کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران لە ڕۆژهەڵات پیلانی نوێی ئەمنییەتی گرتە بەر

16:01 - 5 رەشەمه 2716

کوردستان میدیا: ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمی ئێران به هۆی ترسیان لە خەباتی نوێی خەڵکی کورد لە ڕۆژهەڵات، پیلانی دزێو و سەرکوتکارانەی زیاتریان خستووەتە گەڕ.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕێکخراوی تێرۆریستیی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران بە هەر شێوە و ڕێگایەک لە هەوڵی ئەمنییەتی‌تر کردنی ڕۆژهەڵات دایه و پیلانی زیاتر دەخاتە گەڕ.

لەو پێوەندییەدا هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا ڕایگەیاند، لە دوای دەست پێکردنی قۆناغێکی نوێ لە خەباتی خەڵکی ڕۆژهەڵات بە ڕێبەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لەژێر ناوی ڕاسانی ڕۆژهەڵات، ڕێژیم بە تەواوی ترسی لێ نیشتوە و ئەو خەباتە وەکوو مەترسییەکی گەورە و سەرەکی بۆ ئاسایشی وڵاتەکەی خۆی دەیبینێ.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا لە درێژەدا ڕایگەیاند، ڕێژیم لە دوایین هەوڵەکانی خۆیدا بە شێوازی جۆراوجۆر ترسی خۆی ئاشکرا کردوە و لەو پێوەندییەدا ماوەیەک لەوە پێش لە شاری بۆکان جاش و پاسدارەکانی بنکەی سەرەکیی سپای پاسدارانی ڕێژیم (هەڵکەوتوو لە جاددەی سەد، لە تەنیشت موجتەمەعی ئیدارات)، فۆڕمێکیان بە خەڵکی ئەو گەڕەکە واژۆ کردووە کە ناوەڕۆکی فۆڕمەکە بەو شێوەیە بووە کە، هەر کەسێکتان بینی سەرقاڵی وێنە یا فیلم گرتن لە بنکەی سپا بوو ئاگادارمان بکەنەوە و هەروەها لەو فۆڕمەدا هاتووە ئەو کەسانەی کە فۆڕمەکەیان واژۆ کردوە ئەرکدارن کە ئەگەر بە هەر شێوەیەک ویستیان ماڵەکەیان چۆڵ بکەن و کەسێکی دیکە له جێگای خۆیان نیشتە جێ بوو، ئەوە دەبێ سپای ڕێژیم ئاگادار بکەنەوە.

لە بەشێکی دیکەی ئەو فۆڕمەدا هاتووە که ئەگەر هەر کەس یا بنەماڵەیەکی تازە هاتە ئەو گەڕەکە دەبێ سپای ڕێژیم ئاگادار بکرێتەوه.

هەواڵنێڕی ماڵپەڕی کوردستان میدیا باسی لەوە کردووە، لە دوای حزووری بەربڵاوی پێشمەرگە کانی حیزبی دێموکراتی کوردوستانی ئێران لە ناوخۆی وڵاتدا ڕێژیم و دەسەڵاتە پۆشاڵیەکەی ترسێکی زۆریان لێ نیشتووە.

هەروەها هەواڵنێری کوردستان میدیا ڕایگەیاند کە ڕیژیم مووچەی مانگانەی جاش و بەکرێگیراوانی خۆی بۆ نموونە لە یەک هەنگاودا بە بڕی ٧٠٠ هەزار تمەن زیاد کردووە تا زیاتر گوێ لە مستی ڕێژیم بن.