ده‌بیاتی كوردی و باس كردن له‌ ڕۆژی ٢ی ڕه‌شه‌مه‌ ڕۆژی زمانی دایكییان بە ئەرکێکی نەتەوەیی زانیوە و داوای خویندنی زمانی كوردییان كردووه‌ له‌ قوتابخانه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، كه‌ له‌ گه‌ڵ پێشوازیی قوتابییان به‌ره‌وڕوو بووەته‌وه‌.