کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاگاداری/ ڕێوڕەسمی ئەسپەردە کردنی کاک عەبوو کەریمی لە وڵاتی ئاڵمان بەڕێوە دەچێت

16:24 - 3 رەشەمه 2716

کوردستان میدیا: ئەسپەردە کردنی تەرمی هاوڕێی تێکۆشەر کاک عەبدولڕەزا کەریمی و بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی پرسە و سەرەخۆشیی ناوبراو، لە وڵاتی ئاڵمان بەڕێوە دەچێت.

بزووتنەوەی ئازادیخوازیی و دێموکراسیخوازیی کوردستان و ئێران لە خەمی لەدەستدانی تێکۆشەری ماندوونەناس، کادری دێرین و لێهاتووی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا تازییەبارە.

هاوڕێ عەبدولڕەزا کەریمی ناسراو بە کاک عەبوو، لە ئەندامانی خۆشناو و زانای حیزبی دێموکراتە کە هەمووکات لە ژیانی سیاسیی خۆیدا، لە بەرانبەر حکوومەتی دیکتاتۆڕی ئێران بۆ بەدیهێنانی ئامانجە ڕەواکانی نەتەوەی کورد، لە خەباتێکی بێ‌پسانەوەدا بوو.

هاوڕێی نەمر کاک عەبدولڕەزا کەریمی لە بنەماڵەیەکی ناسراوی کرماشان کە لە خەباتی سەردەمی مەشرووتەدا ڕۆڵێکی ئێجگار گرینگیان هەبووە، چاوی بە دونیا هەڵهێناوە و جگە لە خەبات و تێکۆشانی کاک عەبووی خۆشەویستمان، بنەماڵەکەشی سیمایەکی ناسراو و خۆشەویستن.

گەلی قارەمانی کورد! هاوڕێیان، هاوسەنگەران و دۆستانی کاک عەبوو!

بۆ ڕێزگرتن لە خەبات و تێکۆشانی بەڕێزیان، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٤ی فوریەی ٢٠١٧ی زایینی، لە گۆڕستانی : Bad Rotenfels
KreuzstraBr 6
76571 Gaggenau

و لە کاتژمێر ٢:٣٠ ی دوانیوەڕۆ لەگەڵ بنەماڵەی بەڕێزیان، ڕێوڕەسمی دوایین دیدار و بەخاکسپاردنی بەڕێوە دەبەین.

پاش بە ڕێوەبردنی ڕێورەسمی ئەسپەردە کردنی تەرمی پیرۆزی کاک عەبووی هاوڕێمان، هەر هەمان ڕۆژ کۆڕێکی بەشکۆی پرسە و سەرەخۆشی بە بەشداریی بنەماڵەی بەڕێزیان، ڕێبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ئەندامان و لایەنگرانی حیزب و دۆستان و هاوڕێیانی بەڕێوە دەبەین.

بێگومان بەشداریتان ڕێزگرتنە لە خەباتی دەیان ساڵە و بێ‌پسانەوەی هاوڕێی نەمر لە پێناو خزمەت بە بزووتنەوەی ئازادیخواز و پێشکەوتوانەی کوردستان و ئێران.

شوێن:

Kurhausbaden -baden
Kaiserallee1
76530 Baden-Baden

کات:

کاتژمێر ٤:٠٠ تا ٧:٠٠ ی دوانیوەڕۆی ڕۆژی ٢٤ی فوریەی ٢٠١٧ی زایینی

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران/ کۆمیتەی ئاڵمان