کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چاودێری بەسەر نەورۆز لە کوردستان‌دا ‌دەستی ‌پێکرد

21:43 - 4 رەشەمه 2716

کوردستان میدیا: بەبیانووی پاراستنی یاسا و ڕێسا، بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ٩٥ لە لایەن حکوومەتی ئێرانەوە کوت و بەندی لەسەر دانرا.

ماڵپەڕە حکوومەتییەکان لە ئێران بڵاویان کردەوە کە هەموو شار و گوندەکانی کوردستانی خۆرهەڵات ڕێوڕەسمی نەورۆزی ئەمساڵ بە وەرگرتنی مۆڵەت لە فەرمانداری و ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشاد بەڕێوە دەبەن.

کامیاران و گوندەکانی سەر بەو شارە لەمەوبەدوا دەبێ ڕێکاری یاسایی بۆ بەڕێوەبردنی ئەو جێژنە بگرنەبەر و داوای وەرگرتنی مۆڵەت بکەن.

هەواڵدەریی ئیرنا لەزاری فەرمانداری کامیارانەوە ڕایگەیاند: لەپێناو دابینبوونی تەناهی و بەڕێوەچوونی باشتری نەورۆز لە چوارچێوەی یاسا، بڕیارمان بە وەرگرتنی مۆڵەت لە ئۆرگانە پەیوەندیدارەکان دا.

مەسعوود ڕووحانی سەبارەت بە دێهیارەکان وتی: دانی ڕاپۆرتی پرس و کێشەکان، ڕەچاوکردنی قازانجی گشتی و هاوکاری لەگەڵ ناوەندە دەوڵەتییەکان، ئەرکی ئەوانە.

شارستانی کامیاران لە پارێزگای سنە بە حەشیمەتی ١٢٠ هەزارکەسی، ١٢٠ گوندی لەسەرە.

لە چەند ساڵی ڕابردوودا ڕێوڕەسمی نەورۆز لە شارەکانی کوردستان بەشێوەی بەرین لەلایەن خەڵکەوە بەڕێوەدەچێ و لە ساڵی پارەوە کە ڕاسان ڕاگەیەندراوە، گوشارهێنان بۆ هاووڵاتییان بەتایبەتی لاوان زیادی کردووە.