کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەحمەد مۆنتەزێری قۆڵبەست کرا

15:59 - 5 رەشەمه 2716

کوردستان میدیا: ئەحمەد مۆنتەزیری، کوڕی حوسەین عەلی مۆنتەزێری قۆڵبەست کرا.

بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی چواشەممە ڕێکەوتی ٤ی ڕەشەمە، ماڵپەری فەرمی حوسەینعەلی مۆنتەزێری، سەبارەت بە قۆڵبەست‌کرانی ناوبراو، لە لایەن دادگای تایبەت بە ڕۆحانییەت هەواڵێکی بڵاو کردووە.

ئەحمەد مۆنتەزێری، لە سەرماوەزی ٩٤دا بەهۆی بڵاوکردنەوەی فایلی دەنگیی باوکی تاوانبار کرابوو کە لەو فایلەدا حوسەینعەلی مۆنتەزێری، لەسەر ئێعدامەکانی ساڵی٦٧، کە بە یەکێ لە گەورەترین تاوانەکانی ڕێژیمی ئێران ناو دەبێرێت، تاوانبار کراوە و هەر بە تاوانی بڵاوکردنەوەی ئەم فایلە بە دەنگی باوکی، ئەحمەد مۆنتەزێری بە تاوانیتەناهی دژی ئەمنییەتی نەتەوەی و چالاکی بەدژی ڕێژیمی ئێران سەرجەم ٢١ساڵ زیندانی بەسەر دا سەپابوو.

هەروەها بەپێی دادگای ڕۆحانییەت، بەڕەواڵەت لەبەر ڕێزنان لە پێشینەی بنەماڵەی مونتەزێری، ٦ساڵ لەو حوکمەیان بەسەر ئەحمەد مۆنتەزێریدا سەپاند و هاوکات لەگەڵ ئەوەش جلی ڕۆحانییەتیشیان لە ناوبراو سەندەوە .

حوسەینعەلی مۆنتەزێری لە بیرەوەرییەکانی خۆیدا ژومارەی ئێعدامەکانی لە ساڵی ٦٧دا لە نێوان ٢٨٠٠تاکوو٣٨٠٠ کەس باس کردووە، ئەمە لە کاتێکدایەکە چالاکانی مافی مرۆڤ ڕێژەی ئەم ئێعدامانەی لەو ساڵەدا بە ٥٠٠٠هەزار کەس بەراوەرد کردووە.

بەپێی بەڵگە، فەرمانی ڕاستەوخۆی خومەینی پاڵپشتی ئەو ئێعدامانە لە ساڵی ٦٧دا بووە و حوسەینعەلی مۆنتەزێری سەبارەت بەو جینایەتانە لە هاوینی ٦٧دا دەڵێ؛ مێژوو ئێمە بەهۆی ئەم تاوانانە مەحکووم دەکات و هەروەها لە شوێنێکی دیکەش کاربەدەستانی دەزگای دادوەریی ڕێژیمی ئێرانی وەک جینایەتکار ناو بردووە.

لە مانگی گەلاوێژ و خەرمانانی ٦٧دا ژومارەیەکی زۆر لە چالاکانی سیاسی لە زیندانەکانی ئێران لە سێدارە دران کە یەکێ لە گەورەترین ئێعدامەکان لەو سەردەمەدا بە ئەژمار دیت.